چەند ئامۆژگارییەک بۆ خەوێکی تەندرووستی منداڵەکەت

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-02-03:18:00 - کۆدی بابەت: 5097
چەند ئامۆژگارییەک بۆ خەوێکی تەندرووستی منداڵەکەت
تەندروستی منداڵ

چەند ئامۆژگارییەک بۆ خەوێکی تەندرووستی منداڵەکەت ، چەند زانیارییەکی گرنک بۆ خەوێکی تەندرووستی منداڵەکەت ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

چەند زانیارییەکی گرنک بۆ خەوێکی تەندرووستی منداڵەکەت

  • کاتی نووستنی شەوان و هەستانی بەیانیان با هەمان کات بێت بە جیاوازی یەک کاتژمێرەوە، واتا نابێت ڕۆژێک ٨ هەڵبستێت و ڕۆژێک ١١.
  • با نیو کاتژمێر پێش نووستن بە دوور بێت لە سەیری تیڤی و ڤیدیۆ گەیم و یارییە پڕ چالاکییەکان.
  • پێش نووستنی دەتوانیت شیر و کێکی پێ بدەیت بۆ ئەوەی شەو برسی نەبێت و خەوەکەی لێ تێک بدات.
  • لە چوکلێت و قاوە و چا و خواردنەوە گازییەکان بە دووربێت چەند سەعاتێک پێش نووستن.
  • با ژووری نووستنی تاریک بێت یاخوود تەنها ڕووناکییەکی کەم هەبێت.


سەرچاوەکان



1131 بینین