جاک ما

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2021-09-30-14:00:00 - کۆدی بابەت: 6756
جاک ما

ناوه‌ڕۆك

جاک ما كێیە؟

جاک ما بازرگان و وەبەرهێن و خێرخوازێکی چینییە، کوڕێکی هەژار بوو کە بە هەوڵی بەردەوام و کۆڵنەدان دەربازی بوو لەو دۆخە سەختەی تێیدا بوو، لە کۆتاییدا توانی سەرکەوتوو بێت، وە دەستی کرد بە پەرەدان بە توانای دروستکردنی پەیوەندی و هەوڵی فێربوونی زمانی ئینگلیزی، جاک ما یەکێک بوو لە یەکەم کەسەکان کە ئینتەرنێتیان وەک هەلێکی بازرگانی بینی، تەنانەت لەو کاتەدا کە قورس بوو جیهان باوەڕ بە شتێکی لەو شێوەیە بکات، دوای ئەنجامدانی یەکەم سەرکێشی تەنها بە بوونی بڕی ٢٠ هەزار دۆلار، لە ماوەی سێ ساڵدا توانی نزیکەی ٨٠٠ هەزار دۆلار بەدەستبهێنێت، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٠دا، جاک ما سەرکێشییەکی ئەنجامدا بە دامەزراندنی کۆمپانیای 'عەلیبابا' کە بەکاردێت بۆ بازرگانیکردن لەڕێی ئینتەرنێتەوە، توانی ببێتە خاوەنی ناوبانگێکی جیهانی، ئەو داهاتەی کە لەلایەن کۆمپانیاکەوە بەدەستی هێنا یارمەتی دا سەرکەوتوو بێت، وە ئەوی کرد بە دەوڵەمەندترین پیاو لە چیندا، بە هەمان شێوە چەندین سەرکێشی دیکەی ئەنجامدا کە تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوو، یەکێکی تر لە سەرکێشییەکانی دروستکردنی ماڵپەڕێکی بازرگانی ئەلیکترۆنی بوو بە ناوی (Taobao)، جاک براوەی چەندین خەڵاتە و لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی جیهان وەک Forbes و Time دەرکەوتووە.

ژیانی منداڵی و سەرەتای ژیانی

جاک ما لە ١٠ی ئەیلولی ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هانگژو لە جیجیانگ لە چین لەدایکبووە، دایک و باوکی بەشدارییان پێکرد لە پیشەیەکی گێڕانەوەی چیرۆک لە ڕێگەی مۆسیقاوە، لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە جاک ما بە پەرۆش بوو بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی زمانی ئینگلیزی و هەموو هەوڵی خۆیدا بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ زمانی ئینگلیزی باشتر بێت، ئارەزووەکەی بۆ فێربوونی قسەکردن بە ئینگلیزی هانیدا سەردانی هۆتێلێک بکات کە لەلایەن بیانیە ئینگلیزەکانەوە بەڕێوەدەبرا، ئەو گەنجە تەنانەت دەستی کرد بە کاری ڕێنمایی کردنی گەشتیاران بۆ بەسەربردنی کاتێکی زیاتر لەگەڵ ئەو کەسانەی بە زمانی ڕەسەنی ئینگلیزی دەدوان بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵیاندا فێری زمانەکە ببێت، ئەو بوو بە برادەری یەکێک لە بیانییەکان کە نازناوی 'جاک' ی لێنابوو چونکە نەیدەتوانی ناوە چینییەکەی خۆی دەرببڕێت، وە جاک هیوای وابوو لە زانکۆ خۆی ناونووس بکات و تاقیکردنەوەی ئەنجامدا بە مەبەستی وەرگرتن، هەرچەندە ئەو لە سەرەتادا سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام دوای چوار هەوڵ لە تاقیکردنەوەکاندا توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، پاشان بەشداری کرد لە (پەیمانگای هانگژو بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان) بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، جاک لە ساڵی ١٩٨٨ بەسەرکەوتوویی توانی خوێندی زانکۆ تەواو بکات.

