مامادی دۆمبۆی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-08-17:08:00 - کۆدی بابەت: 6534
مامادی دۆمبۆی

ناوه‌ڕۆك

دۆمبۆی

مامادۆی دۆمبۆیا (Mamady Doumbouya) فەرماندەیەکی سەربازی خەڵکی غینیایە بە پلەی سەرهەنگ و سەرۆکی ئەنجوومەنی هێزە تایبەتەکانی سوپای غینیایە لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە، لە ڕۆژی ٢٠٢١/٩/٥ کودەتایەکی سەربازی دژی ئالفا کۆندی سەرۆک کۆماری غینیا ئەنجامدا و لەو کاتەوە وڵات بەڕێوەدەبات لەژێر ناوی سەرۆکی لیژنەی نیشتمانی بۆ ئاشتەوایی و پەرەپێدان.

ژیان

لە ساڵی ١٩٨٠ لە هەرێمی کانکان لەدایکبووە و لە بنەڕەتدا ماندینگییە، لە خولی ئەفسەری سۆمۆری فەڕەنسی-ئەفریقی لە فەڕەنسا دەرچووە و هەتاوەکوو ساڵی ٢٠١٨ لە گەلەی ئەجنەبی فەڕەنسی خزمەتی کردووە، لەدوای گەڕانەوەی بۆ غینیا دەبێتە بەرپرسی هێزە تایبەتەکان (GPS)، کە بەهێزترین بەشی سوپای غینیایە، لە ٢٠٢١ بە کودەتایەک دەسەڵاتی ئالفا کۆندی کۆتایی پێهێنا و سنوورەکانی داخست و ڕایگەیاند کە "بۆ ئاشتی هاتووە و وڵات قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی هەیە و هەموو دامەزراوە کۆمارییەکان کێشەیان هەیە، حکوومەت و دەستوور و دامەزراوە حکوومیەکانیش هەڵدەوەشێنینەوە، هەروەها سنوورە دەریایی و ئاسمانی و زەمینییەکان دادەخرێن".

دوای کودەتا

ڕۆژی ٢٠٢١/١٠/١ مامادۆی دۆمبۆیا سوێندی یاسایی خوارد و بڕیاری دا بە بەجێگەیاندنی هەڵبژاردنێکی ڕێکخراو و خاوێن و دوور لە ناڕوونی و ڕێزگرتن لە تەواوی چینەکانی وڵات. بەپێی یاساکەش مامادۆی ناتوانێت خۆی بپاڵێوێت بۆ سەرۆکایەتی. 


سەرچاوەکان



257 بینین