چۆن کاتە بەتاڵەکانم لە ماڵەوە بەسەر بەرم؟

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-07-05-16:18:00 - کۆدی بابەت: 5744
چۆن کاتە بەتاڵەکانم لە ماڵەوە بەسەر بەرم؟

ناوه‌ڕۆك

کاتی ماڵەوە

کاتە بەتاڵەکان دەتوانرێت سوودیان لێ ببینرێت لە چەندین شتی بەسوود لە لایەنی زانستی و چەندین لایەنی تر، بە ماوەی گەنجی و ھەرزەکاری گرنگترین قۆناغەکانن ئەگەر سوود وەرنەگیرا لە کاتە بەتاڵەکانیان ئەوا گەنجان تووشی چەندین کێشە دەبنەوە کە کاتی بەتاڵ دروستی دەکات لەو ماوەیەدا: وەک شەڕکردن و ھەڵنەگرتنی پەرپرسیارێتی، بۆیە لە جێی ئەوەی کە کاتەکانت بە پاڵکەوتن و نەکردنی ھیچ کارێک بەسەربەریت، کاتەکانت لە بەسەربردنی ئەو کارانەی کە ئارەزوویان دەکەیت بەسەر ببە چونکە ھەر چرکەیەک گرنگی خۆی ھەیە.

چەند کارێکی بەسوود بۆ بەسەربردنی کات

خوێندنەوە

خوێندنەوەی چەندین چیرۆکی باش یان کتێبی بنیادنانی خود سوودی زۆری هەیە، پێویستە خوێندنەوە ببێتە کارێک کە ھەمیشە ئەنجامی بدەیت لەو کاتانەی کە کاتی بەتاڵت لە بەردەستە و بە تایبەتی لە قۆناغی گەنجیدا، خوێندنەوە زانیاریت فراوان دەکات، و چەندین نوێکاری لە ژیانتدا دروست دەکات، لەگەڵ ئەوەی دەتکاتە کەسێک کە جێی سەرنج بیت لە ئاھەنگ و کۆبونەوە کۆمەڵایەتییەکاندا.

سوود لە کاتە بەتاڵەکانت وەربگرە بۆ فێربوون و لیستێکی خوێندنەوە دابنێیت و لە کاتە بەتاڵەکانت بەکاریبھێنە.

ڕاھێنان لەسەر نووسین

نووسین ڕێگەیەکی گونجاوە بۆ بەسەربردنی کات، بەڵآم پێوست نییە کە نوسینێکی فەرمی بێت، تەنھا بۆ خۆشی بنووسە یان بۆ باشترکردنی بەھرەی نووسینت، لەسەر ھەرشتێک بنووسە کە حەزی لێ دەکەیت یان تێیدا شارەزایت.

تێڕامان و یۆگا

تێڕامان و ئەنجامدانی ڕاھێنانی یۆگا دوورت دەخاتەوە لە پەستانی دەروونی، گرنگە کە لە کاتە بەتاڵەکانتدا بۆ ماوەیەک تێڕامان ئەنجام بدەیت، تاکو نەکەویتە ژێر کاریگەری پەستانی دەروونی یان خۆبەدەستەوەدان بۆ ڕووخانی دەروونی.

ئەو کەسانەی کە تێڕامان ئەنجام دەدەن دەتوانن کۆنترۆڵی کارەکانیان بکەن کاتێک لەژێر پەستاندان، وەک لەو کەسانەی کە نازانن چی بکەن لەو کاتانەی کە کار لە ژێر دەستیان دەچێتە دەرەوە، وە سەلمێنراوە کە ڕاھێنانی یۆگا سوودی بۆ ملیۆنان کەس ھەبووە لە ھەموو جیھاندا.

ئامادەکردنی خواردن

خواردن دروستکردن چالاکیەکە لە فشار دوورت دەخاتەوە، زۆر کەس خواردن دروستکتدن بە چالاکیەک دادەنێن کە فشار کەمدەکاتەوە، جا گەر شێفێکی شارەزا بیت یان شێفێک بیت کە تازە دەستت کردبێت بە دروستکردنی خواردنی نوێ، دەکرێت خواردن ئامادەکردن ئەزمونێکی دڵخۆشکەر بێت.

پێویستە وا سەیری خواردن ئامادەکردن بکە وەک ئەوەی کە کارێکی داھێنەرانە بێت، نەک وەک ئەوەی کە کارێکە پێویستە ڕۆژانە ئەنجامی بدەیت.

کاری خۆبەخشی

بەھرەکان و کاتەکانت لەگەڵ ئەو کەسانە بەسەر بەرە کە پێویستیان پێت ھەیە، دڵنیا بەرەوە کە کاری خۆبەخشی لە زانکۆ و قوتابخانە و کۆمەڵگەدا ئەنجام دەدرێت، چونکە دەتوانیت لە ڕێیەوە ھەل بدۆزیتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانە.

لیستێکی ساڵانە دابنێ بۆ کارانەی کە ئارەزوو دەکەیت ئەنجامیان بدەیت، دڵنیا بەرەوە لە ئەنجامدانی ھەر یەک لەو کارانە لەو ماوەیەی کە کاتی بەتاڵت ھەیە.


سەرچاوەکان



1418 بینین