پیشە

لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٩٠کان، جاک لێکۆڵینەوەی کرد دەربارەی ئینتەرنێت و دەستی کرد بە تێڕوانینی ئەم تەکنەلۆجیا نوێیە وەک دەرفەتێکی بازرگانی گەورە، ئەو تەنانەت لە ساڵی ١٩٩٥دا سەردانی ئەمریکای کرد بۆ فێربوونی زیاتر دەربارەی ئینتەرنێت وە یەکێک لە هاوڕێکانی نیشانی دا کە چۆن پەیوەندی بکات بە وێبسایتێکەوە، هەر لە هەمان ساڵدا تەنانەت بڕی ٢٠ هەزار دۆلاری پێشکەش کرد بۆ ئەوەی کۆمپانیای تایبەت بە خۆی دابمەزرێنێت و بەتەنها تیشک بخاتە سەر ئینتەرنێت، مەبەست لە بنیاتنانی کۆمپانیاکە دروستکردنی وێبسایت بوو بۆ کڕیاران، هەرچەندە ئەم جۆرە بازرگانیە تا ڕادەیەک نوێ بوو بەڵام جاک لە ماوەی سێ ساڵدا توانی ببێتە خاوەنی ٨٠٠ هەزار دۆلار، سەرکەوتنی جاک لەم بوارە تایبەتەدا بووە هۆی دامەزراندنی وەک سەرۆکی کۆمپانیایەک کە لە ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن (سەنتەری بازرگانی ئەلکترۆنی نێودەوڵەتی چین) بەڕێوەدەبرا، وە بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام بوو لە کارکردن لەم دەزگای تەکنەلۆجیای زانیارییە، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٩ دا جاک لە بەرپرسیارێتییەکانی خۆی پاشگەز بوویەوە، لەگەڵ هاوڕێکانیدا کۆمپانیایەکیان بەناوی (عەلیبابا) دامەزراند بە مەبەستی دروستکردنی وێبسایتێک کە بتوانێت وەک یەک دوکانی جێگیر مامەڵەی نێوان بازرگان و بازرگان جێبەجێ بکات، لە ماوەی ساڵی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٠ـدا کۆمپانیاکە پاڵپشتی دارایی ٢٥ ملیۆن دۆلاری وەرگرت کە بەشێوەیەکی بەرچاو بووە هۆی یارمەتیدانی گەشەی کۆمپانیاکە، دەستبەجێ کاری بازرگانی کۆمپانیاکە بۆ نزیکەی ٢٤٠ نەتەوە و ناوچەی جیاواز پەرەیسەند، دواتر جاک چەندین کۆمپانیای دامەزراند وەک (Taobao ،Lynx، Ali MamaTaobao دەستیکرد بە سەرنجدانی ئینتەرنێت وەک وێبسایتێکی باڵای بازرگانیی ئەلیکترۆنی و تەنانەت سەرنجی کۆمپانیای بازرگانی ئەلیکترۆنی بەناوبانگی e-bay ی ڕاکێشا کە ئارەزووی بەدەستهێنانی کۆمپانیاکەی هەبوو، جاک بێباک بوو لە ئیمزاکردنی ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکە، Taobao توانی سەرنجی کۆمپانیایەکی بەناوبانگی دیکە ڕابکێشێت بە ناوی Yahoo، تۆڕی خزمەتگوزاری کۆمپانیا ئەمریکیەکە بە بڕی یەک بلیۆن دۆلار پاڵپشتی سەرکێشییەکەی جاکی کرد، جاک ما زۆربەی کات بە دامەزرێنەری عەلیبابای مەزن بۆ بازرگانیی ئەلیکترۆنی ناسراوە کە یەکێکە لە باشترین ماڵپەڕەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە جیهاندا، کۆمپانیاکە بە ڕکابەری ماڵپەڕە بەناوبانگەکانی تر دادەنرێت، وەک (eBay) ئەمەش یارمەتی جاک ما ی داوە ببێتە دەوڵەمەندترین پیاوی چین.

