ڤانیلا - وانیل

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-07-06-21:29:00 - کۆدی بابەت: 5762
ڤانیلا - وانیل

ناوه‌ڕۆك

ڤانیلا - وانیل چییە؟

لە تیرەی (ساڵەمە)ـیە ئەو گیایە لە ئەمریکای ناوەڕاستەوە بە دونیادا بڵاوبووەتەوە، میوەیەکی (١٥) سانتیمەتری هەیە کە ماددەیەکی تێدایە بەناوی وانیل دەردەهێنرێت و بەکاردێت بۆ بۆنخۆشکردنی شیرینەمەنیەکان و مرەباکان، هەندێک مەوادی چەوری و ماددەی رزین و خوێی (الی) و کانزایی و بۆنی تێدایە، وانیل لە ئاوی سارد دا ناتوێتەوە.

سوودەکانی ڤانیلا

  • بۆ توانای لاشە بەسوودە بەڵام بە ڕێژەی کەم کە بەزۆری بوو زیانی دەبێت.
  • بۆ توانای جنسی بەکارهاتووە و بۆ تەشەنووج بەسوودە و دژە میکرۆب و هەوکردنە.
  • سیستەمی دەمار دەجوڵێنێت ئەگەر لەگەڵ دارچین بەکاربێت.

تێبینی: زیانی لە زیاد بەکارهێنانی و ڕێژەی زۆریدا هەیە، بەتایبەتی بە تەنهایی هەر نابێت بەکاربێت، وە زەنجەفیل یان دارچینی لەگەڵدا نەبێت بەکەمیش هەر خراپە، وە لە زۆربەی ماڵاندا هەیە بۆیە ئاگاداری ڕێژەکەی بن.


سەرچاوەکان



417 بینین