ناوی دەریای ئیجە لە چییەوە هاتووە؟

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-09-20-16:20:00 - کۆدی بابەت: 6640
ناوی دەریای ئیجە لە چییەوە هاتووە؟

ناوه‌ڕۆك

ناوی دەریای ئیجە بە ناوی کێوە ناونراوە؟

چەند سەرچاوەیەکی جیاواز هەن دەربارەی ناوی دەریای ئیجە، بەگوێرەی ئەفسانەزانی یۆنانی ناوی دەریای ئیجە ئاماژە بە "ئەجیەس" دەکات، بەپێی ئەفسانەکە پاشا "مینۆس"ـی هەرێمی کریت ویستوویەتی سزای دانیشتوانی ئەسینا بدات بەهۆی کوشتنی "ئاندرۆجیەس"ـی کوڕییەوە، ئاندرۆجیەس کوڕێکی وەرزشکاری بەهرەدار بوو کە ئەجیەسی دەبەزاند لە هەموو یاریەکانی "Panathenaic" دا، لەبەرئەوەی ئەجیەس حەسودی بە وەرزشکاری گەنج دەبرد بۆیە ئاندرۆجیەسی کوڕی پاشای قایلکرد کە لەگەڵ گایەکی کریتیدا شەڕ بکات و گاکە کوڕی پاشای کوشت.

بەهۆی مردنی کوڕەکەیەوە پاشا مینۆس شەڕی ڕاگەیاند لەگەڵ دانیشتوانی ئەسینادا و بەسەریاندا سەرکەوت، دانیشتوانی ئەسینا کەوتنە ژێر دەسەڵاتی پاشا مینۆسەوە و پاشا فەرمانی کرد دانیشتوانی ئەسینیا سەرانەیەکی پێ بدەن، بەو شێوەیەی کە هەموو نۆ ساڵ جارێک 14 کوڕ و کچی ئەسینای دەبێت بنێردرێن بۆ کریت و بکرێن بە قوربانی و لەلایەن "ماینەتۆر"ـەوە بکوژرێن کە دروستکراوێکی ئەفسانەییە بە سەرێکی گایی و جەستەیەکی مرۆڤەوە.

"ذیسیەس"ـی کوڕی ئەجیەس بڕیاریدا بچن ماینەتۆر بکوژن بۆئەوەی کۆتایی بەم ئەشکەنجەی ئەسینییەکان بهێنن، شوێنی یەکێک لە کوڕەکانی گۆڕی و بەڕێ کەوت بۆ هەرێمی کریت، پێش ئەوەی بڕۆن ئەجیەس لەگەڵ کوڕەکەدا ڕێکەوت بەوەی کە ئەگەر شکستیان پێهێنرا و نەیانتوانی ماینەتۆر بکوژن ئەوا چارۆکەیەکی ڕەش بەرز دەکاتەوە وە ئەگەر دێوەکەیان کوشت و سەرکەوتن چارۆکەیەکی سپی بەرز دەکەنەوە، لەسەر ڕێگاکەیدا ذیسیەس "ئاریادنی" بینی کە کچی پاشا مینۆسە و کەوتە داوی خۆشەویستییەوە و کچی پاشا زانیاری پێدا کە چۆن لەم کێشەیە ڕزگاری بێت و هەڵبێت دوای کوشتنی دێوەکە، ذیسیەس سەرکەوتوو بوو لە کوشتنی دێوەکە، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیدا لەبیریان چوو چارۆکە سپییەکە بەرزبکەنەوە، کاتێک نزیکی کەنارەکان بوونەوە ئەجیەس کەشتییەکی بە چارۆکەیەکی ڕەش دیاریکرد و پێیوابوو کە کوڕەکەی کوژراوە، بە نائومێدییەوە خۆی فڕێدایە ناو دەریاکەوە و مرد.

هەندێک کەس دەڵێن کە ناوی دەریای ئیجە لە ناوی شارۆچکەیەکی یۆنانییەوە هاتووە کە پێی دەگوترێت "ئەیئیا"، بەڵام سەرچاوەیەکی تر دەڵێت کە "ئیجیا" شاژنی ئەمازۆنەکان بووە، کە ئەمازۆن نەتەوەیەکی ئەفسانەییە لە ئافرەتانی جەنگاوەر و بەهێز پێکهاتووە کە لەو بڕوایەدان لەناو دەریادا خنکاوه.

سەرچاوەیەکی تریش ئاماژە بەوە دەکات کە دەریای ئیجە ناوەکەیی لە ناوی "بزنی دەریایی"ـەوە وەرگیراوە کە پێی ووتراوە ئیجیۆن، ناوی بزنی دەریایش بەخشرا بە "ئەجیەس"ـی باوکی "ذیسیەس"، ئەجیەس خۆی هەڵدایە ناوی ئاوی دەریاکە و خنکا چونکە پێیوابوو کوڕەکەی مردووە لە هەرێمی کریت کە گەشتی کردبوو بۆ لەناوبردنی ماینەتۆر.


سەرچاوەکان



998 بینین