تووڕەبوون

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-10-24-21:22:00 - کۆدی بابەت: 6973
تووڕەبوون

ناوه‌ڕۆك

تووڕەبوون چییە؟

تووڕەبوون (بە عەرەبی: الغضب، بە ئینگلیزی: angry) هەموو کەس دووچاری تووڕەیی دەبێتەوە، تووڕەیی دەکرێت لە بێزارییەکی کەمەوە بۆ تووڕەییەکی زۆر دەستپێبکات، هەروەها بارودۆخێکی ئاسایی و تەندروستە کە هەست بە تووڕەیی بکەیت وەک وەڵام دانەوەیەک بۆ هەندێک لە بارودۆخەکان، بەڵام هەندێک جار خەڵکی تووشی تووڕەییەکی کۆنترۆڵ نەکراو دەبن کە زۆر جار بۆ ئاستێکی زۆر بەرزدەبێتەوە، بەتایبەتی کاتێک کە تووڕەبوونەکە بەهۆی هۆکارێکی بچووکەوە بووە، لەم حاڵەتەدا تووڕەیی هەستێکی ئاسایی نییە بەڵکو کێشەیەکی سەرەکییە.

هۆکارەکانی تووڕەبوون

١- کێشە تایبەتەکانی وەک لەدەستدانی پلە و پۆست لە کارەکەتدا یان هەبوونی کێشە لە پەیوەندییەکانتدا.
٢- لە هەندێک بارودۆخی دیکەدا، لەوانەیە گرفتەکانی تووڕەیی بەهۆی کۆسپێک یان ڕووداوێکی تایبەتی ژیانی ئەو کەسەوە دروستبووبێت و شێوازی ژیانی ئەو کەسەی گۆڕیبێت. 
٣- دروستبوونی کێشە و گرفتێک بەهۆی کەسێکی دیکەوە وەک هەڵوەشاندنەوەی پلانێک.
٤- دروستبوونی ڕووداوێک وەک وەستان لە ترافیکێکی قەرەباڵغدا یان گەشتن بە ڕووداوێکی هاتووچۆ.
٥- بیرکردنەوە لە بیرەوەرییەکانی ڕووداوێکی ناخۆش یان تووڕەکەر.
٦- لە هەندێک حاڵەتدا، گۆڕانکاری هۆرمۆنیش دەتوانێت ببێتە هۆی تووڕەیی، هەروەک چۆن هەندێک نەخۆشی دەروونی هەیە.

نیشانەکانی تووڕەبوون

١- تووڕەیی کاریگەری دەکاتە سەر پەیوەندییەکانت، بەتایبەتی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.
٢- هەستکردن بەوەی کە دەبێت تووڕەییەکەت بشاریتەوە یاخود کۆنتڕۆڵی بکەیت.
٣- بیرکردنەوەیەکی نەرێنی بەردەوام و سەرنجدان لەسەر ئەزموونە نەرێنییەکان.
٤- بەردەوام هەست بە بێ ئارامی و بێزاری و دوژمنایەتی دەکەیت.
٥- دەمەقاڵێ کردن لەگەڵ ئەوانی تر و زۆرجار توڕەبوون لە پڕۆسەکە
٦- دروستبوونی توندوتیژی جەستەیی کاتێک تووڕەیت.
٧- هەڕەشەکردن لە خەڵک و موڵکەکانیان.
٨- ناتوانیت تووڕەیت کۆنتڕۆڵ بکەیت
٩- هەستکردن بە ناچاری بۆ ئەنجامدان و کردنی کاری توندوتیژی یان بێزارکەر چونکە هەست بە تووڕەیی دەکەیت، وەک لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بێباکانە یان وێرانکردنی شتەکان.
١٠- دوورکەوتنەوە لە هەندێک بارودۆخ چونکە تۆ نیگەران و پەژارەیت دەربارەی توڕەبوونەکانت.

چی ڕوودەدات ئەگەر چارەسەری تووڕەییەکەت نەکەیت؟

ئەگەر تۆ چارەسەری کێشەی تووڕەیی خۆت نەکەیت، ئەوا دەکرێت ڕۆژێک تووڕەییەکەت بەرز ببێتەوە بۆ ئاستێک کە کارێکی زۆر خراپ و پەشیمان ئەنجام بدەیت، ئەنجامدانی توندوتیژی دەرئەنجامی یەکەمی تووڕەبوونە، ده‌كرێت به‌ڕاده‌یه‌ك تووڕه‌ببیت كه‌ ببیته‌ هۆی ئازاردانی خۆت یان كه‌سێكی خۆشه‌ویستت به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستت بێت، هەروەها ئەگەر گومانت هەیە کێشەی توڕەییت هەیە، ئەوە زۆر گرنگە کە داوای یارمەتیی بکەیت و دەتوانیت قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکەیت بۆ ئاماژەدان بە دابینکەری تەندروستی دەروونی کە دەتوانێت یارمەتی کۆنترۆڵکردنی تووڕەیەکەت بدات.

