ڕاکێشەر (زمانە مەڕ)

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-18-07:21:00 - کۆدی بابەت: 5403
ڕاکێشەر (زمانە مەڕ)

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی ڕاکێشەر (زمانە مەڕ)


لە تیرەی (بارهەنگ)ـە گیایەکی عەلەفی ڕاوەستاوە گەڵاکانی بە کۆمەڵ و درێژ و سەرە نێرەییە، لاسکەکانی ناو بەتاڵن، ئەو لاسکەی کە گوڵ دەردەکات درێژترە و ناوەڕاستی گەڵاکانی دێتەدەرەوە گەڵەکەی سونبوولەییە، دەنکەکانی وورد و خڕە و ڕەشێکی مەیل بە بەنەوشەییە، لە لێواری جۆگا و کەنار و باخچە تەڕەکان بە شێوەی خۆڕسک دەڕوێت، بەڵام لە ئەوروپا دەیچێنن لە کێڵگەی کارگەکانی دروستکردنی دەرماندا، گەڵا ناسک و تازەکانی لە سێبەر وشک دەکرێت یان بە دەزگای وشک کردنەوەی لە ژێر پلەی گەرمی (٤٠)پلەی سیلیزی، گەڵا و ڕیشە و دەنکی بۆ دەرمان دەبێت و نابێت ڕەنگی قاوەیی بێت، ماددەی (گلوکۆزید، اوکوبین، کاتالیین، لعاب، کاروتینوید، ئەنزیم، اسید سالیسیلیک، سۆدیۆم و پۆتاسیۆم).

سوودەکانی ڕاکێشەر (زمانە مەڕ)

  • بۆ هەناسەسواری باشە و بۆری هەناسە دەپارێزێت.
  • بەڵغەم هەڵدەکەنێت، کەمێک تاڵە و بە هەنگوین شیرینی بکە.
  • بۆ کۆکەی تەڕ و کۆکە ڕەشە بەکاردێت.
  • بۆ دەنگ نووسان بەسوودە تا ئێرە دەم کراوی دەخورێتەوە سێ ژەمە.
  • بۆ برینی ناودەم و قڵیشانی زمان و قورگ گەڵاکەی بجوو وە بیمژە.
  • بۆ ئازاری ددان و ئاوسان و خوێنی پوک گەڵاکەی کەمێک بکوڵێنە و غەرغەرەی پێ بکە.
  • بۆ وەستانی خوێنی لووت چەند دڵۆپە ئاوی خاو یان بە کوڵاوی بکە ناو لووت.
  • بۆ میزگیران ئاوی کوڵاوی گەڵاکەی بخۆرەوە، دوو کاتژمێر فنجانێک تا سێ جار.
  • بۆ گوێ ئێشان ئاوی گەڵاکەی بکە گوێچکەوە.
  • گەڵای تەڕ بۆ برین و سوتاو وە تاو برین و شوێنی پێوەدانی مێشولە لێی دەبەسترێت.
  • دەم کردنی دەنکەکانی بۆ هەناسەسواری و ئازاری سیەکان و پێچی سک بەکاردێت.
  • دەم کردنی تۆوەکەی جەرگ و سپڵ و گورچیلە بەهێزدەکات و هەوکردنیان چاک دەکاتەوە.
  • ئاوەکەی لەگەڵ زەیتی بادەمی شیرین بەکاردێت بۆ نەخۆشیەکانی گەدە و ڕیخۆڵە.
  • لەگەڵ زەیتی بادەم بۆ برین و شوێنی سوتاوی پێ چەور دەکرێت.
  • دەنکەکانی ڕەوانکەری بێ زیانن.

بەکارهێنانی ڕاکێشەر (زمانە مەڕ)

  • دەنکەکانی (٥-١٠)گرام لە ڕۆژێکدا دەخورێت بە دوو جار.
  • دەم کراوی گەڵاکەی و ڕەگەکەی (٥٠-١٠٠)گرام لە ڕۆژێکدا بە دوو جار یان سێ جار بۆ ڕوون کردنەوەی زیاتر (٥٠)گرام بۆ منداڵ و (١٠٠)گرام بۆ گەورە بەکاردێت.


سەرچاوەکان



615 بینین