ناوهڕۆك
شیکاری زاراوەی پێشبینی
پێشبینی بریتییە لە دەربڕینی ئاکامی ئاڵوگۆڕێک لە داهاتوودا کە چاوەڕوان دەکرێ لە داهاتوودا ڕووبدات، بەبێ پێشبینی و بەبێ گریمانەیەک سەبارەت بەداهاتوو، چالاکی کۆمەڵایەتی، بەبتایبەت چالاکییەکی ڕامیاری شیاو و گونجاو زۆر ئەستەمە، بەڵام کێشە و گرفتی چالاکی کۆمەڵایەتی لەوەدایە کە هەرچەندە کۆمەڵگا ئاڵۆزتر بێ، پێشبینی کۆمەڵایەتی هەم دژوارتر و هەمیش پێویستتر دەبێ. گرتنی نموونەیەک لەو پێشبینیانەی کە ڕۆژگار هەڵەبوونی سەلماندوون، کارێکی قورس و دژوار نییە، بۆ نموونە دێنی دۆرۆژمۆن پێناسەی وشەی ئۆتۆمبێلی لە فەرهەنگی زۆر بەناوبانگی ئەڵمانی برۆکهاوێرز لە ساڵی ١٨٨٠ دا بەم جۆرە دەگێڕێتەوە، (ئۆتۆمبێل کە بە گەڕۆکێکی سەیر و سەمەرە دراوە کە بەهۆی ماتۆڕی ئیحراقییەوە دەڕوات ئەم داهێنانە ئەمڕۆ لە بیر لە بیر کراوە، بەردەوام شکستی هێناوە و بەرپرسانی زانستی، دانیان پێدا نەناوە)، بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی ئێستای ئۆتۆمبێل، ئەم پێناسەیە هەڵەیەکی زۆر زەقی لە شێوازی پێشبینیدا تووش بووە، ئاگۆست کۆنت لە کوردی وانەکانی فەلسەفەی پازیتیڤیسمدا پێشبینی کردووە کە قەد مرۆڤ نەتوانێ تایبەتمەندی کیمیایی ئەستێرەکان بزانێ، ئەم چەن نموونەیە هۆکارە سەرەکییەکانی شکست هێنانی پێشبینی لە چەمکی کۆمەڵایەتیدا ڕوون دەکەنەوە، وەکو ئەوەی کە کاتێک دەرەنجامێکی ئاماری یان یەکگرتوویەکی بەردەوام سەبارەت بە بابەتێک دێتە دەست، ئەو ئاکامە ئامارییە بە چەشنێکی ئاسایی مرۆڤ هان دەدات بۆ پێشبینی کردنی ڕووداوەکانی داهاتوو بە گوێرەی هەمان دەرئەنجام و ئاکامی ئاماری.
هۆکارەکانی پێشبینی
- پڕۆسەی ئاڵوگۆڕ کە پێشبنینی لەسەر دەکرێ.
- زنجیرە هەل و مەرجێک کە دەبنە هۆی ئەڵ و گۆڕ،
- مەزەندەیەک بۆ ڕوودانی ئەو دەرئەنجامە.
کاری پێشبینی بریتییە لە دەربڕینی ڕاو و بۆچوونێک کە بنەمای لەسەر سەرجەمی ئەم هۆکارانەوە دانراوە، پێشبینی لە زانستدا پڕۆسەیەکی لۆجیکی و کۆنتڕۆڵ کراوە کە پێویستی بە تاقیکردنەوەی زەینی و کردەوەیی هەیە، بەم بۆنەوە بە ڕای بارسۆنز: (ئاشکرایە کە ئەم کارە واتە پێشبینی شتێک بێجگە لە لۆجیکی تاقیکردنەوە نییە، لە هەل و مەرجێکدا کە ئاستەنگەکان، کۆسپێکن لە بەرامبەر چێ کردنەوەی بارودۆخ و هەل و مەرجی سەرەتایی و هەروەها ناکرێ هۆکارەکان بگۆڕین تا بزانین چ شتێک ڕوودەدا لە ئاوەها هەل و مەرجێکدا دەبێ دەست بدەین بە تاقیکردنەوەی زەینی واتە هێڵێک لە ڕەوتی ڕووداوەکان بە شێوەی زەینی بکێشین).