سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی 

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-08-04-01:06:00 - کۆدی بابەت: 6163
سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی 

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی 

سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی (بە ئینگلیزی: Cyber spying) بریتییە لە ئەنجامدان یاخود بەدەستهێنانی نهێنی و زانیاری بەبێ بوونی مۆڵەت یان ئاگاداری خاوەنی زانیارییەکە، وەک بەدەستهێنانی زانیاری لە تاک (کەسێکی ئاسایی)، ڕکابەر، دوژمن، گرووپ یان حکومەت بۆ مەبەستی تاکەکەسی، دارایی، سەربازی یاخود سیاسی لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە، ئەم جۆەری سیخوڕیکردن ئەنجامدەدرێت لەڕێگەی بەکارهێنانی سێرڤەرەکانی پرۆکسییەوە یان بەکارهێنانی تەکنیکەکانی کراک کردن و بەکاتهێنانی نەرمەواڵەی گوماناوییەوە وەک ئەسپی تڕۆجانی و نەرمەواڵەکانی سیخوڕیکردن، سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی هەندێک جار پلانی ئاڵۆزی بۆدادەنرێت و لە ناوچەی دوور لە سەرچاوە سیخوڕیلێکراوەکەوە ئەنجامدەدرێت یان لە هەنێک حاڵەتدا لەڕێگەی نزیکبوونەوە لە کۆمپیوتەری ئامانجەکە لەڕێگەی کەسی شارەزاوە ئەنجامدەدرێت.

وردەکاری

سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی زۆرجار بەکاردەهێنرێت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری نهێنی و یاسایی لە کۆمپیوتەر یان ئامیری ئەلیکترۆنی ئامانجەکەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کەسەکە بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی ستراتیژی زیاتر و بەکارهێنانی بۆ ئەنجامدانی کاری سایکۆلۆژی و سیاسی و تێکدان و ئاژاوە نانەوە، یەکێک لە ڕێگا باوەکانی سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی کە لە کاتی ئێستادا بەکاردەهێنرێت بریتییە لە شیکارکردنی زانیارییەکانی سۆشیان میدیاکانی وەک فەیسبوک و تویتەر.

هەندێک لە شێوازەکانی سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی ئەنجامدانیان لەلایەن وڵاتە لاواز و بێدەسەڵاتەکانەوە نایاساییە و لە وڵاتە خاوەن دەسەڵاتەکاندا ڕێپێدراوە، بەڵام ئەنجامدانی سیخوڕیکردی ئەلیکترۆنی دەکەوێتەوە سەر لایەنی ئەخلاقی کەسی ئەنجامدەر و هەروەها ئەو مەبەستەی کە زانیارییە دزراوەکە بەکاردەهێنرێت، بۆ نموونە هەندێک کەس یاخود هاککەر هەیە کە سیخوری ئەلیکترۆنی ئەنجامدەدەن بۆ ئاشکراکردی لایەنە خراپ و تاوانەکانی حکومەت یان دامەزراوەیەک، بەڵام لە بەرامبەردا هەندێک کەس هەیە کە سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنێت بۆ هەڕەشەکردن و کۆنتڕۆڵکردنی کەسی بەرامبەر.

یەكێک لە نموونەکانی گرووپی سیخوڕیکردن بریتییە لە ڕێخراوی (Cozy Bear)، کە گرووپێکی سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی ڕێخراو و پێشکەوتوون، هەروەها کۆمپانیای (F-Secure) پێی وایە کە ڕێخراوی (Cozy Bear) لانی کەم لە سەرەتای ساڵەکانی 2008ـەوە کار لەگەڵ ڕووسیادا دەکەن.


سەرچاوەکان



946 بینین