میانڕەوی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-28-22:34:00 - کۆدی بابەت: 5601
میانڕەوی

ناوه‌ڕۆك

میانڕەو

میانڕەو یاخود نێوەندگیر، كەسێكە كە توندڕەو و دوورپەرێز و پەڕگیر یاخود ڕادیكاڵ نییە لە سیاسەت یاخود ئاییندا، كەسی میانڕەو كەسێكە بەدوای بابەتە سەرەكییەكەوە دەڕوات و گرنگی بە ڕای خەڵكی و قسەی كۆمەڵگا و جۆرە سەیركردنەكانی دیكە نادات، دەستەواژەی حیزبی نێوەندگیر یەكێكە لە دەستەواژە نوێیەكانی جیهان كە نیشاندەری ئەوەیە ئەندامانی حیزبەكە بڕیاری توندڕەو یاخود پەڕگیرانە نادەن دەربارەی پرسە ئایینی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و نەتەوەییەكان.

لە ئاییندا

لە زۆرینەی فەرموودەكانی پێغەمبەری ئیسلام (سەلامی خوای لەسەر بێت) داوای میانڕەوی و نێوەندگیری لە عیبادەت و خواردن و پەیوەندی كۆمەڵایەتی كردووە و دژی پەڕگیری و زۆر لەخۆكردن بووە.

  • ئوممەت - سورەتی البقرة ئایەتی 143

به‌م شێوازه‌ ئێوه‌مان كردووە به‌ ئوممه‌تێكی مامناوه‌ند.

  • عیبادەت - سورەتی الاسراء ئایەتی 110

ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه‌ نوێژ ئه‌كه‌ی ده‌نگ به‌رز مه‌كه‌وه‌، وه‌ ده‌نگیش زۆر نزم مه‌كه‌وه‌، به‌ڵكو مامناوه‌ند به‌ نه‌ زۆر به‌رزو نه‌ زۆر نزم.

  • بەخشین سورەتی الفرقان - ئایەتی 67

ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتێك كه‌ نه‌فه‌قه‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ زیادڕه‌وی ناكه‌ن و سنوور نابه‌زێنن، یاخود له‌ تاواندا سه‌رفى ناكه‌ن

  •  خۆراك - سورەتی الاعراف ئایەتی 31

بخۆن و بخۆنەوە و زیادەڕەویی مەكەن

  • تەرازووكردنی دونیا و دواڕۆژ - سورەتی القصص ئایەتی 77

به‌م ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانه‌ى خواى گه‌وره‌ پێى به‌خشیویت هه‌وڵ بده‌ بۆ قیامه‌تت و به‌ هۆیه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ خۆت ڕازی بكه‌، وه‌ به‌شی خۆتیش له‌ دونیا له‌بیر مه‌كه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌و پۆشاك"


سەرچاوەکان



38369 بینین