سەفوەت جەڕاح

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-02-22:30:00 - کۆدی بابەت: 8115
سەفوەت جەڕاح

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەفوەت جەڕاح (بە ئینگلیزی: safwet cerah)، ناوی تەواوی سەفوەت عەلی محەمەد مەحمود جەڕاحە، دەرهێنەر، سیناریۆنووس، شانۆکار، فیلمساز و ئەکتەری کوردە، لە ساڵی ١٩٣٥ لە گەڕەکی قەڵاتی کۆیە لەدایکبووە، لە تیرەی نانەکەلییە و بە ڕەچەڵەک هەولێرییە، لە خێزانێکی بژێوی ژیان مامناوەند ھاتۆتە دونیاوە، باوکی ناوی عەلی محەممەد جەڕاحە، لە ساڵانی ٢٠ـەکان بۆ ٣٠ـەکان کارمەندی تەندروستی بووە و لە شاری کۆیە و هەولێر و چەندین نەشتەرگەری ئەنجامداوە هەر لەبەر ئەمەش بە جەڕاح ناسراوە کە بە واتای نەشتەرگەر دێت، دایکی سەفوەت جەراح ناوی عەتیە شێخۆ سۆفییە ئافرەتێکی نەخوێندەوار بووە بەڵام توانیویەتی حەوت منداڵ پەروەردە بکات کە ٢ کچ و ٥ کوڕ بوون و ناویان بەدریە، ناسکە، محەممەد، عزەدین، جەودەت، مەلا ئەمجەد نانەکەلی کە کاتژمێرێک لە سەفوەت بچووکترە و دووانە بوون، لە ١٩/٧/٢٠١٠ کۆچی دوایی کردووە سەفوەت جەراح لە عێراق و باشووری کوردستان کاری شانۆ و فیلمسازی کردووە و لەبەر لێزانی و کارەکتەرە ھونەرییەکەی بە جەنەراڵی شانۆی کوردی ناسراوە، سەفوەت جەراح لە ساڵی ١٩٦٩ ژنی ھێناوە خێزانی ناوی رۆناک عبدالقادر جەمسییە ھەرچەندە لە بواری ھونەری کاری نەکردووە بەڵام زۆر ھاندەری سەفوەت بووە و بڕوای بە کارە ھونەریەکانی ھەبووە، پێنج منداڵی لێ بووە، دوو کچ بە ناوەکانی نەجلە و لەمیا و سێ کوڕ بە ناوەکانی نەجدەت، رافد و عەلی.

ژیانی هونەری

دەسپێکی ژیانی ھونەری سەفوەت جەڕاح دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٥٣ بۆ ١٩٥٤، کە بۆ یەکەمجار لە شاری هەولێر وەک ئەکتەر بەشداری شانۆگەری ئۆتێللۆی کردووە کە لە دەرھێنانی جەواد ڕەسوڵ ناجی بووە، کارەکتەری (دێزدەمونە) بووە، کە کارەکتەرێکی ئافرەت بووە لە شانۆگەرییەکەدا، ئەوکات لە بەر نەبوونی ئەکتەری ئافرەت لە ناو کورددا یەکەم شەرەفی بوون بە ئەکتەری ئافرەتی لە ناو کورددا پێدراوە، لە ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٩٩ کاری بەرێوەبردن و بەرھەم ھێنانی شانۆ و فیلمسازی کردووە، وەک بەرێوەبەر لە دەزگای سینەما، شانۆ، کۆشکی ڕۆشنبیری و هونەر لە بەغداد و بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی سینەما، شانۆ و ھونەرە میلییەکان بووە لە هەولێر.

بەرهەمە شانۆییە کوردییەکانی

  • ١٩٨٥ شانۆگەری (سورمێ خان) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٨٦ شانۆگەری (کانی مەلەک ڕێزان) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٨٧ شانۆگەری (خاتوو کڵاوزەر) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٨٨ شانۆگەری (پرسەی سیراجەددین) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٨٩ شانۆگەری (ڕاوچی) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٨٩ شانۆگەری (کونەبا) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • (٥ شانۆگەری بۆ منداڵان) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.