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تووڕەبوون

١- بیرکردنەوەی پێش قسەکردن: لەوانەیە ئاسان بێت کە لە گەرمەی تووڕەبوونەکەتدا قسەیەکی ناخۆش بکەیت و پاشان پەشیمان ببیتەوە، چەند خولەکێک بدە بە خۆت تاکوو بتوانیت بیرکردنەوەکانت کۆبکەیتەوە و بە جوانی بیربکەیتەوە پێش ئەوەی قسە بکەیت، هەروەها ڕێگە بە کەسانی دیکە بدە کە هەمان کار ئەنجامبدەن.

٢- کاتێک کە ئارام بوویتەوە، تووڕەیی خۆت دەربکە: کاتێک کە بە باشی بیرتکردەوە، ئەوا دەتوانی دواتر بە ڕێگایەکی دیکە و ناڕاستەوخۆ تووڕەی خۆت دەربکەیت، و دەتوانی بە ڕاستەوخۆ و بە ڕوونی نیگەرانی خۆتیان دەربارەی کێشەکە پێبڵێیت بەبێ ئەوەی ئازاری ئەوانی دیکە بدەیت یاخود هەوڵبدەیت کە کۆنتڕۆڵیان بکەیت.

٣- ئەنجامدانی هەندێک ڕاهێنان: چالاکی جەستەیی دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی ئەو فشارانە بدات کە دەبێتە هۆی توڕەبوونت، ئەگەر هەست دەکەیت تووڕەییەکەت زیاتر دەبێت، بڕۆ بۆ پیاسە یان ڕاکردن، یان هەندێک کات بەسەر ببە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی جەستەیی چێژبەخش.

٤- پشوویەک بدە: پشوودان تەنها بۆ منداڵان نییە، هەوڵبدە لەو ڕۆژانەی کە دەزانیت فشاری زۆرت لەسەر کەمێک پشووی کورت وەربگریت، چەند ساتێک مانەوە بە بێ دەنگی لەوانەیە یارمەتیت بدات کە باشتر ئامادە بیت بۆ چارەسەرکردنی ئەو شتانەی کە کە پێویستە ڕادەستیان بکەیت لە کاتی خۆیاندا بەبێ ئەوەی بێزار یان توڕە بیت.

٥- دەستنیشانکردنی چارەسەرە گونجاوەکان: لەجیاتی ئەوەی سەرنج لەسەر ئەو شتە بدەیت کە تۆی  تووڕە کردووە، کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە بکە، بۆ نموونە، کاتێک کە دەزانیت ژوورە پیسبووەکەی منداڵەکەت توڕەت دەکات، دەرگاکه دابخه، بیربکەرەوە کە تووڕەیی هیچ شتێک چارەسەر ناکات و لەوانەیە تەنها خراپتری بکات.

٦- هەڵنەگرتنی ڕق و کینە: لێبووردەیی ئامرازێکی بەهێزە، ئەگەر تۆ ڕێگە بە تووڕەیی و هەستە نەرێنیەکانی تر بدەیت کە کاریگەریان لەسەر هەستە ئەرێنیەکانت هەبێت، لەوانەیە کاتێک خۆت بدۆزیتەوە کە کەوتبیتە ناو نادادپەروەری و کێشەیەکی گەورەترەوە، بەڵام ئەگەر بتوانیت لە کەسێک خۆشبیت کە تووڕەی کردوویت، لەوانەیە هەردووکتان لەو دۆخەوە هەندێک شت فێرببن و پەیوەندیەکانتان بەهێزتر بکەن.

٧- گاڵتەکردن بەکاربێنە بۆ کەمبوونەوەی گرژی: پێکەنین دەتوانێت یارمەتی کەمبوونەوە گرژی بدات، گاڵتەکردن بەکاربێنە وەک یارمەتیدەرێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەت لەگەڵ ئەوەی کە تۆ توڕە دەکات، هەر پێشبینیەکی ناڕاست کە تۆ هەتە دەربارەی ئەوەی کە ڕووداوەکان بەرەو کوێ دەڕۆن، بەڵام ئاگاداربە کە گاڵتەیەکی وا نەکەیت کە ببێتە هۆی ئەوەی هەستەکان ئازار بدات و شتەکان خراپتر بکات.

٨- ڕاهێنانی کارامەیی پشوودان: ڕاهێنانی هەناسەدانی قووڵ ئەنجامبدە، دیمەنێکی ئارام وێنا بکە، هەروەها وشە یان دەستەواژەیەکی ئارامکەرەوە دووبارە بکەوە، وەک "بە ئاسانی وەریبگرە"، لەوانەیە گوێ لە مۆسیقا بگریت، یان بنووسیت، یان هەندێک یۆگا ئەنجام بدەیت، یاخود ئەنجامدانی هەر شتێک کە پێویستە و دەبێتە هۆی هێمنبوونەوە و پشوودان.

٩- بزانە کەی داوای یارمەتی دەکەیت: فێربوونی کۆنترۆڵکردنی تووڕەیی لە کاتی تووڕەیدا ئاڵەنگارییەکە بۆ هەموو کەسێک، داوای یارمەتی بکە بۆ کێشەی تووڕەیی لە کاتێکدا ئەگەر تووڕەییەکەت لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو شتانە بکەیت کە پەشیمان دەبیتەوە لێیان یان ئازاری ئەوانەی دەوروپشتت بدەیت.


سەرچاوەکان

8633 بینین