پارتی سۆسیالیستی کوردستان - پەسەکە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-30-14:09:00 - کۆدی بابەت: 6443
پارتی سۆسیالیستی کوردستان - پەسەکە

ناوه‌ڕۆك

پەسەکە

پارتی سۆسیالیستی کوردستان (بە کرمانجی: Partiya Sosyalîst a Kurdistan) یان پەسەکە، پارتێکی سیاسی کوردی باکووری کوردستانە و لە ساڵی ١٩٧٤ لەسەر دەستی کەمال بورکای دامەزراوە، کە لە ساڵی ٢٠٠٣ حیزبەکەی بەجێهێشت.

پارتەکە پارتێکی چەپڕەوە و گرنگی بە چینی کرێکار و چەوساوە و هەژار و پیشەوەران و ڕۆشنبیران دەدات و بە چینی خۆی دەزانێت، بڕوای بە بیری سیستمی فیدراڵی هەیە بۆ دۆزی گەلی کورد و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتی و سۆسیالیستی بۆ کوردەکان.

مەسعوود تەک سکرتێری گشتی پارتی سۆسیالیستی کوردستانە.

چالاکی و ئەندامان

پارتەکە بۆ ماوەی ٤٢ ساڵ بە شێوەیەکی نایاسایی چالاکی ئەنجامداوە و ساڵی ٢٠١٦ مۆڵەتی چالاکییان وەرگرتووە، پارێزەری گشتی دادگای باڵای کۆماری هۆشیاری داوە کە دەبێت ناوی کوردستان لە پاشگری ناوی حیزب لاببەن، بەڵام سەرکردەکانی حیزب ناوەکەیان نەسڕیوەتەوە، بەهۆیەوە لە شوباتی ساڵی ٢٠١٩ پارێزەری گشتیی دادگای باڵای کۆماری بەهۆی بەکارهێنانی وشەی کوردستان سکاڵای لە دژیان تۆمارکرد.

بەپێی ئاماری فەرمی لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ژمارەی ئەندامەکانی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان ٢٤٠ کەس بووە.

پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان


سەرچاوەکان



430 بینین