بەرهەمە شانۆییە عەرەبییەکانی

  • ١٩٥٨ شانۆگەری (نموت ولانسلم) دەرھێنانی سەفوەت جەراح بۆ تیپی یەکێتی لاوانی دیموکرات.
  • ١٩٥٨ شانۆگەری (کاثلین ابنة ھولیھان) دەرھێنانی سەفوەت جەراح بۆ تیپی یەکێتی لاوانی دیموکرات.
  • ١٩٥٩ شانۆگەری (المرسم) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٥٩ شانۆگەری (معونة الشتاء) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٦٠ شانۆگەری (تجربة فقط) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٦١ شانۆگەری (الذی یزرع یحصد) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٦١ شانۆگەری (الدرس) بۆ زارۆکان/ منداڵان دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٦١ شانۆگەری (انە سیعیش) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٦٢ شانۆگەری (القدر) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٦٣ شانۆگەری (کلام الناس) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٧١ شانۆگەری (ثورة الطیور) بۆ زارۆکان/ منداڵان دەرھێنانی سەفوەت جەراح.

بەشداری کردنی وەک ئەکتەر لە شانۆی کوردی

  • ١٩٥٣–١٩٥٤ یەکەم کاری ھونەری شانۆگەری (ئۆتێللۆ) جەواد ڕەسوڵ ناجی.
  • ١٩٧٥ شانۆگەری (شیرین و فەرھاد) دەرھێنانی قاسم محەممەد.
  • ١٩٨٧ شانۆگەری (خاتووکڵاوزەر) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٨٩ شانۆگەری (راوچی) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٨٩ شانۆگەری (کونەبا) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.

بەشداری کردنی وەک ئەکتەر لە شانۆی عەرەبی

  • ١٩٥٩ شانۆگەری (افول القمر) دەرھێنانی أبراھیم الخطیب لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکان بەغداد.
  • ١٩٦٨ شانۆگەری (وحیدة) دەرھێنانی فخری الزبیدی.
  • ١٩٦٨ شانۆگەری (شھرزاد) دەرھێنانی حقی الشبلی.
  • ١٩٦٩ شانۆگەری (سر شھرزاد) دەرھێنانی بھنام میخائیل.
  • ١٩٦٩ شانۆگەری (تمثال الحریة) دەرھێنانی وجیە عبد الغنی.
  • ١٩٦٩ شانۆگەری (قلم والبندقیة) دەرھێنانی وجیە عبد الغنی.
  • ١٩٧٠ شانۆگەری (صوت النخیل) دەرھێنانی وجیە عبد الغنی.
  • ١٩٧١ شانۆگەری (نشید الارض) دەرھێنانی محسن العزاوی.
  • ١٩٧١ شانۆگەری (المسامیر) دەرھێنانی وجیە عبد الغنی.
  • ١٩٧٢ شانۆگەری (الحصار) دەرھێنانی أبراھیم جلال.
  • ١٩٧٢ شانۆگەری (الافق) دەرھێنانی سعدون العبیدی.
  • ١٩٧٣ شانۆگەری (نکسة حزیران) دەرھێنانی جاسم عبودی.
  • ١٩٧٤ شانۆگەری (دون جوان) دەرھێنانی سلیم الجزائری.
  • ١٩٧٤ شانۆگەری (الشھداء ینھضون) دەرھێنانی سلیم الجزائری.
  • ١٩٧٥ شانۆگەری (الطوفان) دەرھێنانی بدری حسون فرید.

بەشداریکردنی وەک ئەکتەر لە زنجیرە و فیلمی تەلەڤزیۆنی و سینەمای کوردی

  • ١٩٨٧ زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (ئاسکە) دەرھێنانی سەعدون یونس.
  • ١٩٨٨ زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (خۆشەویستی لە رۆژانی سەخت) دەرھێنانی عادل عەبدولا
  • ١٩٨٩ زنجیرەی سیانی (مۆرانە) دەرھێنانی عادل عەبدولا.
  • ١٩٨٩ زنجیرەی (مەڕانە) دەرھێنانی سەعدون یونس.
  • ١٩٨٩ زنجیرەی سیانی تەلەڤزیۆنی (خاتوو کڵاوزەر) دەرھێنانی زوھێر عبد المسیح.
  • ١٩٨٩ زنجیرەی تەلەفیزیۆنی (نامە) دەرھێنانی وەلید خالید نانەکەلی.
  • ١٩٩١ فیلمی سینەمایی (نەرگز بووکی کوردستان) لەگەڵ ئەحمەد سالار، بەدیعە دارتاش، مەکی عبدولا ناسراو بە (عەلی فەنی) دەرھێنانی جەعفەر عەلی.
  • ١٩٩٢ زنجیرەی سیانی تەلەڤزیۆنی (مەرزی و کاکەمین) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.

