فلۆرین – F

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-28-22:17:00 - کۆدی بابەت: 5502
فلۆرین – F

ناوه‌ڕۆك

فلۆرین

فلۆرین توخمێكی كیمیاییە و لە خشتەی خولیدا هێمای (F) هەیە، و گەردیلە ژمارەكەی یەكسانە بە 9، فلۆرین گازێكی ڕەنگ زەردی كاڵی ژەهراوییە و ناجێگیرە واتا زۆر بەخێرایی كارلێك دەكات لەگەڵ توخمەكانی تردا بێجگە لە ئارگۆن و نیۆن و هیلیۆم، هەروەها خاوەنی بەرزترین كارۆسالبێتییە.
لەناو توخمەكاندا فلۆرین بیست و چوارهەمین توخمی باوە لە گەردووندا.
فلۆرایت كە سەرچاوەی سەرەكی گازی فلۆرینە و ناوەكەی لێوە وەرگیراوە، سەرەتا لەساڵی 1529 دۆزراوەتەوە.

تایبەتمەندییە گشتییەكان

شێوازی دەركەوتن
  • لە دۆخی گازی: ڕەنگی زەردی كاڵ
  • لە دۆخی شلی: زەردی درەوشاوە
  • لە دۆخی ڕەقی: هاوتای ئەلفا تەڵخە، هاوتای بێتا ڕوونە
گەردیلە بارستە 18.998403
گەردیلە ژمارە 9
كۆمەڵە كۆمەڵەی 17 (هالۆجینەكان)
خول خولی دووەم
خشتۆك   P
شێوگی ئەلیكترۆنی   2s2 2p5
ڕیزبوونی ئەلیكترۆنەكان بۆ هەر بەرگێك   7 ،2

سیفەتە فیزیاییەكان

دۆخ لە پلەی گەرمی و پەستانی پێوانەییدا (STP)  گاز
پلەی توانەوە   219.67- پلەی سیلیزی
پلەی كوڵان   188.11- پلەی سیلیزی
چڕی لە پلەی گەرمی و پەستانی پێوانەییدا (STP)  1.696 گرام بۆ لیتر
پلەی سیانی (Triple point)   53.48 كێڵڤن، 90 كیلۆپاسكاڵ
پنتی شلۆق (مۆلەق)   114.41 كێڵڤن، 5.1724 مێگاپاسكاڵ
پلەی گەرمی بەهەڵمبوون   6.51 كیلۆجوڵ/مۆڵ
دۆخی گەرمی مۆڵی  
  • Cp: 31 جوڵ/(مۆڵXكێڵڤن) لە پلەی گەرمی 21.1 سیلیزی
  • Cv: 23 جوڵ/(مۆڵXكێڵڤن) لە پلەی گەرمی 21.1 سیلیزی

تایبەتمەندییەكان

فلۆرین گازێكی ڕەنگ زەردی ژەهراوییە و زۆر بەخێرایی كارلێك دەكات، بۆیە گەردی فلۆرین (F) بەتەنها كەم بوونی هەیە، چونكە لەگەڵ گەردێكی تری فلۆریندا یەكدەگرێت و دوانە فلۆرین (F2) پێكدەهێنێت، گەردەكانی فلۆرین نۆ ئەلیكترۆنیان هەیە، كە یەك ئەلیكترۆن كەمترە لە نیۆن، هەروەها شێوگی ئەلیكترۆنییەكەی بریتییە لە 1s22s22p5،، یەكەمین وزەی ئایۆناندنی فلۆرین سێهەم بەرزترینە لە توخمەكاندا كە لە دوای هیلیۆم و نیۆنەوە دێت، كە بەمەش كرداری لابردنی یەكەم ئەلیكترۆن لە فلۆرینێكی بێ بارگە زۆر ئەستەم دەكات، فلۆرین كارۆسالبترین توخمە لە خشتەی خولیدا، گەردەكانی فلۆرین نیوەتیرەكەیان نزیكەی 60 پیكۆمەتر دەبێت دە نزیكە لە توخمە دراوسێكانی لە خشتەی خولیدا، وەك ئۆكسجین و نیۆن.
فلۆرین زۆر بە بەهێزی ئەلیكترۆن ڕادەكێشێ چونكە خۆی یەك ئەلیكترۆنی كەمە، بۆیە بە بەهێزترین هۆكاری ئۆكسێن دادەنرێت، كانزاكان گڕدەگرن كاتێك دەكرێنە ناو فلۆرینەوە، پاش ئەوەی فلۆرین لەگەڵ توخمێكی تردا كارلێكدەكات تووشی لێبوونەوە دەبێت و فلۆراید پێكدەهێنێت كە زۆر جێگیرە بە ئاسانی كارلێك ناكات، فلۆرین دەتوانێت لەگەڵ گازە خانەدانە ناچالاكەكاندا كارلێك بكات، كاتێك لەگەڵ هایدرۆجیندا تێكەڵدەكرێت تەقینەوە دروستدەكات.

