ئەنەناس

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-14-14:18:00 - کۆدی بابەت: 5320
ئەنەناس

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی ئەنەناس

شوێنی پێشوی ئەم درەختە هێڵی ئیستیوا (ئەمریکای ناوەند و خواروو بووە) و لەوێوە بڵاو بووەتەوە، بەڵام لە شوێنی گەرم دەڕوێت، پێکهاتەی بریتیە لە (ئاو، شەکر، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم، فلور، پروماین، ڤیتامینی (A, C, B، complex)).

سوودەکانی ئەنەناس

  • بەکاردێت بۆ شەربەت و مرەبا و تێکەڵکردنی خواردنەکانی گونجاو بەیەکەوە.
  • کە گۆشت پیر و جیڕ بوو لەگەڵیدا بیکوڵێنە و ناسک و بەتامی دەکات.
  • بۆ سوتاوی باشە و بۆ گەدە و ڕیخۆڵاکان بەسوودە و لاواز کەرە.
  • بۆ کەسانێک کە توشی (البومین) بوون بەسوودە چونکە ماددەی (برومیلین)ـی تێدایە کە (١٠) ئەوەندەی خۆی ئالبومین دەتوێنتەوە، لەسەر ئالبومینی هێلکە و گۆشت و شیر و کاریگەریەکی زۆری هەیە.
  • ئەنەناسی لە ڕنە دراو یان لە (عەسارە) دراو ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و هەرس ئاسان دەکات.
  • بۆ منداڵ و بەساڵاچوان و بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە.
  • بۆ ڕمڵ و بەردی گورچیلە و میزەڕۆ بەسوودە.
  • بۆ تەسک بوونەوەی دەمارەکانی خوێن بەکاردێت و نایەڵێت خوێن خەست ببێتەوە.
  • جەرگ بەهێز دەکات و بۆ زەردووی باشە.
  • ئەنزیمەکان ڕێکدەخات و بەرگری لە تووشبوونی وەرەمی و نەسیجی دەکات.
  • بۆ ددان بەسوودە، کاتێک منداڵ تازە ددانی دێت بخرێتە دەمیەوە.

زیانەکانی ئەنەناس

ژنی دووگیان و شیردەر نابێت بیخوات، ئەوانەشی حەبی پەستانی خوێن و شلکەرەوەی خوێن دەخۆن نابێت ئەنەناس بخۆن، زیادەڕەوی لە خواردنی ئەو میوەدا دەبێتە هۆی سکچوون و زیپکەی پێست و ناودەم و لێو وە داخستنی منداڵدانی ئافرەت.


سەرچاوەکان



1464 بینین