زانکۆی کامبریج

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-01-16-14:30:00 - کۆدی بابەت: 7612
زانکۆی کامبریج

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی زانکۆی کامبریج

زانکۆی کامبریج (بە ئینگلیزی: University of Cambridge)، یەکێکە لە زانکۆ هەرە بەناوبانگەکانی جیهان و لە دوای زانکۆی ئۆکسفۆرد دووەم کۆنترین زانکۆیە لە جیهاندا و یەکێکە لەو حەوت زانکۆ دێرینەی کە دەکەونە وڵاتی بەریتانیا، ئەم زانکۆیە دەکەوێتە شاری کامبریج لە بەریتانیا و لە ساڵی ١٢٠٩ دامەزراوە، ئەندامی کۆمەڵەی توێژینەوەی زانکۆکانی ئەوروپا و گروپی ڕاسڵی زانکۆکانی بەریتانیایە، کامبریج خاوەنی زیاتر لە ٢٣ هەزار قوتابییە کە لە ١٤٠ وڵاتی جیاوازی جیهانەوە ڕوویان تێکردووە، لە زانکۆکەدا جگە لە خوێندن چەندین خولیش هەیە وەک، خولی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بۆ هونەر و زانستە مرۆڤایەتییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان و زانستی ئەندازیاری، زانکۆی کامبریج پێکهاتووە لە ٣١ کۆلێج و ١٥٠ بەش و پسپۆڕی جیاواز و ٨ مۆزەخانەی کولتووری و زانستی کە زیاتر لە ١٦ ملیۆن کتێب لەخۆدەگرێت.

کتێبخانەی زانکۆی کامبریج

زانکۆی کامبریج خاوەنی گەورەترین کتێبخانەیە لە سەرانسەری وڵاتی بەریتانیا بە ناوی "کتێبخانەی کامبریج"، کتێبخانەکە ساڵانە زیاتر لە ٨٠ هەزار کتێب وەردەگرێت و چەندەها کتێبیش بە شێوەی دیاری دەبەخشرێتە کتێبخانەکە، جگە لە کتێب لەم کتێبخانەیەدا چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار و تۆماری دەنگی و وێنە و نەخش و نیگار و دەستنووسی کۆن هەیە، هەر کۆلێجێک لە کۆلێجەکانی زانکۆکە خاوەنی کتێبخانەی تایبەت بە خۆیەتی کە ژمارەی کتێبەکان تیایاندا لە ٣٠ هەزارەوە دەستپێدەکات بۆ ١٥٠ هەزار، کتێبخانەی کامبریج پەیوەندیدارە بە هەموو کتێبخانەی کۆلێجەکان کە بریتین لە:

  • کتێبخانەی هادۆن
  • کتێبخانەی مارشاڵ
  • کتێبخانەی لین
  • کتێبخانەی ئیبڵ

مەرجەکانی وەرگرتنی خوێندکار لە زانکۆی کامبریج

زانکۆی کامبریج بە یەکێک لەو زانکۆیانە دادەنرێت کە مەرجەکانی بۆ وەرگرتنی خوێندکار قورسە، چەند مەرجێک دانراوە بۆ وەرگرتن کە پێویستە لەو فێرخوازانەدا هەبێت کە دەیانەوێت لە زانکۆکە بخوێنن:

  • پێویستە خوێندکار تاقیکردنەوەی ئایەڵس (IELTS)ی ئەنجام دابێت و کۆنمرەی لە ٧.٥ کەمتر نەبێت.
  • دەبێت کۆنمرەی خوێندکار لەو پسپۆڕییەی دەیەوێت بۆی بخوێنێت بەرزترین بێت.
  • بۆ وەرگرتن لە زانکۆی کامبریج پێویستە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست ئەنجام بدەیت کە ئاستەکانی تاقیکردنەوەکە ڕیزبەندی کراوە لە A بۆ E.
  • بۆ ئەو کەسانەش کە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی نێودەوڵەتین زانکۆی کامبریج مەرجی تایبەتی بۆ داناون کە بەپێی پسپۆڕییەکانیان مەرجەکان دەگۆڕێت.

کۆلێجەکانی زانکۆی کامبریج

زانکۆی کامبریج پێکدێت لە ٣١ کۆلێجی جیاواز کە هەموویان خاوەنی ستافی خۆبەڕێوەبەری تایبەت بە خۆیانن، ئەمانە ناوی هەندێک لە کۆلێجەکانن:

  • کۆلێجی مەسیح
  • کۆلێجی چەرچڵ
  • کۆلێجی کلەیر
  • کۆلێجی داروین
  • کۆلێجی داونین
  • کۆلێجی ئیمانوێڵ
  • کۆلێجی فیتزویڵیام
  • کۆلێجی گیرتۆن
  • کۆلێجی هۆمێرتۆن
  • کۆلێجی کینگ
  • کۆلێجی ماگدالن
  • کۆلێجی ڕۆبێنسۆن
  • کۆلێجی سێلوین
  • کۆلێجی ترینیتی

 جگە لەو کۆلێجانەی باسکران سێ کۆلێج لە زانکۆکەدا هەیە کە تەنها تایبەتن بە ئافرەتان، ئەوانیش:

  • کۆلێجی نیونهام
  • کۆلێجی ماری ئێدوارد
  • کۆلێجی لوسی کاڤێندیش

بەشەکانی زانکۆی کامبریج

زانکۆی کامبریج پێکهاتووە لە١٥٠ بەشی جیاواز کە هەندێک لەو بەشانە بریتین لە:

بەناوبانگترین دەرچووەکانی زانکۆی کامبریج

چەندین کەسایەتی دیاری جیهانی لە زانکۆی کامبریج خوێندنیان تەواوکردووە کە بریتی بوون لە ئەکتەری فیلم، شانۆ، زانا و نوسەرەکان، لەوانەش:

  • زانای گەورە، ئیسحاق نیوتن.
  • دۆزەرەوەی کۆمپیوتەر، ئالان تۆرین.
  • زانای فیزیا، ستیڤن ویلیام هاوکینگ.
  • شەشەمین سەروەزیرانی هیند، راجیف غاندی.
  • نوسەری هیندی، ئەحمەد سەلمان رشدی.
  • نوسەری ئەمریکی - یۆنانی، ئاریانا هوفینگتۆن.


سەرچاوەکان



1262 بینین