دوورگەکانی فۆڵکلاند

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2022-01-14-21:00:00 - کۆدی بابەت: 7603
دوورگەکانی فۆڵکلاند

ناوه‌ڕۆك

گەلەدوورگەی فۆڵکلاند

دوورگەکانی فۆڵکلاند (بە ئینگلیزی: Falkland Islands)، (بە ئیسپانی: Islas Malvinas)، ئەرخەبیلێک یان گەلەدوورگەیەکە لە باشووری ئۆقیانوسی ئەتڵەسی لەسەر کەناری ئۆقیانوسی ئەتڵەسی، دوورگە سەرەکییەکان نزیکی 300 میل (480 کیلۆمەتر) دوورن لە خۆرهەڵاتی کەناری پاتاگۆنیای ئەمریکای باشوور و نزیکەی 752 میل (1,210 کیلۆمەتر)یـش دوورن لە کەناری باکووری نیمچەدوورگەی جەمسەری باشوور، فۆڵکلاند کەوتۆتە سەر هێڵی پانی نزیکەی 52° باشووری گۆی زەوی، هەروەها ئەم گەلەدوورگەیە ڕووبەری 4,700 میل (12,000 کیلۆمەتر دووجا)ـی داگیرکردووە، دوورگەکانی فۆڵکلاند فۆڵکلاندی ڕۆژهەڵات و فۆڵکلاندی ڕۆژئاوا و 776 دوورگەی بچووکتر لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا وەکوو هەرێمێکی سەر بە وڵاتی بەریتانیا مافی خۆبەڕێوبەری ناوخۆیی هەیە و شانشینی یەکگرتوو بەرپرسی پاراستن و کاروباری دەرەوەیەتی، پایتەخت و گەورەترین جێگیرگەی گەلەدوورگەکە ستانلی (Stanley) یە لە خۆرهەڵاتی فۆڵکلاند.

دۆزینەوەی گەلەدوورگەکە

چەد مشومڕێک هەیە دەبارەی دۆزینەوەی گەلەدوورگەکە و دامەزراندنی، کۆمەڵە کەسێک لە ناوچەکانی فۆڵکلاندا جێگیربوون گوایە ئەوروپییەکان بوون، لە چەند کاتێکی جیاوازدا دوورگەکە جێگیرگەی فەڕەنسییەکان، بەریتانییەکان، ئیسپانییەکان و ئەرجەنتینییەکانەوە بووە، لە ساڵی 1833دا بەریتانیا دووبارە داوای مافی یاسایی خۆی کردەوە بۆ بەڕێوبردنی ناوچەکانی ئەم گەلەدوورگەیە، بەڵام وڵاتی ئەرجەنتین مافی یاسایی خۆی بەسەر دوورگەکانەوە دەپارێزیت، هەروەها لە ساڵی 1982دا سووپای ئەرجەنتین دوورگەکەیان داگیرکرد، دوو مانگ دواتر و لە کۆتایی جەنگی فۆڵکلانددا ئیدارەی بەریتانی گەڕێندرایەوە بۆ دۆخی پێشووی، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی زۆری دوورگەنشینەکانی فۆڵکلاند پشتگیری ئەوەیان کرد کە گەلەدوورگەکە لەژێر دەستی شانشینە یەکگرتووەکاندا بمێنیتەوە وەکو هەرێمێکی سەر بە شانشینی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەوشی دەسەڵاتی سەروەری و ئۆتۆنۆمی ئەم هەرێمە بەشێکە لەو ناکۆکییە بەردەوامەی نێوان وڵاتانی ئەرجەنتین و شانشینە یەکگرتووەکان.

دانیشتوانەکەی

بەگوێرەی سەرژمێرییەکەی ساڵی 2016 ژمارەی دانیشتوانی دوورگەکانی فۆڵکلاند 3,398 کەسە و بە شێوەیەکی سەرەکی لە دوورگەنشینە ڕەسەنەکانی فۆڵکلاند و زۆربەی نەتەوە بەریتانییەکان و نەژادەکانی تری وەکو فەڕەنسی، خەڵکی ڕەسەنی شاخی تاریق و هاوڵاتی ئەسکەندیناڤی پێکدێت، لەگەڵ ئەوەشدا کۆچکردن لە شانشینە یەکگرتووەکان و دوورگەی هێلینا (Helena) لە باشووری ئۆقیانوسی ئەتڵەسی و وڵاتی چیلی کەمبوونەوە بەردەوامەکەی دانیشتوانی دوورگەکانی فۆڵکلاندی گۆڕی، هەروەها زمانی فەرمی ناوچەکانی ئەم گەلەدوورگەیە ئینگلیزییە و بەگوێرەی یاسای نەتەوەی بەریتانی ساڵی 1983 دوورگەنشینەکانی فۆڵکلاند هاوڵاتی بەریتانین.

دوورگەکان دەکەونە سنووری ئۆقیانوسی سەر بە ناوچەی سەروو و ناوچەکانی دەشتی بێ‌داری دەڤەری جەمسەری کە بە تایبەتمەندی فیزیایی کەشوهەوایی جیاوازە لە هەرێمەکانی دراوسێی و هەردوو دوورگە سەرەکییەکانی ئەم گەلەدوورگەیە زنجیرە چیای 2,300 پێ (700 مەتر)ـییان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دوورگەکانی فۆڵکلاند نیشتیمانی ژمارەیەکی زۆر باڵدارن، هەرچەندە زۆریان بەهۆی نێچیرگری "ڕاو" لەلایەن ئەو جۆرانەی کە هێنراونەتە دوورگەکانەوە و نشینگەی ڕەسەنی دوورگەکان نین چیتر لەسەر دوورگە سەرەکییەکان وەچە ناخەوە، هەروەها چالاکییە ئابوورییە سەرەکییەکانی ئەم دوورگانە ڕاوەماسی و گەشتیاری و ئاژەڵداری لەخۆدەگرێت، لەگەڵ جەختکردنەوەیان لەسەر هەناردەکردنی خوری بە کوالیتییەکی باش، لەلایەن حکومەتی دوورگەکانی فۆڵکلاندەوە ڕێگە بە گەڕان و لێکۆڵینەوەی ناوچەکان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوە نەوتییەکان دراوە بەڵام بەهۆی ناکۆکییه دەریاییەکانی لەگەڵ وڵاتی ئەرجەنتیندا بە کێشەلەسەری دەمێنتەوە.


سەرچاوەکان



353 بینین