کۆڕەک تیلیکۆم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-11-15-16:34:00 - کۆدی بابەت: 7192
کۆڕەک تیلیکۆم

ناوه‌ڕۆك

کۆڕەک

کۆڕەک تیلیکۆم (بە عەرەبی: كورك تيليكوم، بە ئینگلیزی: Korek Telecom) کۆمپانیایەکی کوردی-عێراقیی پەیوەندی مۆبایلە و خاوەن ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنە، خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی بارزانی بە هاوبەشی لەگەڵ فرانس تیلیکۆمی فەڕەنسی، لە هەموو ناوچەکانی عێراق تۆڕی هەیە و دەتوانرێت سوود لە خزمەتگوزارییەکانی وەربگیرێت.

لە مانگی ئازاری ٢٠١١ کۆمپانیای پەیوەندیی فەڕەنسی بەناوی ئۆرنج %٢٠ـی پشکەکانی کۆڕەکی کڕییەوە، لە ٢٠١٥/٧/١ کۆڕەک بووە خاوەنی مۆڵەتی بەکارهێنانی تۆڕی 3G.

لە ٢٠١٥/١٢/١٦ کۆڕەک تیلیکۆم بووە یەکەمی عێراق کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دۆت ئۆرگی بە هاوبەشی لەگەڵ ئینتەرنێت ئۆرگ و فەیسبووک بڵاوکردەوە.

دامەزراندن

کۆمپانیاکە کۆمپانیایەکی سنووردارە بە پێدانی خزمەتگوزاری بێ تەل و تۆڕی تەلەفۆن، لە ساڵی ٢٠٠٠ لە کوردستان دامەزراوە، لە ٢٠٠٧/٨/١٧ بووە خاوەنی مۆڵەتی بەکارهێنان لە تەواوی عێراق.

کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لەلایەن سیروان مستەفا بارزانییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و بنکەی سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە سەیرانگای سەڵاحەدینی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ چەندین لق لە شارەکانی دیکە.

ئینتەرنێتی خۆڕایی

لە ڕۆژی ٢٠٢٠/٢/٤ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی ٢٠٢٠/٣/٣ـەوە ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ بەکارهێنەکانی بەردەست دەبێت.

کارمەندان

بەپێی دوایین داتاکانیان کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم خاوەنی زیاتر لە ٢٥٠٠ کارمەندە.


سەرچاوەکان



3570 بینین