هاوتاكان

فلۆراین 18 هاوتای هەیە كە تەنها فلۆراین-19 جێگیرە و بە شێوەیەكی سروشتی دروستدەبێت، هاوتاكانی تری فلۆراین تیشكدەرن و فلۆرین-14 كە چالاكترین هاوتایە نیوە تەمەنی بریتییە لە 500×10−24 چركە.

ئاوێتە كیمیاییەكان

ئەو ئاوێتە كیمیاییانەی كە فلۆرینیان تێدایە پێیاندەوترێت فلۆریدەكان، فلۆرین تەنها یەك باری ئۆكسانی هەیە كە بریتییە لە 1-.
چەندی ئاوێتەیەكی فلۆرین:

  • فلۆریدی ئەلەمنیۆم
  • سیانە فلۆریدی برۆماین
  • یەكە فلۆریدی كلۆراین
  • فلۆریدی هایدرۆجین
  • فلۆریدی پۆتاسیۆم
  • فلۆریدی سۆدیۆم
  • فلۆریدی زینك

مێژوو

لە ساڵی 1529، جۆرجس ئەگركوڵا، فلۆرایتی وەك زیادكراوەیەك وەسفكرد، كە بەكاردەهێنرا بۆ نزمكردنەوەی پلەی توانەوەی كانزاكان، دواتر وشەی لاتینی (fluorēs) بۆ بەردەكانی فلۆرایتی بەكارهێنا، دواتر ئەم ناوەی پەرەی سەند و پێیوترا فلۆرایت، ئاوێتەی فلۆرایت دواتر بە دوانە فلۆریدی كالیسیۆم ناسێنرا.

سەرچاوە

فلۆراین سیازدەهەمین توخمی باوە لە هەسارەی زەویدا، هەرچەندی فلۆرین بە شێوەیەكی سەربەخۆ بوونی نییە، بەڵام چەندین تۆپەڵەی كانزایی هەیە كە فلۆراینی تێدایە وەك ئەنتۆزۆنایت، زۆربەی فلۆراین لە كانزا یەكگرتووەكاندا وونی هەیە وەك فلۆرایت، فلۆراپاتایت (Fluorapatite) و كرایۆلایت.

بەرهەمهێنان

فلۆراین زیاتر بەڕێگەی شیكردنەوەی كارەبایی بەرهەمدەهێنرێت، فلۆریدی هایدرۆجین لە فلۆرایدی پۆتاسیۆمدا دەتوێنرێتەوە و تەزویەكی كارەبایی پێیدا تێپەڕدەكرێت، لەم كردای شیكردنەوەییەدا لە لایەك هایدرۆجین بەرهەمدێت و لە لاكەی تر فلۆرین، ئەگەر ئەم دوو بەشە لەیەك جیانەكرێتەوە ئەوا ئەو خانەیەی كە ئەم كردارەی تێدا ئەنجامدەدرێت دەتەقێتەوە.

بەكارهێنانەكان

فلۆرین بەكاردەهێنرێت بۆ بەهێزكردنی یۆرانیۆم لە چەكە ناوكییەكاندا، ئاوێتەكانی فلۆرین چەندین بەكارهێنانی جیاوازیان هەیە، ئایۆنی فلۆراید لە دروستكردنی هەویری دداندا بەكاردێت، هەروەها هەندێكجار لە بۆ ڕووپۆشكردن بەكاردێن چونكە ماددەكانی تری پێوە نالكێت.

چەند بەكارهێنانێكی تری فلۆرین

  • ترشی ھایدرۆفلۆریک (HF) بەکاردێت بۆ ھەڵکۆڵین لەسەر شوشە.
  • فلۆری تاک گەردیلە بەکاردێت لە خۆڵی پلازمادا بۆ دروست کردنی نیمچە گەیەنەرەکان.
  • کلۆرۆ فلۆرۆ کاربۆن بەزۆری بەکاردەھات لە سەلاجە و ئامێری فێنککەرەوەکان. وە لە بەکارھێنانی قەدەغەکراوە چونکە دەبێتە ھۆی کون بوونی چینی ئۆزۆن.
  • پۆتاسیۆم شەشە فلۆرو ئەلۆمینات، کە پێی دەگوترێ کرایولایت بەکاردێت بۆ شیبوونەوەی کارەبایی ئەلەمنیۆم.
  • فلۆریدی سۆدیوم بەکاردێت وەک بكوژێك بۆ مێرووەكان، بەتایبەتی سیسرک.

سەلامەتی

فلۆراین وەك توخمێك زۆر چالاكە و ژەهراوییە، دەتوانێت لەگەڵ زۆربەی توخمەكانی تردا كارلێك بكات تەنانەت شوشەش.
ئایۆنی فلۆراید كەمێك ژەهراوین، بۆیە گەر ڕێژەیەكی زۆر لە هەویری ددان بخورێت ئەوا كەسەكە تووشی ژەهراویبوون دەبێت، بەڵام فلۆراین چالاك نییە و بە ئاسانی كارلێك ناكات.


سەرچاوەکان



1060 بینین