پەریناز ئیزەدیار

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-29-14:33:00 - کۆدی بابەت: 5005
پەریناز ئیزەدیار

ناوه‌ڕۆك

پەریناز ئیزەدیار

پەریناز ئیزەدیار (بەفارسی : پریناز ایزدیار) لەدایکبووی ٣٠/٨/١٩٨٥ لە شاری بابل، ئەکتەری سینەما و شانۆ و تەلەفزیۆنە و بەشی گرافیکی تەواو کردووە.
خێزانەکەی ڕازی نەبوون بە بەشەکەی و هەر بۆیە لە قۆناغی ئامادەییدا ناچار بوو کە بەشی پزیشکی هەڵبژێرێت و بەڵام لە سەردەمی پێش چوونە زانکۆی بەشەکەی گۆڕی بۆ بەشی هونەر، باوکی ناڕەزایەتیەکی زۆری هەبوو بۆ بەشەکەی و پێی ناخۆش بوو کە بەشی هونەر بخوێنێت بەڵام بە پێچەوانەوە دایکی زۆر حەزی دەکرد کە بە بەردەوامی پێ بدات.

یەکەمین کاری

لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی  سینەمای (یک مرد، یک شهر) یەکەمین تێستی کرد و قەبوڵ کرا، ئەو به ڕۆڵ بینین لە تێلەفیلمی ماە در سایە (مانگ لە سێبەردا) ڕۆشتە ناو تەلەفزیۆن لە ساڵی ٢٠٠٩ و لە تێلە فیلمی زۆردا ڕۆڵی گێڕاوە.
تێلە فیلم و پنج کیلومتر تا بهشت (پێنج کیلۆ مەتر تا بەهەشت) یەکەمین درامای بوو لە مانگی ڕەمەزاندا پەخشکرا. 
بە درامای (زەمانە)ـیش ناسرا کە لە تەلەفزیۆن پەخشکرا.

فیلمە سینەمایەکانی

١- فیلمی مغز استخوان (مۆخی ئێسک) لە ساڵی ٢٠١٩

٢- فیلمی سە کام حپس (سێ جار زیندان) لە ساڵی ٢٠١٩

٣- فیلمی تفریق (جیابوونەوە) لە ساڵی ٢٠١٩

٤- فیلمی لیتیان (لیتیان) لە ساڵی ٢٠١٨

٥- فیلمی متری شیش و نیم (مەتری شەش و نیو) لە ساڵی ٢٠١٨

٦- فیلمی سرخپوست (سوورپێست) لە ساڵی ٢٠١٨

٧- فیلمی خوک (بەراز) لە ساڵی ٢٠١٧

٨- فیلمی مقایمان ناکجا  لە ساڵی ٢٠١٧

٩- فیلمی هت تریک (هاتتریک) لە ساڵی ٢٠١٦

١٠- فیلمی تابستان داغ (هاوینی گەرم) لە ساڵی ٢٠١٦

١١- فیلمی ویلای ها (ڤێلاکان) لە ساڵی ٢٠١٦

١٢- فیلمی یک روز بخصوص (ڕۆژێکی تایبەت) لە ساڵی 
٢٠١٥

١٣- فیلمی ابد و یک روز (هەتاهەتایە و یەک ڕۆژ) لە ساڵی ٢٠١٥

١٤- فیلمی ٣٦٠ درجە (٣٦٠ پلە) لە ساڵی ٢٠١٤

١٥- فیلمی این سیب هم برای تو (ئەم سێوەش بۆ تۆ) لە ساڵی ٢٠١٤

١٦- فیلمی خط ویژە (هێڵی تایبەت) لە ساڵی ٢٠١٣

١٧- فیلمی ورود اقایان ممنوع (هاتنە ژورەوەی پیاوان قەدەغەیە) لە ساڵی ٢٠١١

١٨- فیلمی اینجا بدون من (ئێرە بە بێ من) لە ساڵ ٢٠١٠

١٩- یک مرد، یک شهر (پیاوێک، شارێک) لە ساڵی ٢٠٠٧

زنجیرە دراماکانی

١- درامای شهرزاد (شەهرەزاد) وەرزی ١،٢،٣ لە ساڵی ٢٠١٨

٢-درامای زمانە (زەمانە) لە ساڵی ٢٠١٥

٣- درامای مثل یک کابوس (وەک کابوسێک) لە ساڵی ٢٠١١

٤- درامای پنج کیلومتر تا بهشت (پێنج کیلۆمەتر تا بەهەشت) لە ساڵی ٢٠١١

٥- درامای روبیک (شەشپاڵوو) لە ساڵی ٢٠١١

خەڵاتەکانی

١- براوەی خەڵاتی سیمورغی بلورینی باشترین خانمە ئەکتەر بۆ فیلمی (ابد و یک روز) لە سی و چوارەهەمین ڤیستیڤاڵی (فەجر).

٢- براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی سینەما بۆ فیلمی (ابد و یک روز) لە شانزەهەمین ڤیستیڤاڵی (حافظ).

٣- براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری ژن بۆ فیلمی (تابستان داغ) لە شانزەهەمین ڤیستیڤاڵی نیودەوڵەتی (داکا). 

٤-براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری ژن بۆ فیلمی (ویلای ها) لە هەژدەهەمین ڤیستیڤاڵی (حافظ).


سەرچاوەکان



2291 بینین