خەڵات و دەستکەوتەکانی

لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە لیستی ٢٥ لە بەهێزترین کاسبکارانی ئاسیا بووە، هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٧دا بە ناوی (بازرگانی ساڵ) لە لایەن گۆڤاری (Business Week) ناسراوە، ٢٠٠٩ ساڵێکی پڕ لە ڕووداو بوو لە ژیانی جاک ما دا، ئەو پێگەیەکی مسۆگەر کرد لە گۆڤاری تایم دا لە لیستی ١٠٠ کاریگەرترین کەس لە جیهاندا، هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٩دا نازناوی (کەسی ئابووری ساڵ)ـی وەرگرتووە، لە ساڵی ٢٠١٤ـدا گۆڤاری (Forbes)ـی بەناوبانگی جیهانی بە ٣٠ـهەمین کەسی بەهێزی جیهان ناوی بردووە، لە مەراسیمی خەڵاتە ئاسیاییەکاندا کە لە ساڵی ٢٠١٥ بەڕێوەچوو خەڵاتی (پیشەگەری ساڵ)ـی پێشکەش کرا، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧ لە لیستی (٥٠ گەورەترین سەرکردەی جیهان) لە پلەی دووەم دا بوو، لە مانگی ئایاری ٢٠١٩ لە پاڵ ١٦ سەرکردەی دیکەی کاریگەری جیهانی وەک داکۆکیکارێکی نوێ لە لایەن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان - UN دەستنیشان کرا، هەروەها چەندین بڕوانامەی دکتۆرای شانازی لە چەند زانکۆیەک وەرگرتووە.

ژیانی تایبەتی

جاک ما لەگەڵ ژنێک بە ناوی ژانگ یینگ هاوسەرگیری کردووە، کە یەکەم جار لە کاتی خوێندن لە پەیمانگای هانگژو بینی بووی، ژانگ ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە دەستپێکردنی یەکەم سەرکێشی بازرگانی جاک مادا، هەروەها ئەوان خاوەنی سێ منداڵن.

سەرمایە

بە پێی گۆڤاری Forbes سەرمایەی جاک ما تا ساڵی ٢٠٢٠ بە نزیکەیی ٤٤،٤ بلیۆن دۆلار مەزەندە کراوە.

هەندێک لە ووتە بەناوبانگەکانی

- "خێرخوازی بۆ یارمەتیدانی ئەوانی تر نیە، ئەوە بۆ یارمەتیدانی خۆتە، کاتێک دەگۆڕیت، جیهان دەگۆڕێت"

- "ئەمڕۆ قورسە، سبەینێ زۆر قورسترە، بەڵام ڕۆژی دوای سبەی جوانە زۆربەی خەڵک سبەینێ ئێوارە دەمرن"

- "من هەمیشە بە خۆم دەڵێم کە ئێمە لێرە لەدایک دەبین نەک بۆ ئەوەی کار بکەین، بەڵکو بۆ ئەوەی چێژ لە ژیان وەرگرین، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی شتەکان بۆ یەکتر باشتر بکەین"

- "ئەو شتە زۆر گرنگەی کە پێویستە هەتبێت، ئارامگرتنە"

- "ئەگەر تۆ گورگیت و ڕاوی کەروێشک دەکەیت، سەرنج بخەرە سەر یەک کەروێشک، خۆت بگۆڕە بۆ گرتنی کەروێشکەکە، بەڵام کەروێشکەکە مەگۆڕە"

- "ئەگەر دەتەوێت کۆمپانیاکەت کە بە ژیری و بایەخەوە کار بکانت، ئەوا ژنان باشترینن"

- "هەوڵ مەدە بیتە باشترین، هەوڵ بدە ببیتە یەکەم"


سەرچاوەکان



1530 بینین