شەڕە پشتی (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2021-08-23-11:16:00 - کۆدی بابەت: 6385
شەڕە پشتی (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە شەڕە پشتی
ناوی وێنە بە فەرمی The Pillow Fight
ڕیزبەندی سی و یەکەمین
جۆر هونەری، گەشبینی
ساڵ ١٩٦٤
وێنەگر Harry Benson

شەڕە پشتی

هاری بێنسن کە وێنەگرێکی خەڵکی شاری گلاسگۆوە (شارێکە لە سکۆتلەندا)، پلانێکی داڕشت بۆ ئەوەی خۆی تەرخان بکات بۆ گرتنی وێنەی میوزیک ژەنەکان لە پاریس، تاکوو بیکات بە چیرۆکی بەرگی گۆڤارەکان لە ئەفریقا، ئەو نەیدەویست دەستەی میوزیکی بێتڵز ببینێت (دەستەیەکی تایبەت بوو بە گۆرانی و میوزیکی ڕۆک، لە ساڵی ١٩٦٠ دەستیان بە کار و چالاکییەکانیان کردووە)، بێنسن دەربارەی ئەوەی کە نەیویستووە وێنەی میوزیکژەنی ڕۆک بگرێت بە گاڵتەپێکردنەوە وتویەتی (من ڕۆژنامەنووسێکی جدی بووم و نەمدەویست باسی چیرۆکی مۆسیقای ڕۆک و رۆڵ بکەم (رۆک و ڕۆڵ جۆرێکی تایبەتی مۆسیقایە))، بەڵام کاتێک لە لیڤەرپوڵ دەستەی بێتڵزی بینی و گوێی لە ژەنینی مۆسیقاکەیان بوو، ئەوەندەی بە دڵبوو نەیتوانی جێیان بهێڵێت و گوێی لێدەگرتن، دەربارەی ئەو ساتە وتوویەتی (بیرم دەکردەوە و دەموت، ئای خوایە من لە ناوەڕاستی چیرۆکی مەبەستتدام)، دەستەی بێتڵز لەو کاتەدا لە لوتکەی سەرکەوتن و شکۆداریدا بوون و بێنسنیش لە ناوەڕاستی بینینی ئەو سەرکەوتنەدابوو، وێنەی شەڕە پشتییەکەی کە بێنسن گرتبووی لە ئوتێلی جۆرج ڤی لە پاریس هاوکاتبوو لەگەڵ ساتی گەشتنی هەواڵی سەرکەوتنێکی گەورە بە دەستەکە، لەو ساتەدا پێیان وترا کە گۆرانییەکەیان بە ناوی (دەمەوێت دەستت بگرم) بە زمانی ئینگلیزی (I Want to Hold Your Hand) پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

وێنەکە دەرخەری ساتێکی تەواو بەچێژ و دڵخۆشی و گەشبینییە لەلایەن ئەندامانی دەستەکەوە، هەروەها بوو بەهۆی بەرزکردنەوەی ورەی خەڵکی ئەمریکا دوای یانزە هەفتە لە تیرۆرکردنی جۆن کەنەدی، چەند مانگێک دوای ئەوە بێنسن هاوەڵی دەستەیەکی تری کرد کە وەک دەستەی بێتڵز تایبەت بوو بە مۆسیقای ڕۆک و ڕۆڵ بە ناوی (فاب فۆڕ) بە زمانی ئینگلیزی (Fab Four) کاتێک ڕۆشتن بۆ شاری نیویۆرک بۆ بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی، ئەم گەشتە بوو بە هۆکاری ئەوەی بێنسن بۆ ماوەی دە ساڵ هاوکاری دەستەکە ببێت و لەگەڵیان بمێنێتەوە، دواتر بێنسن لەبارەی ئەو گۆڕانەی بیروڕای دەربارەی مۆسیقای ڕۆک وتی (من زۆر دووربووم لەوەی کە لێرەبم).


سەرچاوەکان



783 بینین