بەشداریکردنی وەک ئەکتەر لە فیلمی سینەمایی عەرەبی

  • ١٩٧٥ فلیمی سینەمایی (بیوت فی ذللک الزقاق) دەرھێنانی قاسم حول.
  • ١٩٧٥ فلیمی سینەمایی (البدایة) دەرھێنانی عباس الشللاە.
  • ١٩٧٦ فلیمی سینەمایی (النھایة) دەرھێنانی عباس الشللاە.
  • ١٩٧٧ فلیمی سینەمایی (التدرن الرئوی) دەرھێنانی صبیح عبد الکریم.
  • ١٩٧٨ فلیمی سینەمایی (الأسوار) دەرھێنانی محمد شکری جمیل.
  • ١٩٨٠ فلیمی سینەمایی (اللعبة) دەرھێنانی محمد شکری جمیل.
  • ١٩٨١ فلیمی سینەمایی (الفارس والجبل) دەرھێنانی محمد شکری جمیل.
  • ١٩٨٢ فیلمی سینەمایی (القادسیة) دەرھێنانی صلاح ابو سیف/ رەگەز مسری.
  • ١٩٨٣ فلیمی سینەمایی (المسألة الکبری) دەرھێنانی محمد شکری جمیل.

بەشداریکردنی وەک ئەکتەر لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی عەرەبی

  • ١٩٦٤ زنجیرەی (خباب ابن الارث) دەرھێنانی وجیە عبد الغنی.
  • ١٩٧٢ زنجیرەی (جرف الملح) دەرھێنانی محمد یوسف الجنابی.
  • ١٩٧٤ زنجیرەی (فارس بن حمدان) دەرھێنانی عمانوئیل رسام.
  • ١٩٧٥ زنجیرەی (الوصیة) دەرھێنانی خلیل شوقی.
  • ١٩٧٦ زنجیرەی (فتاە فی العشرین) دەرھێنانی عمانوئیل رسام.
  • ١٩٧٨ زنجیرەی بەشی یەکەم (حکایة الأیام العصیبة) دەرھێنانی أبراھیم عبد الجلیل.
  • ١٩٧٩ زنجیرەی بەشی دووەم (حکایة الأیام العصیبة) دەرھێنانی عمانوئیل رسام.
  • ١٩٧٩ زنجیرەی (حلب حبیبتی) دەرھێنانی حسن حسنی.
  • ١٩٨٠ زنجیرەی (عاطفة الخوف) دەرھێنانی عادل الخزاعی.

دامەزرێنەر و بەرێوەبەری شانۆ و سینەما

  • ١٩٦٤ ئەندام لە دەستەی دامەزراندن لەگەڵ (حقی الشبلی، دامەزرێنەر و بەرێوەبەری گشتی) تیپی میللی عیراقی بۆ ئەکتەرگەری (نمایشکردن) و جێگری بەرێوەبەری گشتی لە بەغدا. (فرقة القومیة للتمثیل بغداد).
  • ١٩٨٦ دامەزرێنەر و بەرێوەبەری تیپی ھونەری شانۆی ھەولێر لە ھەولێر.
  • ١٩٨٧ بەرێوەبەری تیپی ھونەری میللی لە ھەولێر.
  • ١٩٨٨ دامەزرێنەری بەرێوەبەرایەتی سینەما و شانۆ لە ھەولێر.
  • ١٩٩١ بەرێوەبەری بەرھەم ھێنانی یەکەم فیلمی سینەمایی کوردی باشوور (نەرگز بووکی کوردستان).
  • ١٩٩٧ دامەزرێنەر و سەرنووسەر یەکەم گۆڤاری کوردی لەسەر شانۆ و سینەما لە ھەولێر.
  • ١٩٩٩ پسپۆر (شارەزا) لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان.


سەرچاوەکان



227 بینین