هۆکاری سڕبوونی دەستەکان لەکاتی نوستندا 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-18-02:43:00 - کۆدی بابەت: 5942
هۆکاری سڕبوونی دەستەکان لەکاتی نوستندا 

ناوه‌ڕۆك

سڕبوونی دەستەکان

بریتییە لە حاڵەتی لەدەستدانی توانای هەستکردن بە دەستەکان بۆ ماوەیەکی کەم، یان هەست کردن بە موچوڕک پێداهاتن یان سوتانەوەیان، دەکرێت لە دەستێک یان هەردوو دەستدا ڕووبدات، هۆکاری ڕوودانەکەشی بریتییە لە پەستان خستنە سەر یەکێک لە دەمارەکانی قۆڵ، یان بەهۆی هەندێک نەخۆشی کە کاردەکەنە سەر دەمارەکانی پەلەکان، وەکوو نەخۆشی شەکرە بە هەردوو جۆرەکەیەوە، کێشەکانی دڕکە پەتک و مێشک لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا. 

هۆکارەکانی سڕبوونی دەستەکان

زۆربەی جار هۆکار سڕبوونی دەستەکان شتێکی سادەیە، وەکوو پەستان خستنە سەر یەکێک لە قۆڵەکان کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی وروژمی خوێن بۆ دەستەکان، بەڵام هەندێک هۆکاری تر هەیە بۆ سڕبوونی دەستەکان وەکوو:

  • ژەمی ڤیتامین B لە جەستەدا: خێزانی ڤیتامین B چەندەها ڤیتامین لەخۆ دەگرێت وەکوو: ڤیتامین B6 و ڤیتامین B12 و جگە لەوانیش، بە گشتی خێزانی ڤیتامین B زۆر گرنگن بۆ تەندروستی لەش، وێڕای ئەوەی مرۆڤ ئەم ڤیتامینەی لە سیستمی خۆراکییەوە دەستدەکەوێت، بەڵام ئەو بڕە بەس نییە، بۆیە زۆربەی خەڵکی پێویستیان بەوەیە ڤیتامین B وەربگرن بۆ دەستکەوتنی بڕی پێویستی ڤیتامینەکە، ئەو کەسانەی زۆرترین ئەگەری توشبوونیان هەیە بە کەمی ڤیتامین B بریتین لە بەتەمەنەکان و سەوزەواتییەکان و ئاڵودەبووانی کهول و کەم خوێنی پیس (کوشندە). 
  • پەنگخواردنەوەی شلەمەنییەکان: پەنگخواردنەوەی شلەکانی لەش دەبێتە هۆی ئاوسانی دەست و لاقەکان، کە دەبێتە هۆی لەئیش خستنی سوڕی خوێن لە لەشدا، هەروەها دەبێتە هۆی موچوڕک پێداهاتن و سڕی دەستەکان، پەنگخواردنەوەی شلەمەنییەکانیش بەهۆی خواردنی بڕێکی زۆری خوێوە دەبێت.
  • کۆنیشانی تونێلی مەچەک: کە ئەویش حاڵەتێکە ڕوودەدات بەهۆی پەستان خستنە سەر دەماری ناوەڕاست، یان بەهۆی دووبارەکردنەوەی هەمان جوڵە بۆ ماوەیەکی زۆر، وەکوو بەکارهێنانی تەختەکلیل بۆ ماوەیەکی زۆر، یان کاردکردن لەسەر ئامێرەکان بۆ ماوەیەکی زۆر، یان تەنانەت نوستن لەسەر دەستەکان بۆ ماوەیەکی زۆر.
  • تێکچوونی دەمارەکانی پەلەکان: کە ئەویش تێکچوونێکە توشی دەمارەکانی پەلەکان دەبێت بەهۆی هەندێک نەخۆشی وەکوو شەکرە، کە تێکچوونی ئەم دەمارە دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەسکردن بە دەستەکان.

