چیاکانی ڕۆکی

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2022-01-24-23:55:00 - کۆدی بابەت: 7697
چیاکانی ڕۆکی

ناوه‌ڕۆك

چیای ڕۆکی

چیاکانی ڕۆکی بە (ئینگلیزی: Rocky Mountains)، زنجیرە چیایەکی گرنگ و گەورەترین کۆمەڵە زنجیرە چیای ئەمریکای باکوورن کە لە شێوە، پێکهاتن و ڕیزکردندا هاوشێوەن و بە هەمان هۆکاریش دروستبوون، چیاکانی ڕۆکی 4800 کیلۆمەتر راستەوخۆ لە دەشتی باکووری ڕۆژئاوای کەنەداوە بۆ نیو مەکسیکۆ لە باشووری ڕۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درێژ دەبێتەوە، بەپێی دەستنیشان‌کردنە جیاوازەکانی نێوان کەنەدا و ئەمریکا، بەشی کۆتایی باکووری زنجیرە چیاکە دەکەوێتە هەریەک لە کۆتا زنجیرە چیای باکووری بریتش کۆلۆمبیا لە باشووری ڕووباری لیارد و ڕۆژهەڵاتی کەندەکە یان دەکەوێتە باکووری خۆرهەلاتی گردی بناری زنجیرە چیای بروکس چیاکانی بریتیشەوە کە رووبەرووی کەنارەکانی دەریای بیوفۆرت دەبێتەوە لە نێوان ڕووباری کانینگ و ڕووباری فيرث بە درێژایی سنووری ئالاسکا-یوکۆن، هەروەها بەشی باشووریترینی زنجیرە چیاکە نزیکە لە ناوچەی ئەلبوکورکی تەنیشت حەوزی ڕیۆ گراند و باکووری زنجیرە چیاکانی ساندیا مانزانۆ، بەرزترین خاڵی زنجیرە چیاکە لووتکەی شاخی ئێلبێرتە و دەکەوێتە ویلایەتی کۆلۆرادۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەرزییەکەی 4,401 مەترە و پۆوتانەشی بریتییە لە 39°07′04″N 106°26′43″W، هەروەها درێژی ئەم زنجیرە چیایە 3,000 کیلۆمەترە.

مێژوو و دروستبوونی زنجیرە چیاکانی ڕۆکی

چیاکانی ڕۆکی 55 بۆ 80 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا و لە کاتی پرۆسەی پێکھێنانی چیای لارامید دروست بوون، ژمارەیەک لە تەبەقەکان لەژێر تەبەقەی ئەمریکای باکوور دەستیان کرد بە خزان، لە ئەنجامدا بەهۆی کەمی گۆشەی داکێشانەوە کۆمەڵە زنجیرە چیایەکی فراوان بەرەو ڕۆژئاوای ئەمریکای باکوور بەرز بوونەوە کە لە شێوە، پێکهاتن و ڕیزکردندا هاوشێوەن، لەو کاتەوە چالاکی زیاتر لە گۆڕان و پڕۆسەکانی توێکڵی زەوی لەگەڵ داڕوخان بەهۆی سەهۆڵبەندانەکانەوە چیاکانی ڕۆکییان لە شێوەی لووتکە و دۆڵی گەوره و سەرنجڕاکێشدا پێکهێنا، لە کۆتایی دوایین چاخی سەهۆڵیدا، مرۆڤەکان لە زنجیرە چیاکان نیشتەجێبوون، بەڵام خودی زنجیرە چیاکه هەرگیز چڕیی دانیشتوانی بەخۆیەوە نەبینیوە، هەروەها دوای گەڕان و لێکۆڵینەوەی ئەورووپییەکان لە زنجیرە چیاکان سوود لە سەرچاوە سروشتییەکانی چیاکان وەرگیرا، سەرەتاترین سەرچاوەش کانزاکان بوون، هەروەها لە 100 بەرزترین لووتکەکانی زنجیرە چیای ڕۆکی بە دەرپەڕیوێکی تۆپۆگرافییەوه کە بە لایەنی کەمەوە 500 مەترە، 78 لووتکەیان کە 30 بەرزترین لووتکه لەخۆ دەگرێت لە کۆلۆرادۆن، دە دانەشیان دەکەونه وایۆمینگ، شەش لووتکەشیان لە نیو مەکسیکۆ، سێ دانەی تریان لە مۆنتانا و یەک دانەش دەکەوێتە یوتاوە، پارکە گشتییەکان و زەوییە دارستاناوییەکان پارێزگاری لە زۆربەی زنجیرە چیاکان دەکەن و شوێنی گەشتیاری بەناوبانگن، بەتایبەتی بۆ پیاسەکردن و گەشتکردن، مانەوە لە چادردا، شاخەوانی، ڕاوەماسی، ڕاوکردن، پاسکیل سواری سەر شاخ، خلیسکێنەی سەر سەهۆڵ، هاتوچۆکردن بە ماشێنی بەفرڕەو و تەختەخلیسکێنە.

ناوی زنجیرە چیاکە لەڕووی وشەزانییەوە

ناوی زنجیرە چیاکانی ڕۆکی وەرگێڕانی ناوێکی ئەمریکی ڕەسەنە و سەر بە قسەپێکەرانی ئالگۆنکویاییە، یەکەم ئاماژە بە ناوی ئێستایانەوە "زنجیرە چیاکانی ڕۆکی" لەلایەن ئەورووپییەکەوە بوو لە گۆڤاری (جاک لێگاردور دی سەینت پیەر) لە ساڵی 1752 کە پێیان دەگووترا (مۆنتاگنس دی ڕۆچ).


سەرچاوەکان



831 بینین