بەکارهێنانی زەیتە بنچینەییەکان بۆ ئازاری ئەژنۆ و جومگەکان

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا - به‌روار: 2021-12-21-16:50:00 - کۆدی بابەت: 7339
بەکارهێنانی زەیتە بنچینەییەکان بۆ ئازاری ئەژنۆ و جومگەکان

ناوه‌ڕۆك

بەکارهێنانی زەیتە بنچینەییەکان

ئازاری ئەژنۆکان و جومگەکانت دەتوانن ژیانی ڕۆژانەت سەخت بکەن، بەڵام چەند ڕێگایەک هەن بۆ چارەسەرییان و هەست بە باشترکردن ئەوانیش بریتین لە زەیتە بنچینەییەکان (بە ئینگلیزی: Essential oils) کە ئەو زەیتانەن لە قەد یان ڕەنگ یان تۆو یاخود لە نیانی ڕووەکێکی تایبەت دروست دەکرێن، زەیتە بنچینەییەکان هەزاران ساڵە هەن و ئەگەر وەک چارەسەر بەکاربهێنرێن پێیان دەوترێت زەیتە چارەسەرییە بۆندارەکان

زەیتە بنچینەییەکان

ئەو زەیتانەن کە لە بەشە بۆندارەکانی ڕووەکەوە دروست دەکرێن وەک گەڵاکەی یاخود توێکڵەکەی، دەتوانرێت هەست بە بۆنەکەی بکرێت کاتێک ڕووەکەکە ورد و خاشدەکرێت، هەروەها بە کردارێکی تایبەتی هەڵم پێداکردن بۆنە خۆشەکەی بۆ دروست دەبێت، زەیتە بنچینەییەکان بۆنێکی زۆر بەهێزیان هەیە، بەڵام ئەمە ئەو بەشەی نییە کە یارمەتیدەرە تا هەست بە باشتر بوون بکرێت بەڵکو ماددەی کیمیاییەکەی ڕووەکەکەیە کە کاریگەری دەخاتە سەر مێشک و جەستە و دەچنە نێو جۆگەی خوێنەوە کاتێک دەدرێن لە پێست یاخود هەڵدەمژرێن.

جۆرەکانی زەیتی بنچینەیی

زەیتە بنچینەییەکان زۆر جۆریان هەیە بەڵام تەنها ئەو جۆرانەی کە بەڵگەی زانستییان لەسەرە دەتوانن یارمەتیدەربن بۆ هێور کردنەوەی ئازاری ئەژنۆ و جومگەکان، کە بریتیین لە:

  • زەیتی لیمۆی بەرگەمووت (Bergamot)
  • زەیتی کەموونی ڕەش
  • زەیتی دارچینی
  • زەیتی گوڵی ساردۆنیا
  • زەیتی گەڵای قەڵەم تۆز
  • زەیتی بنێشتە تاڵی ڕەش و سپی (Frankincense and myrrh)
  • زەیتی زەنجەفیل
  • زەیتی لاڤێندەر
  • زەیتی گیای لیمۆ
  • زەیتی ڕۆزماری
  • زەیتی نەعنا

سوودەکانی زەیتی بنچینەیی

چارەسەرکردن بە هەڵمژینی زەیتە بنچینەییەکان دەتوانێت ڕێژەی گوشاری دەروونی و هەستکردن بە ئازار کەم بکاتەوە و لێرەدا باس لە چەند جۆرێکی زەیتە بنچینەییەکان و سوودەکانی دەکرێت:

- سوودی زەیتی کەموونی ڕەش: ئەو کەسە بەتەمەنانەی ٣ جار لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی ٣ هەفتە زەیتی کەموونی ڕەش دەدەن لە ئەژنۆکانیان کاتێک ئازاری هەبێت و هەست بە باشتربوون دەکەن لەچاو ئەو کەسانەی کە تەنها حەبی ئازارشکێنی پاراسیتامۆڵ بەکاردەهێنن.

- زەیتی گەڵای قەڵەم تۆز: ئەو کەسانەی کە زەیتی گەڵای قەڵەم تۆز هەڵدەمژن ئازارێکی کەمتر و پەستانی خوێنێکی نزمتریان دەبێت لەدوای گۆڕینی ئەژنۆکانیان بە تەواوی.

