کاتژمێرەکەی مەککە

له‌لایه‌ن: - بەختەوەر بەهادین - به‌روار: 2021-07-22-15:11:00 - کۆدی بابەت: 5994
کاتژمێرەکەی مەککە

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەبارەی کاتژمێرەکەی مەککە

ئەم کاتژمێرە یەکێکە لە گەورەترین کاتژمێرەکان لە دونیادا, دەکەوێتە شاری مەککەی پیرۆز لە وڵاتی سعودیە, بریتیە لە بورجێکی کاتژمێری گەورە کە نزیکی 600 مەتر لە ئاستی ڕووی زەویەوە بەرزە, کە دەکاتە نزیک 12 کم بەرزی, لە هەر چوار لایەوە ناوی پیرۆزی (الله) بە کاتژمێرەکەوەیە, بە جۆرێک نزیکی حەوت بەرزکەرەوەی گەورەیان بەکارهێنا کاتێک کە کاتژمێرەکەیان دامەزراند و چاکیان کرد, لە نزیک بەیتولحەرام دروست کراوە, ساڵی 2008 زاینی ئەمیر خالید فەیصەل فەرمانی بە دروستکردنی کرد پاش ئەوەی کە ئەمیر عەبدوڵا عەبدولعەزیز فەرمانی پێکردبوو, وە ساڵی 2010 زاینی کۆتایی بە دروستکردنی هات, نزیکی 15 ملیار دۆلاری تێچووی بووە.

بۆ یەکەم جار لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەستی بە ئیش کردن کرد, ئامانج لە دروستکردنی بینینی کەعبە بوو لێیەوە, وە لە هەموو لایەکەوە بانگ لێوەی ببیسترێت, گەورەترین بورجی هەور بڕە لە وڵاتی سعودیەدا.

ئەم کاتژمێرە بە (بورجەکانی بەیت) ناسراوە, کە ئەویش بریتیە لە کۆمەڵگەیەکی حکومی زۆر گەورە, کە لە حەوت ئوتێلی هەور بڕ پێکهاتووە, هەروەها 120 قاتە, پێنجەم بەرزترین بینایە لە جیهاندا, هەروەها سێیەم گەورەترین بینا لە جیهاندا. نزیکی ملیونێک گڵۆپی ئێڵ ئی دی (LED) ڕووناکی دەکەنەوە, لای پێش و دواوەی ئەم کاتژمێرە قەبارەکەی 43*43 دەبێت, وە لاکانی ئەم کاتژمێرە قەبارەکەی 39*39 دەبێت, وە 251 مەتر بەرزە, هەروەها هەر لە دورەوە (لا إله إلا الله محمد رسول الله) کە لە لاکانی کاتژمێرەکەدا هەن دەبینرێت، لە هەموو شوێنێکی شاری مەککەی پیرۆزەوە ئەم کاتژمێرە دەبینرێت.

هەندێک زانیاری و تایبەتمەندی لەسەر کاتژمێرەکەی مەککە

  • بە دیزاین و شێوازێکی ئیسلامی دروست کراوە, لە خوارەوە بۆ سەرەوەی کاتژمێرەکەوە 251 مەتر دەبێت.
  • لە دووری 17 کیلۆمەترەوە دەتوانرێت کاتی لێوە بخوێنرێتەوە و بزانرێت کاتژمێر چەندە.
  • گەورەترین کاتژمێرە لە جیهاندا.
  • لەسەر دەستی کۆمپانیایەکی ئەڵمانی دروست کراوە, وە دیزاینەکەی لەلایەن ئەندازیاری ئەڵمانی و سویسری و وڵاتانی ئەوروپی ترەوە بۆ دانراوە.
  • کاتژمێرەکە هیلالێکی هەیە کە 23 مەترە, کە ئەمەش گەورەترین هیلالە کە هەتا ئێستە مرۆڤ دروستی کردبێت.
  • کێشی ئەم کاتژمێرە 36 هەزار تەن دەبێت, کە ئەمەش نزیکی شەش ئەوەندەی کێشی کاتژمێری بیگ بێن ـە لە لەندەن.
  • بزوێنەری ئەم کاتژمێرە لەلایەن زیرەکترین زیرەکترین کەسانی ئەم بوارەوە دروستکراوە.
  • ئەم کاتژمێرە بە کاتی مەککەی پیرۆز کات پەخش دەکات.
  • بەشی سەرەوەی کاتژمێرەکە لێی نوسراوە (الله أکبر), درێژی پیتی ئەلیف لە وشەی (الله أکبر) زیاتر لە 23 مەترە وە ناوەڕاستی کاتژمێرەکە دروشمی وڵاتی سعودیەی تێدایە.
  • میلی کاتژمێرەکە و ڕووەکەی لە ماددەی کاربۆن فایبەر دروست کراوە کە لە فڕۆکەکاندا بەکار دەهێنرێت, ئەوەش بۆ ئەوەی بەرگریەکی بەهێزی هەبێت بەرامبەر بارودۆخە نا هەموارەکان, سێ ئەوندەی ئاسن بەهێزە, درێژی میلی دەقەکانی 22 مەتر دەبێت, هەروەها درێژی میلی کاتژمێرەکە 17 مەتر دەبێت و هەریەکێکیان ٦ تەن دەبێت.
  • کاتژمێرەکە ٢٠ دژە هەورە بروسکەی تێدایە وە 800 باڵی هەیە بۆ پارێزگاری لە هەورە بروسکە.
  • بەشی سەرەوەی کاتژمێرەکە بڵندگۆی پێوەیە, کە بانگ دەگوازێتەوە و پەخشی دەکات لە کەعبەی پیرۆزەوە, هەروها لە کاتی بانگدا بەشی سەرەوەی کاتژمێرەکە بە ڕەنگی سەوز و سپی دەڕازێتەوە و دەردەکەوێت, ئەوەش بە بەکارهێنانی نزیکی 21 هەزار گڵۆپ.
  • کاتژمێرەکە لە بەیانیاندا بە ڕەنگی سپی دەردەکەوێت و میلەکانی بە ڕەنگی ڕەش دەردەکەون, لە کاتێکدا لە شەودا کاتژمێرەکە بە ڕەنگی سەوز دەردەکەوێت و میلەکانیشی بە ڕەنگی سپی.
  • ئەم کاتژمێرە دەکەوێتە بەردەم مزگەوتی حەرام کە کەعبەی پیرۆزی لێیە.
  • لە دووری زیاتر لە 8 کیلۆمەترەوە ئەم کاتژمێرەوە دەبینرێت.
  • ئەم کاتژمێرە جوانیەکی زیاتری بە شاری مەککەی پیرۆز بەخشیوە, وە یەکێکە لە شاکارە جوانەکان.


سەرچاوەکان



1308 بینین