مێو لە گێتی زیندەوەردا

مێو لە گێتی زیندەوەردا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-11-17:53:00 - کۆدی بابەت: 5277
مێو لە گێتی زیندەوەردا

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

مێو كه‌به‌ره‌كه‌ی ترێ ئه‌بێ له‌ڕه‌سه‌نی داره‌ و به‌دار دائه‌نرێ ، له‌ڕاستی دا دارێكی به‌كه‌ڵكه‌ به‌ره‌كه‌ی ئه‌خورێ گه‌ڵاكه‌ی ئه‌خورێ خۆی و ڕیشه‌كه‌ی ئه‌سوتێنرێن ، مێو به‌قه‌ڵه‌م ئه‌نێژرێ به‌سێ ساڵ دێته‌ به‌ر ، شوێنی فێنكی به‌كه‌ڵكتره‌ وه‌ك له‌گه‌رم ، به‌ره‌كه‌ی كه‌ ترێیه‌ سی شه‌ش جۆری هه‌یه‌ : ترێ ڕه‌شی هه‌یه‌ ، سپی هه‌یه‌ ، مێو لقو ته‌رزی زۆر ئه‌ڕوات ، سه‌رمای به‌هێز وشكی ئه‌كات ، ترێ وه‌كو سركه‌ی لێ ئه‌كرێ ، مێوژیشی لێ ئه‌كرێ خواردنی مێوژ ده‌مار به‌هێز ده‌كات ، ماندووێتی لائه‌بات ، بۆنی ده‌م خۆش ده‌كات ، به‌ڵغه‌م نایه‌ڵێ ، ڕه‌نگ جوان ئه‌كات ، مه‌عیده‌ به‌هێز ئه‌كات .

 


سەرچاوەکان

97 بینین