- زەیتی بنێشتە تاڵی ڕەش و بنێشتە تاڵی سپی: (بە ئینگلیزی: Frankincense and myrrh) کاتێک پێکەوە بەکاردەهێنرێن دەبنە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردن و ئاوسانی جومگەکان.

- زەیتی زەنجەفیل: ئەو کەسانەی ئازاری ئەژنۆیان بە بەردەوامی هەبووە ڕاپۆرتیان داوە کە لە دوای مانگێک شێلانی ئەژنۆکانیان بە زەیتی زەنجەفیل کەمتر هەستیان بە ئازار و ڕەقبوون کردووە لەچاو ئەو کەسانەی کە تەنیا شێلاویانە و هەروەها بەشێوەیەکی گشتی کردارێکی باشتری جەستەییان هەبوو.

- زەیتی لاڤێندەر: شێلان بە زەیتی لاڤێندەر یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری کۆکراوەی ماسولکە و ئێسکەکان و کەمکردنەوەی ئازاری ئەژنۆ بەهۆی کە ئاوسانی جومگەی ئەژنۆوە دروست دەبێت.

- زەیتی گیای لیمۆ: گروپێکی کەم لەو کەسانەی دووچاری تێکچوونی کۆئەندامی بەرگرییان بوونەتەوە لەدوای بەکارهێنانی زەیتی گیای لیمۆ بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ، هەستیان بە ئازارێکی کەمتر کردووە و پسپۆڕان وای بۆ دەچن ماددە ترشە بۆندارەکەی ناو ڕووەکەکەبێت دژی هەوکردن بێت.

ڕێگاکانی بەکارهێنانی زەیتە بنچینەییەکان

زەیتە بنچینەییەکان بە هیچ جۆرێک نابێت ڕاستەوخۆ لە پێست بدرێت چونکە ڕەنگە ببنە هۆی سووتانەوە و هەستیاری.

- شێلان: ١٠ بۆ ١٥ قەترە لە زەیتە بنچینەییەکە لە ١ ئاونس (دوو کەوچکی چێشت) بخەرە نێو زەیتە هەڵگرەکانەوە، زەیتە هەڵگرەکانیش وەک زەیتی گوێزی هیندی و زەیتوون و بادەم و ئەڤۆگادۆ و گوڵە شلێر، ئەم زەیتانە پێستەکە دەپارێزن و وا دەکەن ئاسانتر هەڵیبمژێت، پێویستە زەیتەکە لە پێستی ئەو شوێنانە بدرێت کە ئازاری جومگەیی تێدایە، هەروەها دەتوانرێت قاچ و مل و مەچەک و پشتی گوێیەکانیشی پێ بشێلدرێت.

- هەڵمژین: دەتوانیت چەند قەترەیەک لە جلەکانت بدەیت و دەتوانیت بۆنەکەی هەڵبمژیت بە جوڵاندنی بوتڵی زەیتەکە لە بەردەمتتدا یان دەتوانیت بیخەیتە نێو پەمپێکەوە و بە پرژە بڵاو ببێتەوە و بۆنی بکەیت و هەڵی بمژیت.

هەمیشە پێویستە چەند قەترەیەک لەسەر بەشێکی بچووکی جەستە تاقی بکرێتەوە بۆ دووربوون لە کاردانەوەکان تووشبوون بە هەستیاری، کە نیشانەکانی ئەمانەن:

  • کۆکە یاخود پژمە
  • سەرئێشە
  • دروستبوونی پەڵەی سوور

چارەسەرکردن بە هەڵمژینی زەیتە بنچینەییەکان بە شێوەیەکی گشتی پارێزراون، بەڵام بۆ ژنانی دووگیان نابێت بەکاربهێنرێن تاکوو پزیشک پێشنیازی دەکات و بۆ منداڵانیش نابێت بەکاربهێنرێن و بە هیچ شێوازێک نابێت بخورێت چونکە شارەزایان دڵنیا نین لەوەی کە سەلامەت بێت، هەروەها هەندێک زەیتی بنچینەیی هەن وەک زەیتی لیمۆی بەرگەمووت کە پێست زۆر هەستیار دەکەنەوە و نابێت بەر خۆر بکەوێت


سەرچاوەکان



1029 بینین