شاویرۆ - شابی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-14-14:44:00 - کۆدی بابەت: 5322
شاویرۆ - شابی

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی شاویرۆ - شابی

لە تیرەی (بی)ـیە ئەم دارە لە بیەکانی تر کەمێک بچوکترە، خونچەکەی لە پێش گەڵادا دێنەدەر و ئەساسێکی زۆر بۆن خۆشیان هەیە کە پێی دەڵین ئارەقی بیدمشک کە بۆ زۆر نەخۆشی بەسوودە.

سوودەکانی شاویرۆ

  • ژانە سەری گەرم دەشکێنێت و دڵشادکەرە و نەرم کەرەوەیە.
  • بۆ بەهێزی دەماغ و دڵ زۆر باشە و بۆ هەموو جۆرە ئازارێکی دەماری بەسوودە.
  • بۆ دابەزاندنی ڕێژەی شەکر لەناو خوێندا بەسوودە.
  • بۆ توانەوەی بەردی زراو دەبێت لەگەڵ چەند شتێکی تر کە لە باسی زراودایە.
  • بۆ ژنانێک کە سووڕی مانگانەیان تێک دەچێت باشە.
  • گەڵا یان پێستی وشک کراوەی دەم بکرێت بۆ ڕۆماتیزم بەسوودە.
  • تا دادەبەزێنرێت و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.
  • بۆ بێ خەوی باشە، شەوانە پەرداخێک شەربەتی بخورێتەوە.

بەکارهێنانی شاویرۆ

دروستکردنی شەربەتەکەی بەم جۆرەیە (٥٠)گرام خونچەی وشک کراوەی لەناو یەک لیتر ئاودا (١٠)خولەک بکوڵێت دوای سارد بوونەوە و پاڵاوتن لە شوشەدا هەڵدەگیرێت و کاتی پێویست سێ ژەمە فنجانێتک دەخورێتەوە.


سەرچاوەکان



413 بینین