کەوتنەخوارەوەی هەڵهاتن لە ئاگر (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2021-08-03-22:59:00 - کۆدی بابەت: 6162
کەوتنەخوارەوەی هەڵهاتن لە ئاگر (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە کەوتنەخوارەوەی هەڵهاتن لە ئاگر
ناوی وێنە بە فەرمی     Fire Escape Collapse
ڕیزبەندی دوازدەیەم
جۆر کارەسات
مێژوو ١٩٧٥
وێنەگر Stanley Forman

کەوتنەخوارەوەی هەڵهاتن لە ئاگر

ستانلی فۆرمانی وێنەگر لە ڕۆژنامەی ئەمریکی بۆستن هێرڵد کاری دەکرد، لە ٢٢/٧/١٩٧٥ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ دێت لەبارەی ئاگر کەوتنەوەیەک لە شەقامی مۆڵبڕا، لەو کاتەدا پێشبڕکێی بوو لەگەڵ کاتتدا تاکوو بە زووترین کات بگاتە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە و ئەو ژن و منداڵانە ببینێت کە لە نهۆمی پێنجەمەوە لە ئاگرەکە هەڵدێن، پیاوێکی ئاگرکوژێنەوە دەستی کرد بە یارمەتی دانیان، هەروەها فۆرمان پێی وابوو وەک هەمیشە وێنەی ڕزگارکردنێک دەگرێت، بەڵام لەناکاو بیری کەوتەوە وێنەی هەڵهاتنێک لە ئاگر دەگرێت کە دیانا بڕیانتی تەمەن ١٩ ساڵ و زڕکچەکەی بەناوی تیار جۆنسی تەمەن ٢ ساڵە و خۆیان فڕێ دەدەن لە هەوادا، وەک خۆی دەڵێت ”من وێنەکانم دەگرت کاتێک ئەوان دەکەوتنە خوارەوە، پاشان ڕووم وەرگێڕا، تێگەشتم کە خەریکە چی ڕوودەدات، نەمدەویست بیانبینم کاتێک دەکەونە سەر زەوی، ئێستاش بیرمە کە چۆن بە دەوری خۆمدا دەسوڕامەوە و دەلەزریم“ بڕیانت لەو کەوتنە خوارەوەدا مرد، لاشەکەی بوو بە سەرینێک بۆ کەوتنی زڕکچەکەی کە بەو هۆیەوە ڕزگاری بوو.

لە کاتێکدا کە باسی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە وەک هەموو ڕووداوەکانی تر بە شێوەیەکی ئاسایی هەموو ڕۆژنامەکانی داگیرکرد، وێنەکەی فۆرمانیش لەگەڵ هەواڵەکاندا بڵاوبوویەوە، فۆڕمان بە توانابوو لە خستنەڕووی ترسناکی ئەو ساتی خۆهەڵدانە لەسەر ڕووخساری تیار، ئەو وێنەیە بوو بەهۆی بە دەستهێنانی خەڵاتی پلیتزە لەلایەن فۆرمانەوە، خەڵاتێکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەدرێت بە ڕۆژنامە، گۆڤار، ڕۆژنامەنووس، ئاوازدانەر و هونەرمەند بە بۆنەی بەدەستهێنانی دەستکەوتێکەوە، هەروەها ئەم وێنەیە ئەوەندە کاریگەربوو وای لە شارەوانی شارەکانی دەوروبەر و وڵاتەکان کرد کە یاسای توندتر دابنێن بۆ کۆدەکانی سەلامەتی هەڵهاتن لە ئاگر، بەڵام ئەوە یاسایەکی بەردەوامە کە چەند جێبەجێ بکرێت ئەوەندەش پشتگوێ دەخرێت، زۆربەی خوێنەرەکان بەرهەڵستی بڵاوبوونەوەی وێنەکەی فۆرمانیان دەکرد، هەروەها وەک دۆزێکی لێکۆڵینەوە ماوەتەوە لە کاتی گفتوگۆی بە کۆمەڵ و کۆڕی لێکۆڵینەوەکاندا لەسەر ئەو وێنە وەڕسکەرانەی کە بە خراپی بڵاوبوونەتەوە.


سەرچاوەکان



818 بینین