توێکڵی مۆز بۆ دابەزاندنی کێش و خەوێکی باشتر

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2021-12-26-15:00:00 - کۆدی بابەت: 7396
توێکڵی مۆز بۆ دابەزاندنی کێش و خەوێکی باشتر

ناوه‌ڕۆك

خواردنی توێکڵی مۆز

چەندین ڕێگای ھەمەجۆر بۆ خواردنی مۆز ھەیە، دەتوانن قاشی بکەن و لەسەر کێک دایبنێن یان لەگەڵ ماست بیخۆن، ھەروەھا ئێوە دەتوانن بە تەواوی بە توێکڵەوە بیخۆن، لەوانەیە بەلاتانەوە سەیر بێت بەڵام بە گووتەی (سوزی برێڵ) پسپۆڕی باڵای خۆراک لە ئوستڕالیا و نووسەری کتێبی (دابەزاندنی کێش)، توێکڵی مۆز سوودێکی زۆری خۆراکی تێدایە، ئەو ڕایگەیاندووە کە توێکڵی مۆز دەتوانێت ھاوکاری دابەزاندنی کێش بکات و یارمەتیدەر بێت بۆ باشتر خەوتنی کەسەکان بە شێوەیەکی تایبەت، خواردنی توێکڵی مۆز لانی کەم ڕێژەی 10٪ ڕیشاڵی پێویستی مرۆڤ زیاد دەکات، چونکە لە توێکڵی مۆزدا بڕێکی زۆر لە ڕیشاڵی خۆراکی بوونی ھەیە، نزیکەی لە 20٪ ڤیتامین B6 و نزیکەی 20٪ زیاتر ڤیتامین C له توێکڵی مۆزدا بوونی ھەیە، ھەروەھا ڕێژەی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم بە خواردنی توێکڵی مۆز بەرز دەبێتەوە، ڤیتامین B6 بۆ بەرگری و پاراستنی پێست زۆر پێویستە، لە کاتێکدا کە باوەڕوایە مەگنیسیۆم ڕۆڵێکی زۆری هەیە لەسەر یارمەتیدانی باش خەوتن و ماوەی کاتی خەوتن، پۆتاسیۆم دەتوانێت یارمەتی بەھێزکردن و سەلامەتی دڵ بدات، ڤیتامین C بەسوودە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ھۆرمۆنەکانی سترێس و دەتوانێت یارمەتی بەھێزکردنی ئاسوودەیی دەروونی مرۆڤ بدات، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ساڵی 2016 لە گۆڤاری لێکۆڵینەوەی ئیمۆنۆلۆجی (زانستی بەرگری) بڵاوکراوەتەوە، توێکڵی مۆز پڕ لە ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم و چەوری تواوەیە و بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ساڵی 2011 بڵاوکراوەتەوە لە بەکارھێنانەکانی بایۆکیمیا و بایۆتەکنەلۆجی، توێکڵی مۆزی نەگەیشتوو بڕێکی زیاتر لە دژەئۆکسیدەکانی تێدایە بە بەراورد بە مۆزی پێگەیشتوو و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لەڕاستیدا خۆراکە ماددەی بەسوود لە توێکڵی مۆزدا بوونی ھەیە، ھەروەھا توێکڵی مۆز سوودێکی تریشی ھەیە، خواردنی توێکڵی مۆز ھۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆچوونی ماددەی خۆراکی بەھۆی فڕێنەدانی توێکڵەکە و دووبارە بەکارھێنانەوەی، ئەمەش شتێکە کە ھەموومان دەتوانین ئەنجامی بدەین، لە ئێستادا تەنھا بابەتی خواردنی توێکڵە مۆز بوونی ھەیە، بەدڵنیاییەوە مۆزەکان پێش خواردنیان بەجوانی بشۆنەوە چونکە دەرەوەی میوە ئەو شوێنەیە کە میکرۆبەکان لەسەری کۆدەبنەوە، بۆیە دەبێت دڵنیابین کە بەتەواوی پاک بووبێتەوە، یەکێکی تر لە ئامۆژگارییەکانی برێل کوڵاندنی توێکڵی مۆزە بۆ ئەوەی نەرم ببێتەوە کە یارمەتی شیکردنەوەی ھەندێک لە دیوارە خانەکانی ناو پێست دەدات و ھاوکاری ھەڵمژینی خۆراکە ماددە دەکات، ڕێگایەکی تر تێکەڵکردنی توێکڵی مۆز و بەکارھێنانی بۆ دروستکردنی شەربەت کە ئەمە سادەترین ڕیگایە بۆ تێکەڵ کردنی لەگەڵ خۆراک و میوەکانی تر کە ڕۆژانە بەکاریان دەھینین.


سەرچاوەکان



491 بینین