ساڵمە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-21-23:25:00 - کۆدی بابەت: 5461
ساڵمە

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی ساڵمە

تیرەی (ثعلب)ـە گیایەکی عەلەفی و ڕاوەستاوە و لقی ڕاست دەکاتەو کە لە سەرەوەی گوڵێکی هێشووی سووری مەیل بە بنەوشەیی دەردەکات، گەڵاکەی کە هەر لەسەر زەوی دێنەدەرەوە باریک و نێزەین گەڵاکانی سەرەوە بە شێوەی کلو دیار دەدات، میوەی بە شێوەی کەپسولی و دنکی وردی تێدایە ڕەگەکەی دوو یان سێ سەلکی وەک پەتاتەیە کە ئەم سەلکە بۆ دەرمان دەشێت، لە ئاسیا و ئەوروپا لە مێرگ و زار دەڕوێت لە شوێنی وشک و دامێنی چیا و بێشەڵان دەڕوێت، ئەو ماددانەی تێدایە (سۆدیۆم، فۆسفات، کالیسیۆم، ٪٥٠ لعاب و هیدرولیز بوو کە دەگۆڕێت بۆ ماندوز و گلوکوز، ٣٠٪نیشاستە، البومین، شەکر).

سوودەکانی ساڵمە

  • بۆ ئازاری گەدە و ڕیخۆڵە و دەنگ نووسان و توانای سێکسی و عەساب بەسوودە.
  • نەرم کەرەوەی سنگە و خڵت فڕێ دەرە و بۆ تەشەنوج و ڕەق بوون باشە.
  • بۆ کۆکەی وشک بەسوودە و لاشەی مرۆڤ بەهێز دەکات.
  • ڕیشە و ڕەگی سپی ورد دەکەن و لەگەڵ شیری بەیەکەوە کە دەبێتە بەستەنی و دۆندرمە زووتر و حاڵەتی چەسپی هەیە بۆن و تامی خۆش دەکات.
  • بۆ هەڵوەرینی مووی سەر لەگەڵ ڕۆنی گوڵ تێکەڵی دەکەن لە مووی سەری دەدەن بۆ بەهێز کردنی و هەڵنەوەرینی.
  • ڕۆژانە (٥-١٠)گرام بە دەم کردنی و کوڵاندن بەڵام واباشە بە شەکر شیرین بکرێت تا زیانی بۆ گەدە نەبێت وە دەتوانی بۆ کۆکەی وشک سەلکەکە بە تەڕی بخۆیت.


سەرچاوەکان



494 بینین