مارک زوکەربێرگ

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-11-04:05:00 - کۆدی بابەت: 5119
مارک زوکەربێرگ

ناوه‌ڕۆك

كورتەیەك دەربارەی مارك زوكەربێرگ

مارك زوكەربێرگ، ناوی تەواوەتی بریتییە لە مارك ئیلییۆت زوكەربێرگ، لە 4 ئازاری ساڵی 1984 لە وایت پلاینس، نیویۆرك، ئەمریكا لەدایك بووە، مارك زوكەربێرگ ئەندازیاری پرۆگرامسازییە و بەڕێوبەری جێبەجێكاری فەیسبووكە، كە وێبسایتێكی سۆشیال میدیایە.

ژیاننامە

پاش تەواوكردنی خوێندنی لە ئەكادیمیای فیلیپس ئێكزیتەر (Phillips Exeter Academy) مارك لە زانكۆی هارڤارد لە ساڵی 2002 دەستی بە خوێندن كرد، لە 4 شوباتی ساڵی 2004 وێبسایتی فەیسبووكی ڕاگەیاند كە یەكەم جار ناوی (thefacebook.com) بوو دواتر لە ساڵی 2005 ناوەكەی گۆڕی بۆ (facebook.com)، سەرەتا وێبسایتەكە سادەبوو كە خوێندكارەكانی زانكۆی هارڤارد زانیارییەكانی خۆیان تێدا داغل دەكرد، پاشان هاوژوورەكانی كە ناویان دەستن مۆسكۆڤیتس (dustinmoskovitz) و كریس هیووس (chris hughes) بوو یارمەتیاندا كە تایبەتمەندی زیاتر بۆ وێب سایتەكە زیادبكەن تا قوتابیانی زانكۆكانی تری وڵاتەكە بتوانن پڕۆفایلی تێدا دروست بكەن، فەیسبووك تا دەبوو بەناوبانگتر دەبوو بەبۆنەی ئەو كەسانەی كە پڕۆفایلیان دروست دەكرد و وێنە و زانیارییەكانیان تێیدا بڵاودەكردەوە و هەروەها لەگەڵ هاوڕێكانیاندا پەیوەندییان هەبوو، كە ئەمەش وایكرد لە هەموو وێبسایتەكانی تری سۆشیاڵ میدیا جیای بكاتەوە، ئەم وێبسایتە گرنگییەكەی لەوەدا نەبوو كە تەنها ئەو كەسانەی كە ئیمەیڵەكەیت لا هەیە دەربخات بەڵكۆ هاوڕێی هاوڕێكانتی نیشان دەدا كە ئەمەش پەیوەندی بە نێتۆركینگەوە هەبوو، مارك بەم شێوازەی دەوت نەخشەی كۆمەڵایەتی (social graph).

لە هاوینی 2004 دا ئەم سێ هاوڕێیە بارەگاكەیان گواستەوە بۆ پالۆ ئالتۆ لە كالیفۆڕنیا، كە لەم شوێنە مارك گفتوگۆی لەگەڵ سەرمایەداری سەركێش پیتەر تیڵ (peter thiel) كرد بەمەبەستی پاڵپشتی كردنی دارایی بۆ وێبسایتەكەیان.
پاشان مارك وازی لە خوێندن هێنا بۆئەوەی بەردەوامبێت لە كاركردن لە كۆمپانیا نوێیەكەی، كە خۆی بەڕێوبەری جێبەجێكاری بوو، لە مایسی ساڵی 2005 كۆمپانیای فەیسبووك یەكەمین پاڵپشتی دارایی لە سەرمایەداری سەركێشەوە وەرگرت كە ڕێژەكەی 12.7 ملیۆن دۆلار بوو، دوای چوار مانگ فەیسبووك كرایەوە بەڕووی قوتابیانی دواناوەندیدا، پاش چوار مانگ قوتابیانی وڵاتانی دەرەوە دەستیانكرد بە دوستكردنی ئەكاونت لە وێبسایتەكەدا، لە ئەیلولی 2006 هەموو كەسێك دەیتوانی ئەكاونت دروستبكات بەپێی ئەو شوێنەی كە لێی دەژی.

لەم كاتەدا مارك ئۆفەرێكی یەك ملیۆن دۆلاری ڕەت كردەوە كە كۆمپانیای یاهوو دەیویست بیكڕێت، بەڵام لە ساڵی 2007 فەیسبووك ڕێككەوتنێكی گەورەی ئەنجامدا لەگەڵ كۆمپانیای مایكرۆسۆف كە كۆمپانیاكە بە 240 ملیۆن دۆلار 1.6 لە پشكەكانی كۆمپانیای فەیسبووكی كڕی، پاش دوو ساڵ كۆمپانیای (Digital Sky Technologies) لەسەدا 1.96 پشكەكانی كۆمپانیای فەیسبووكی كڕی بە 200 ملیۆن دۆلار، لە ساڵی 2008 داهاتی مارك زۆكەربێرگ بە 1.5 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرا، پاش یەكەم پێشكەشكردنی گشتی كۆمپانیای فەیسبووك (IPO) لە ساڵی 2012 داهاتی مارك زوكەربێرگ بە زیاتر لە 19 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرا.


سەرچاوەکان



1532 بینین