ڕاهێنانی سویدی

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-17-22:53:00 - کۆدی بابەت: 5378
ڕاهێنانی سویدی

ناوه‌ڕۆك

ڕاهێنانی سویدی چییە؟

ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی بە شێوەی ڕۆژانە یان بە لانی کەمەوە ٢ جار لە هەفتەیەکدا زۆر بە بەسوود دەشکێتەوە بەسەر تەندروستی لەش بە گشتی و یارمەتیدەریشە لە باشکردنی هێزی جەستە و ماسولکەکان و باشترکردنی ئەنجامدانی هەموو کردارەکان، هەروەکو چۆن ئەنجامدانی چەندەها ڕاهێنانی جیاواز بە یارمەتیدەری ئاسان ئەنجامدانی ئەو ڕاهێنانە دادەنرێت کە کەسەکە دەیەوێت و حەزی پێیەتی و بەلایەوە خۆشترە لە ئەوانی دی، یەکێک لە دیارترین جۆرەکانی ڕاهێنانیش ڕاهێنانی سویدییە کە بە ڕاهێنانێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ بونیادنانی ماسولکە و بەهێزکردنی وەکو ماسولکەکانی پشت و سنگ و ماسولکەکانی دەوروپشتی حەوز، کە یارمەتیدەرە بک ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی جیاواز، کە دەکرێت لەسەر فەرش یان زەوییەکی ڕاخراو ئەنجام بدرێت و دەکرێت چەند جارێک دوبارە بکرێتەوە بە ڕەچاوی حاڵەتی تەندروستی کەسەکە. 

سوودەکانی ڕاهێنانی سویدی

پێویستە بەر لە دەستدانە هەر جۆرە ڕاهێنانێکی وەرزشی ڕەچاوی ڕێکارەکانی تەندروستی بکرێت، هەروەها زانینی شێوازی گونجاوی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکە و دڵنیا بوونەوە لە نەبوونی هەر کێشەیەکی تەندروستی کە کار بکاتە سەر ئەنجامدانی ڕاهێنانەکە یان تەندروستی لەش، لە گرنگترین ئەو ڕێنماییانەش کە دەبێت پابەندی بیت بەر لە ئەنجامدانی ڕاهێنانی سویدی بریتییە لە خۆگەرم کردن بۆ ماوەی چەند خولەکێک، لە گرنگترین سوودەکانی ڕاهێنانی سویدی کە بە لەشی دەگەیەنێت ئەمانەن:

بەهێزکردنی ماسولکە سەرەکییەکان

ماسولکە سەرەکییە بەهێزەکان بە هۆکارێکی گرنگ دادەنرێت لە ئاسانکاری ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانە و جەستەیی جیاواز وەک توندکردنی پێڵاوەکان، یان داگرتنی قاپوقاچاخ لە ڕەفە بەرز و دوورەکانەوە، یان ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی وەکو گۆڵف، هەروەها بۆ وەرزشوانانیش زۆر بە گرنگ دادەنرێت وەکو: ڕاکەران ئەوەش بەهۆی ئەوەوەیە کە ماسولکە سەرەکییەکان لاواز بن دەبنە هۆی هەست بە هیلاکی و کەمی توانای بەرگەگرتن و توشبوون بە پێکان هەندێک کات، هەروەها ماسولکەی سەرەکی بێ هێز کاریگەری دەکاتە سەر کەسەکە و وادەکات ئەگەری زیاتر بێت بۆ توشبوون بە پێکرانی ماسولکەکانی و پێکانی خوارەوەی پشت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، وێڕای ئەوەی یارمەتیدەریشە لە کەمکردنەوەی ئازاری پشت و باشکردنی. 

توانای جەستەیی (بەرگەگری جەستەیی)

ڕاهێنانە وەرزشییەکان بە سەرجەم جۆرەکانییەوە و ڕاهێنانی توانای جەستەیی ئاماژەیە بۆ خەسڵەتە سەرەکییەکانی بونیادنانی زۆربەی پڕۆگرامەکانی توانای جەستەیی، هەروەها ڕاهێنانی سویدی بەشێکی گرنگی ڕاهێنانە وەرزشییە جیاوازەکانە کە لە زۆربەی ڕاهێنانی وەرزشی و ڕاهێنانی توانای جەستەییدا بوونی هەیە، بۆ گەیشتن بە توانای جەستەیی باشتر و بەدەستهێنانی ئامانجی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکە، هەر لە سوودەکانی ڕاهێنانی سویدی ڕۆڵبینینێتی لە بەهێزکردن و ڕێکخستنی ماسولکە سەرەکی و گرنگەکانی لەشە کە یارمەتیدەرە لە زیادکردنی توانای ماسولکەکان و بەدەستهێنانی ئامانجی ڕاهێنانەکانی توانای جەستەیی. 

زیادکردنی هاوسەنگی و جێگیری

ڕاهێنانی سویدی یارمەتیدەرە لە ڕاهێنان پێکردنی ماسولکەکانی حەوز و خوارەوەی پشت و سک، کە ئەمەش هۆکارە بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی و جێگیری لە ئەنجامدانی چالاکی جیاوازی ڕۆژانە یان لەکاتی ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی، چون زۆربەی ڕاهێنانە جەستەییەکان پێویستیان بە جێگیری ماسولکە سەرەکییەکان و هاوسەنگیانە، هەروەها ڕاهێنانە سویدییەکان بەوە جیادەکرێنەوە کە پێویستیان بە پێداویستی تایبەت و ئامێری هۆڵی یارییە وەرزشییەکان نییە، وە هەموو ئەو ڕاهێنانانەی کە پشت دەبەستێت بە بەکارهێنانی ماسولکەکانی پشت و سک بە ڕاهێنانی سویدی دادەنرێن، وە دەکرێت کێشی کەمیان تێدا بەکاربهێنرێت بە شێوەیەک کە گرەنتی پاراستنی جێگیری و هاوسەنگی ماسولکەکە بکات.


سەرچاوەکان



1299 بینین