خۆپارێزی لە سڕبوونی دەستەکان

چەند ئامۆژگاری و خوویەک هەیە کە لە ژیانی ڕۆژانەدا پەیڕەو دەکرێن بۆ کەمکردنەوە و خۆپارێزی لە سڕبوونی دەستەکان بە شێوەیەکی تایبەت و سڕبوونی جەستە بە شێوەیەکی گشتی، لە گرنگترینی ئەم ئامۆژگارییانەش بریتی لە: 

  • خۆلادان لە جووڵەی دووبارەبووەوەی دەست و مەچەک. 
  • خواردنی خۆراکی کەم چەوری و پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروستی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ و سەوزە و میوە.
  • پێویستی دەستکەوتنی بڕی پێویستی ڤیتامین D و ڤیتامین B، لە ڕێگەی خواردنی دەوڵەمەند بە ڤیتامین B12 و ڤیتامین D، یان خواردنی تەواوکاری خۆراکی. 
  • ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی گونجاو بە شێوەیەکی ڕێکخراو، وەکوو ئەنجامدانی ٢ کاتژمێر و نیو لە ڕاهێنانی هاوسەنگ هەفتانە. 
  • پارێزگاری لە کێشی نمونەیی لەش. 
  • پەیڕوکردنی خشتەیەکی ڕێکخراو بۆ نوستن.
  • کەمکردنەوەی خواردنەوەی کهول و دەستبەرداربوون لە جگەرەکێشان.
  • کەمکردنەوە و خۆلادان لە توشبوون بە دوودڵی. 
  • خۆلادان لە بەرکەوتنی تیشک.
  • چارەسەرکردنی ئازارەکانی پشت هەر لەگەڵ سەرهەڵدانیدا.
  • وەرگرتنی کوتاو لە کاتی خۆیدا.

دەستنیشانکردنی سڕبوونی دەستەکان 

سڕبوون لە شەودا ڕوودەدات و کاریگەرییەکەی تا ڕۆژ دەمێنێتەوە، بەڵام لە ئەگەری ئەوەی بە درێژایی ڕۆژەکە بمێنێتەوە بێ ئەوەی کەم بکات، ئەمە ئاماژەیە بۆ هەبوونی هۆکارێک یان کێشەیەک لە لەشدا، هەروەها گرنگە سەردانی پزیشکی دەمار بکرێت، کە هەندێک پشکنینی پێویستی ئەنجام دەدات، لەگەڵ ئەنجامدانی وێنەگرتنی توێ توێ کردنی قوڕگ لەڕێگەی ئەشیعەی تەنوری، یان وێنەگرتن بە لەرینەوەی موگناتیسی، هەندێک جار گرنگە کە ئاگاداری توێژینەوە کارەباییەکانی دەمارەکانی پەلەکان بین لە ڕێگەی پسپۆڕێکی دەمارە ماسولکە: ئەویش لە ڕێگەی توێژینەوەکانی گەیاندنی دەماری(NCS) و کارۆموگناتیسی(EMG).

ئەگەر سڕبوون بە بێ چارەسەر جێ بهێڵرێت ڕەنگە تێکچوونێکی ئاسایی دەمار بگۆڕێت بۆ لەناوچوونی دەماری درێژخایەن، لەگەڵ موچوڕکە پیاهاتنی بەردەوام، لەدەستدانی ئەرکی ماسولکەکانی دەست و بارستەیان، لەگەڵ ئاگاداری لە دانانی دەستەکان لەکاتی نوستن، کە پێویستە بجوڵێنرێن و بە درێژایی کاتی نوستن بە درێژکراوەیی نەهێڵرێنەوە، هەروەها خۆلادان لە زۆر خواردنەوەی کهول، چونکە حاڵەتەکە قورستر دەکات، هەروەها لەبەر ئەوەی سڕبوونی دەستەکان بەهۆی نوستنەوە کارێکی ناخۆشە، بەڵام زیانی نییە، چونکە سڕبوون لە ئەنجامی پەستان کەوتنە سەر دەمارەکانی کەوەرە و زەند ڕوودەدات، هەروەها نیشانەکانی بە هەستان کە خەو نامێنن، بەڵام لە ئەگەری زۆر دووبارە بوونەوەی حاڵەتەکە و بەردەوامی نیشانەکانی لە کاتی ڕۆژدا، ئەوە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.


سەرچاوەکان



2384 بینین