خالید شێخ محەمەد

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-11-11:09:00 - کۆدی بابەت: 6547
خالید شێخ محەمەد

ناوه‌ڕۆك

خالید شێخ

خالید شێخ محەمەد (بە ئینگلیزی: khalid sheikh mohammed) لەدایکبووی ١/٣/١٩٦٤ یان ١٤/٤/١٩٦٥ـی ناوچەی بەلوچستانە، هەندێکیش دەڵێن لە کوەیت لەدایکبووە، کەسایەتییەکی ئیسلامی پاکستانییە و لە زیندانی گوانتانامۆ دەستگیرکراوە و بە سێیەم سەرکردەی ڕێکخراوی قاعیدە دادەنرێت کە لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە دەستگیر کرا.

ئەو خوێندنی لە کارۆلینای باکوور تەواوکردووە و ساڵی ١٩٩٠ بۆ جیهاد دەگەڕێتەوە بۆ ئەفغانستان.

دەستگیری

لە یەکەمین ڕۆژی مانگی سێی ٢٠٠٣ لەلایەن دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا و دەزگای هەواڵگری پاکستانەوە ڕفێنرا و بۆ ماوەی سێ ساڵ لە زیندانە نهێنییەکانی CIA لەژێر ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەدابوو.

یانزەی سێپتەمبەر

لە ڕۆژی پێنجشەممەی ١٥/٣/٢٠٠٧ خالید دانی بەوەدا نا کە بەرپرس و پلانداڕێژەری هێرشەکانی یانزەی سێپتەمبەرە لە سەرەتا بۆ کۆتایی، هەروەها بەرپرسی هێرشی سەر کاتژمێری بیگ بێن و فڕۆکەخانەی هیثرۆ لە لەندەن.

هەروەها هەریەک لە هێرشەکانی هەوڵدان بۆ تەقاندنەوەی فڕۆکەی مەدەنی سەر زەریای ئەتڵەسی بە تەقینەوە لەناو پێڵاودا، هەروەها تەقینەوەکانی ساڵی ٢٠٠٢ـی یانەی شەوانی بالێ لە ئەندەنوسیا، لەگەڵ هێرشی سەر بینای ناوەندی بازرگانی جیهانی لە ١٩٩٣.

دادگایی

لە ڕۆژی پێنج شەممەی ٥/٦/٢٠٠٨ یەکەمین دانیشتنەکانی دادگای خالید و چوار لە هاوڕێکانی ئەنجامدران، لەوێ خالید ڕەتی کردەوە کە ئەمریکییەک ببێتە پارێزەری و وتی کە ئەو تاکە پارێزەری خودایە و پێویستی بە کەس نییە، لەوێ دادوەر پێی دەڵێت ئایا دەزانیت کە لەسێدارەدەدرێیت؟ ئەویش دەڵێت ئەوە ئەو شتەیە هەمیشە چاوەرێی بووم لەوکاتەوەی لەگەڵ ڕووسەکان لە ئەفغانستان شەڕم دەکرد. 


سەرچاوەکان



551 بینین