کۆلێژی پەروەردە

له‌لایه‌ن: - ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2021-08-22-22:47:00 - کۆدی بابەت: 6382
کۆلێژی پەروەردە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەم پسپۆڕییە گرنگی بە شێوازی وانە وتنەوە و پەروەردەکردن، هەروەها ڕێگاکان و هونەری فێربوون دەدات مامۆستا هۆکارێکی هەرە گرنگی پەروەردە و فێرکردنە بەبێ مامۆستا هیچ ئامانجێکی ئەم پرۆسەیە بەدی نایەت هەر بۆیە ئامانجی سەرەکی ئەم پسپۆڕییە بریتییە لە پێگەیاندنی مامۆستایانی بە توانا و کاریگە هەروەها  گەیاندنی زانیاری و زانست بە خوێندکاران بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی، ئەم کۆلێژە خوێندکارانی هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی وەردەگرێت. 

جیاوازی نێوان کۆلێژی پەروەردە و کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت

دەرچووانی کۆلێژی پەروەردە بەگشتی ڕێگاکانی هونەری وانە وتنەوە دەخوێنن، هەروەها دەروونناسی و پەروەردە بە گشتی دەخوێندرێت، دەرچووانی بەشی پەروەردە وەکوو مامۆستا دەتوانن وانە بڵێنەوە لە پۆلی یەکی بنەڕەتییەوە تاکوو پۆلی دوانزە، هەروەها دەتوانن وەکوو مامۆستای تایبەتی کاربکەن.

دەرچوانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ڕێگاکانی وانە وتنەوە، و زیاتر تیشك دەخاتە سەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان، هەروەها پێوانە و هەڵسەنگاندنی دەروونناسی منداڵان، جگە لەوەی ڕاهێنانیان هەیە بۆ وانە وتنەوە لەخوێندنگاکاندا واتا ڕادەهێندرێن بۆ مامۆستای، دەتوانن وەکوو مامۆستای بنەڕەتی کاربکەن لە پۆلی یەكەوە تاکوو نۆی بنەڕەتی، هەروەها دەتوانن لە باخچەی ساوایانیش دابمەزرێن.

جیاوازی کۆلێژی زمان و ئاداب و کۆلێژی پەروەردە 

کۆلێژی پەروەردە بە گشتی گرنگی بە شێوازی وانە وتنەوە دەدات، وانە و پسپۆڕییە سەرەکییەکانی پەیوەستە بە بابەتەکانی مامۆستایی و وانەبێژییەوە، بەڵام لە کۆلێژی زمان و ئاداب زیاتر تیشك دەخرێتە سەر وانەکانی تایبەت بە سیستەمەکانی زمان و دەنگسازی و ڕستەسازی و وشەسازی و زمانەوانی و تیۆرەکانی زمان.

هەرەوەها بە شێوەیەکی سەرەکی گرنگی دەدرێت بە ئەدەب و مێژووی گەلان و بنەما سەرەکییەکانی ئەدەب و ڕەوانبێژی، دەرچووی زمان پسپۆڕییەکەی زیاتر توێژەر و لێکۆڵینەوەیە، بوارەکانی کارکردنی فراوانترە. 

بەشە سەرەکییەکانی کۆلێژی پەروەردە 

بەشە زانستییەکان

بەشی زانستە مرۆڤایەتییەکان 

  • زمانی ئینگلیزی
  • زمانی عەرەبی 
  • زمانی کوردی 
  • زمانی سریانی 
  • ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی
  • پەروەردەی تایبەت

قۆناغەکانی خوێندن

ماوەی خوێندن لەم کۆلێژە بۆ ماوەی چوار ساڵە، زمانی خوێندن بەپێی بەشەکانە، زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی دەخوێندرێت، هەروەها لەم کۆلێژە بەشێوازی زانستی وانەکانیان وەردەگرن، خوێندکار لە دوای تەواوکردنی ماوەی خوێندن دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، پاشان دەتوانێت خوێندنی پلەی باڵا (ماجستێر و دکتۆرا) بەدەستبهێنێت، کە دواتر وەکوو ئەکادیمی دادەمەزرێن لە کۆلێژ و زانکۆکان. 

مەرج و تایبەتمەندی مامۆستای بەتوانا 

  • بوونی حەز و خولیا بۆ ئەو پسپۆڕییەی کە هەڵیدەبژێرێت.
  • ئارامی و پشوودرێژی توانای مامەڵەکردنی هەبێت لە هەموو بارودۆخێکدا لە گەڵ خوێندکاران.
  • باوەڕ بەخۆبوون و توانای گەیاندنی زانست و زانیاری بە خوێندکاران.
  • وردکار و زیرەك و بەتوانا لە گفتوگۆ کردن.
  • هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و بوونی هەستی هاوسۆزی و یارمەتیدان. 

گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم کۆلیژەی تێدا دەخوێندرێت

  • زانکۆی سەڵاحەدین کۆلێژی پەروەردە 
  • زانکۆی سەڵاحەدین کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی 
  • زانکۆی سلێمانی کۆلێژی پەروەردە 
  • زانکۆی سلێمانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی 
  • زانکۆی دهۆك پەروەردەی بنەڕەتی 
  • زانکۆی دهۆك (ئاکرێ) کۆلێژی پەروەردە 
  • زانکۆی دهۆك (ئامێدی) کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی 
  • زانکۆی کۆیە فاکەڵتی پەروەردە
  • زانکۆی سۆران فاکەڵتی پەروەردە
  • زانکۆی زاخۆ فاکەڵتی پەروەردە 
  • زانکۆی گەرمیان کۆلێژی پەروەردە 
  • زانکۆی گەرمیان کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت
  • زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژی پەروەردە 
  • زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت


سەرچاوەکان



5777 بینین