بابردەڵە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-17-23:48:00 - کۆدی بابەت: 5385
بابردەڵە

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی بابردەڵە

لە تیرەی (مرکبان)ـە گیایەکی یەک ساڵەیە و لقەکانی پڕ گەڵا و بڵاون و گەڵاکانی دڕکاوین و دادڕاون و شاقلەین و درێژن، ڕەنگی گوڵەکەی زەردە لەسەرە چڵەکان دێنەدەر، میوە واتە تۆوەکەی فندقییە، وڵاتی یەکەمی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە، لە سەدەی(١٦)ـدا زانرا کە بۆ دەرمان دەگونجێت لەو کاتەدا بۆ نەخۆشی سیەکان و تاعون بەکاردەهات، ئێستا لە کێڵگە دەرمانیەکاندا دەچێنرێت پێش ئەوەی گوڵ بکات سەرە تولەکان دەبڕن و هەڵدەداتەوە و ساڵی پێنج جار دەبڕدرێت و لە سێبەردا وشک دەکرێت یان بە دەزگا لەژێر پلەی گەرمی (٤٠)پلەی سیلیزی.

ماددەی شیری تاڵی تێدایە بەناوی (سینیسین، اسانس ڕۆنی و تانن و لعاب) ڕەگە ژێر خاکیەکەی پڕە لە مەوادی کانزایی بە تەنها و لەگەڵ شتی تریشدا بەکاردێت.

سوودەکانی بابردەڵە

  • گەڵای ناسکی لەناو زەڵاتە دەکرێت و بۆ دەزگای هەرس بەسوودە.
  • بۆ کرداری ئارەزووی خواردن و ڕێکخستنی گەدە بەسوودە.
  • بۆ جوڵە و تەڕی گەدە بەسوودە.
  • بۆ با کردن ڕیخۆڵەکان باشە و غازات فڕێدەرە و بۆ کەسانێک قەبزبن بۆ سکچوونیان بەکاردەبرێت.
  • کاری جگەر ڕێک دەخات و چالاکی دەکات، دژە میکرۆبە و تێکەڵ بە ئاوی جۆ دەکرێت.
  • میزهێنەرە و گورچیلە و میزەڕۆ پاک دەکاتەوە.
  • ئەو ڕۆژەی ژن منداڵی دەبێت بیخوات کاری منداڵبوون ئاسان دەکات.
  • کەو زۆر حەزی لێدەکات و پێی گەشە دەکات و چالاک دەبێت، بەڵام مەڕ و ماڵات نایخوات تاوەکو ئەو ڕۆژەی بێچووی دەبێت ئەوکات بەدوایدا دەگەڕێت و چەندی دەست بکەوێت دەیخوات، با بیر بکەینەوە کێ ئەم ئاژەڵەی فێرکرد کە لەکاتی حامیلەیدا نابێت بیخوات چونکە لەوانەیە بەچکەکەی لەبار بچێت، بەڵام لە ڕۆژی زانیدا بۆی باشە.

زیانەکانی بابردەڵە

  • نابێت ژنی دووگیان بیخوات.
  • نابێت بە زۆری و بە بەردەوامی بیخوات ئەگەرنا یان بە گورچیلە دەگەیەنێت.
  • بەیەک جار لە (٣٠-٤٠)گرام بخورێت دەبێتە هۆی ڕشانەوە، زیادەڕەوی لە هەمووشتێکدا خراپە با شتێکی باش و خۆشیش بێت دەبێت ڕەچاوی ڕەچاوی ڕێژەی ئەندازەی بکرێت.


سەرچاوەکان



592 بینین