چەسپاندن (٢٠١٠)

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-04-04-02:25:00 - کۆدی بابەت: 8130
چەسپاندن (٢٠١٠)

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی فیلم 

فیلمی چەسپاندن (بە ئینگلیزی: Inception) یەکێک لە باشترین فیلمەکانی هۆلیوودە و لە سایتی IMDB کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی فیلم ڕیزبەندی ١٣ـەمین باشترین فیلمی گرتووە لە ٢٥۰ فیلم و ڕەیتینگی ٨.٨ ی وەرگرتووە و خاوەنی چوار خەڵاتی ئۆسکارە، فیلمەکە لە ژانەری ئەکشن، سەرکێشی و زانستی خەیاڵییە، کە بەرهەمی وڵاتی ئەمریکایە لە هەردوو وڵاتی ئەمریکا و بەریتانیا کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە. کاتەکەی ٢ کاتژمێر و ٢٨ خولەکە، لە دەرهێنان و نوسینی کریستۆڤەر نۆلانە ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە لیۆناردۆ دیکاپیریۆ و هەروەها بە بەژداری ئەکتەران تۆم هاردی و کیلیان مورفی و جۆسیف گۆردۆن لێڤیت.

چیرۆکی فیلم

دزێک بە ناوی (کۆب) بۆ پاککردنەوەی تاوانەکانی کە تاوانبارکراوە بەوەی دەستی هەبووە لە کوشتنی هاوسەرەکەی و تاکە هەلی دەربازبوونی و گەڕانەوە بۆ لای منداڵەکانی ئەنجامدانی کارێکی قورسە ئەویش لە ڕێگەی بینینی خەون و چوونە ناو مێشکی خاوەن کۆمپانیایەکە و دزینی زانیاری بەنرخی مێشکی و چەسپاندنی بیرۆکەیەک. 

نمایشکردنی 

لە هەشتی تەمووزی ٢٠١٠ لە لەندەن نمایشکرا، پاشان لە شانۆی ئای ماکس و شانۆی ئاسایی نمایشکرا، لە ١٦ـی تەمووزی ساڵی ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە، لە سەرەتای نمایشکردنیی فیلمەکە بووە چوارەم فیلمی پڕ داهات لە جیهاندا و یەکێک لە پڕ بینەرترین فیلمە زانستییە خەیاڵییەکان، بە یەکێک لە باشترین فیلمەکانی ساڵی ٢٠١٠ دادەنرێت، لە سەرەتای نمایشکردنیدا ڕەخنە لە سیناریۆ، ڕووکار، ڤیژوەڵ ئیفێکت و مۆسیقاکەی گیرا بەڵام سەرکەوتووانە توانی ببێتە یەکێک لە باشترین فیلمەکان.

خەڵاتەکان

بووە خاوەن و پاڵێوراوی چەندین خەڵاتی وەک پاڵێوراوی هەشت خەڵات و براوەی چوار خەڵاتی ئۆسکار لە باشترین سینەماتۆگرافی، باشترین دەستکاری دەنگ، باشترین ڤیژوەڵ ئیفێکت، باشترین تێکەڵکردنی دەنگ و پاڵێوراوی خەڵات بۆ باشترین وێنە، باشترین سکرینپلەی ڕەسەن، باشترین ئاڕاستەی هونەری، باشترین تۆمارکردنی ڕەسەن، پاڵێوراوی چوار خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبس بووە، هەروەها پاڵێوراوی ٢١٧ خەڵات و براوەی ١٥٢ خەڵاتی تر بووە. 

زانیاری گشتی

کات ٢ کاتژمێر و ٢٨ خولەک 
تێچوو ١٦٠٫٠٠٠٫٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی
داهات ٨٢٩٫٨٩٥٫١٤٤ دۆلاری ئەمریکی
بەرواری بڵاوکردنەوە ٨ تەمووزی ٢٠١٠ 
نووسەر و دەرهێنەر کریستۆڤەر نۆلان
ئەکتەرەکان لیۆناردۆ دیکاپیریۆ، تۆم هاردی، کیلیان مورفی و جۆسیف گۆردۆن لێڤیت 
مۆسیقا هانس زیمەر 
ستۆدیۆ وارنەر برۆس

 


سەرچاوەکان



1255 بینین