تەڕەتیزە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-22-15:09:00 - کۆدی بابەت: 5473
تەڕەتیزە

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی تەڕەتیزە

تەڕەتیزە کە سەوزەیەکی ماڵی کراوە و لەگەڵ کەوەر و کەرەوز ڕۆژانە لەسەر سفرەی زۆربەی ماڵ و چێشتخانەکان.

ئەگەر دەتەوێت درەختی هەناری ترش بکەیتە شیرین با درەختەکە زۆر تینو ببێت ئینجا حەوت دەسکە تەڕەتیزە لەناو بیست لیتر ئاودا بکوڵینە و بە هێواشی پیی ئاوبدە چەند جارێک دووبارەی بکەرەوە دەبێتە شیرین.

سوودەکانی تەڕەتیزە

  • یۆد و ئاسن و فۆسفۆڕ و ڤیتامین C زۆرە.
  • میزهێنەرە و شیر زیاد کەرە بۆ ژنی شیردەر باشە وە مەنی زیاد دەکات وە بزوێنەری ئارەزووی سێکسییە.
  • تۆوی تەڕەتیزە لەناو سرکە دابنێ تاکو دەخوسێت پاشان وشکی بکەیتەوە و دیسان بیخەیتەوە ناو سرکە تا دەخوسێت و وشکی بکەیتەوە تاکو سێ جار پاشان لەگەڵ هێلکەی دۆڵەمە بیخوات ئەو کەسەی توانای سێکسی لاوازە بەهێزی دەکاتەوە هەموو ڕۆژێک جارێک تا دە ڕۆژ بیخوات.
  • کەسێک بیەوێت خۆی بڕشێنێتەوە کەوچکێک لە تۆوەکەی لەگەڵ ئاوی گەرم بخوات.
  • بۆ زیپکە و پەڵە و لەکەی پێست هەر ڕەنگێک بێت تۆوەکەی بکاتە پۆدر و لەگەڵ هەنگوین ڕۆژی دوو جار پێی چەور بکات.
  • بۆ برین و ترەکین و قڵیشانی پێست و هەندێک گرفتی لەم شێوەیە تۆوەکەی یان گەڵاکەی لەگەڵ زراوی گا بکرێت بە مەڵهەم و پێی چەور بکرێت.
  • کە شەکرەت بەرزە هەموو ڕۆژێک دەسکێک تەڕەتیزە بخۆ یان دەم کراوی تۆوەکەی بخۆرەوە.
  • بۆ دابەزینی پەستانی خوێن بەسوودە و بۆ ڕمڵ و هەوکردنی گورچیلە باشە، ئەگەر تۆوی تەڕەتیزەت دەست نەکەوت تۆوی گێزەر یان تۆوی پیاز جێگراوەیەتی.
  • ڕۆژی (١٥)گرام دەم دەکرێت و بە سێ ژەم دەخورێتەوە ئەگەر دەتەوێت درەختی هەناری ترش بکەیتە شیرین با درەختەکە زۆر تینو ببێت ئینجا حەوت دەسکە تەڕەتیزە لەناو بیست لیتر ئاودا بکوڵینە و بە هێواشی پیی ئاوبدە چەند جارێک دووبارەی بکەرەوە دەبێتە شیرین.

تێبینی: بۆ چاو باش نییە بۆ خوێن بەربوون باش نییە، تاڵیشکە یان سرکە یان شیری تازەی لەگەڵ بخۆیت باشە.


سەرچاوەکان



2712 بینین