ناوهڕۆك
ناساندن
هێزی ئاسمانی یەکێکە لە سێ بەشە گشتییەکەی سووپا کە لە زەمینی و دەریایی و ئاسمانی پێکدێت، ئەم هێزەی سووپا لە ئاسمانەوە هێرش دەکاتە سەر دوژمن و لایەنی مەبەست و زیانێکی زۆر دەگەیەنێت و یارمەتیدەری سەرەکی هێزی زەمینییە، سەرەتای بەکارهێنانی دەگەڕێتەوە بۆ دروستکردنی فڕۆکە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەم، سەرەتا لە هێزی زەمینی هەژماردەکرا، بەڵام دوای زانینی گرنگی و بەهێزییەکەی و بەرەوپێشچوونی، کرا بە بەشێکی نوێ لە زۆرێک لە سووپاکان و بەتایبەت کاری تێدا کرا.
لە جەنگی جیهانیی دووەم بەهۆی بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیا و لایەنی سەربازی ئاسمانیەوە، چەکی ئاسمانی یەکێک بوو لە بکوژترین و بەسوودترین چەکەکان، بەتایبەت لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کە خاوەنی هێزێکی ئاسمانی بەهێز بوو توانی گورزێکی کوشندە لە هەریەک لە ژاپۆن و ئەڵمانیا بدات.
جۆرەکانی چەکی ئاسمانی
- فڕۆکەی هێرشی زەمینی
- فڕۆکەی بۆمبهاوێژ
- فڕۆکەی جەنگی ئەلیکترۆنی
- فڕۆکەی شەڕکەر
- فڕۆکەی شەڕکەری چەند مەبەست
- فڕۆکەی شەڕکەری زۆنی ئاسمانی
- فڕۆکەی شەڕکەری هاوێژەر
- سیستمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت
- فڕۆکەی سیخوڕی
- فڕۆکەی چاودێری
- فڕۆکەی سووتەمەنی
- فڕۆکەی ڕاهێنان
- فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی
- هەلیکۆپتەر
- فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان
سەرچاوەکان
1611 بینین