تایبەتمەندییەکانی بیتکۆین

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-05-17-23:29:00 - کۆدی بابەت: 5383
تایبەتمەندییەکانی بیتکۆین

ناوه‌ڕۆك

چ تـایبەتـمەندییەک بـیتكۆین جـیا دەکـاتەوە؟

دەوترێت کە بیتکۆین پارەی مافیا و تاوانبارانە وە بۆ ئەوەی بە شاراوەیی بمێننەوە لە کارە تاوانکارییەکان سوود لە بیتکۆین وەردەگرن. بەڵام جیاواز لەو تایبەتمەندییانەی کە لە بارەی بیتکۆینەوە دەوترێت، چەند خاڵێک هەن کە بیتکۆین لە پارەی فیزیکی جیا دەکاتەوە. 

هیچ کەسێک لە سەرەوەی دەسەڵات نییە

بۆ ڕوونکردنەوەی تایبەتمەندی لامەرکەزیبوون (decentralize) کە یەکێکە لە تایبەتمەندییە هەر گرنگەکانی بیتکۆین، سەرەتا بە مەرکەزیبوون (centralize) ئاشنا بن، وە کاریگەرییەکانی بوونی سیستەمێکی مەرکەزی لە سیستەمی دراوی و دارایی باشتر بناسن. مەرکەزیبوون بەو واتایە دێت کە لە کاتی سەردانیکردنتان بۆ بانک، دەکرێت سیستەمی پێدانی پارە لەکار کەوتبێت، وە ئێوە بۆ ئەنجامدانی کارە بانکیەکانتان چەند کاتژمێرێک چاوەڕێ بکەن. سیستەمی مەرکەزی بە واتای کۆنترۆلێک دێت کە وڵاتان بەسەر پارەدا هەیانە، کە ئەکرێت لە زیانەکانی ئەم کۆنترۆڵکردنە ئاماژە بە هەڵاوسان و بێ بەهابوونی پارە بکەین وەک ئەوەی لە (ڤەنزوێلا) روویدا. سیستەمی مەرکەزیبوون واتە بانکەکان هەر کاتێک بیانەوێت دەتوانن هەژمارەکانتان بلۆک بکەن بەبێ ئەوەی ئاگادارتان بکەنەوە، وە بەو واتایەش دێت کە وڵاتێک دەتوانێت بەهۆی گەمارۆی داراییەوە وڵاتێک لە ئەنجامدانی مامەڵەی دارایی لە ڕیگەی بانکەوە بێبەش بکات (وەک ئەوەی ئەمریکا بەرامبەر ئێران کردی)
بـەڵام گرنگترین تایبەتمەندی بیتکۆین لامەرکەزی بوونیەتی، بیتکۆین لە لایەن هیچ کەس و گروپ و ڕێکخراو بانک وە دەوڵەتێک کۆنترۆل ناکرێت، لامەرکەزیبوونی بیتکۆین بەم واتایە دێت، کە هێزی تۆڕەکە لە نێوان تاکەکان دابەشکراوە. ئەم هێزە دەکرێت هەمان هێزی دروستکردن و دابەشکردنی پارە بێت، کە لەدەستی بانکەکان دەرچووە و بۆ خەڵکی گەڕاوەتەوە، واتە لێرەدا تاکەکان دەسەڵاتیان لە بانک سەندۆتەوە. 

تایبەتمەنی لامەرکەزیبوونی بیتکۆین بووە هۆی کە لە سەرەتادا ئەو کەسانەی کە درکیان بە لاوازی سیستەمی دارایی لە قەیرانی ئابووری ساڵی 2008 ئەمریکا کردبوو، ڕووبکەنە ئەم تەکنەلۆژیایە. ئەو دەسەڵاتەی کە بانکەکان بەسەر خستنەڕووی پارەدا هەیان بوو وە ئەو هەڵاوسانەی کە لە ئەنجامی ئەو دەسەڵاتەوە دروستبوو، یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی بیتکۆین بوو.

ژمارەی بیتکۆین سنوردارە

حکومەتەکان و بانکی ناوەندی ئەو دەسەڵاتەیان هەیە کە بەشێوەیەکی بێ سنور پارە چاپ بکەن. کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەهای پارەی وڵاتەکە.

بەڵام بیتکۆین 21,000,000 دانەیە لەوە زیاتر ناتوانرێ دروستبکرێ. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە ئایندە لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەری خستنەڕووی کەم بێت و نرخ بەرزبێتەوە.

نەناسراوبوونی گواستنەوەکان

بە نمونەیەک بۆتان ڕوونی دەکەینەوە گەر ئێستاکە تۆ بتەوێت 1 ملیۆن دۆلار بۆ هاوڕێیەکت لە ئەمریکا بنێریت، دەبێت بانک و حکومەت بزانن کە ئەم گواستنەوە لە بەرامبەر چیدا ئەنجام دەدرێت، لێکۆڵینەوە دەکرێت لەوەیکە ئەو پارەیەی تۆ لە چ ڕێگایەکەوە بە دەست هاتووە، وە لێکۆڵینەوەش لەسەر کەسی بەرامبەر دەکرێت.
بەڵام لەڕێگەی بیتکۆینەوە پارە دەگوازیتەوە بۆ کەسی بەرامبەر لە ڕێگەی ئادرێسەکەیەوە بەبێ ئەوەی کە بزانرێت ئەو کەسەی گواستنەوەکەی ئەنجامداوە کێیە.

خێرایی لە گواستنەوە

گواستنەوەی پارە لە ڕێگەی بانکەوە بۆ دەرەوەی وڵات کاتێکی زۆری دەوێت بەهۆی ئەو ڕۆتیناتەی لە کاروباری ئیداری بانکدا هەیە کە بەشێوەیەکی ئاسایی لەنێوان ٢ بۆ ٧ ڕۆژ دەخایەنێت، بەڵام لەڕێگەی بیتکۆینەوە دەتوانن لە ماوەی چەند خولێک گواستنەوەکانتان ئەنجام بدەن.

عمولەی گواستنەوە

بانکەکان بۆ ئەو مامەڵەی گواستنەوانەی کە ئەنجامی دەدەن ڕیژەیەک عمولە وەردەگرن کە لە بانکێک بۆ بانکێکی دیکە دەگۆڕێت. کە بەشێوەیەکی نێوەندی بە نزیکەی لەسەدا 1 یان زیاترە.
بەڵام عمولەی گواستنەوە لە بیتکۆین زۆر کەمە، هەندێ کای بۆ گواستنەوەی چەند ملیار دۆلار بڕێکی کەم فی وەردەگرێت کە لە نێوان 15 بۆ 20 دۆلارە.

کێ بیتکۆینی دروستکردووە؟


سەرچاوەکان



823 بینین