حێل - هێل

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-07-06-21:21:00 - کۆدی بابەت: 5761
حێل - هێل

ناوه‌ڕۆك

حێل - هێل چییە؟

هێل ناوی گیایەکی گەرمەسێرییە، کە زیاتر لە هیندستان دەڕوێت، کە لەسەدا هەشتای هێلی دونیا دابین دەکات، گیایەکی عەلەفی ڕاوەستاوە، تا چوار مەتر بەرز دەبێت، یەک یان دوو لاسکی بەرزی گوڵ دەدەن، ڕەنگیان سپی و سەوزی کاڵە، میوەکەی بچووکە و شێوە دڵییە، ڕەنگی سەوزی کاڵ یان زەردی کەمێک ڕەنگە دەنکی بۆن خۆشی ڕەنگ قاوەییە مەیل بە سووری لە ناودایە، کە بۆ بۆنخۆش کردنی مەشروبات و چا و خواردن بەکاردێت، ماددەی (ئەسانسی بە هەواداچوو و بۆن تا ٠،٤ دەبێت مەواددی ڕزینی و چەوری) هەیە.

سوودەکانی حێل

  • میز هێنەرە و دەزگای هەرس چالاک دەکات و بۆ هێڵنج و ڕشانەوە دەمکراوی بۆرەوە و دژی ژەهراویبوونە و  بۆ ئازاری ڕۆماتیزم بەسوودە.
  • بۆ بڕینی ناو دەم کەمێک بەخەستی دەگیرێتەوە و غەرغەرەی پێدەکرێت.
  • بۆ ئازاری گوێ بە ئەندازەی دەنکە نیسکێک بکە ناو گوێ.
  • ئارەزووی خواردن زیاد دەکات، تا دادەبەزێنێت، بۆ سەرما بوون باشە.
  • دەرمانی جگەرە و بۆ نەخۆشی چاو و تێکچوونی گەدە باشە.
  • بۆ بەردی گورچیلە و کیسی زراو و فێ بەسوودە.
  • (٣)گرام لە یەک لیتر ئاوی کوڵاودا بۆ ماوەی ١٠ خولەک سەری دابپۆشە دوای پاڵاوتن ڕۆژی دوو تا سێ فنجان دەخورێتەوە.


سەرچاوەکان



1433 بینین