ئێرج قوبادی

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-05-14:50:00 - کۆدی بابەت: 8141
ئێرج قوبادی
شاعیر و ئەدیبان

ئێرج قوبادی شاعیر کرماشان ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان هۆنراوە کتێب هەڵبەست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئێرج قوبادی شاعیر و شێوەکاری کوردی خەڵکی کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، لە ساڵی ١٩٦٧ لە پارێزگای کرماشان لەدایکبووە، قوبادی لە ساڵی ١٩٩٨ یەکەمین کۆمەڵە ھەڵبەستی خۆی لەژێر ناوی (لاوار) بە چاپ گەیاندووە کە یەکەمین ھەڵبەستی نوێی کوردیی باشووری تێدا چاپ کرابوو، جگە لە ھەڵبەست قوبادی لە بواری شێوەکاریش چالاک بووە، جگە لە کرماشان لە ھەندێک وڵاتی دیکەی وەکوو دانیمارک پێشانگای شێوەکاری بەڕێوەبردووە.

کتێبەکانی

لاوار: کۆمەڵێک ھەڵبەستی کوردی کرماشانییە، پەخشانگەی باخی ئەوریشم‌‏‫، ١٩٩٨.

خانی خراوە: کۆمەڵێک ھەڵبەستی کوردی کرماشانییە، پەخشانگەی یاری دانش، ٢٠١٧.

دڵنیا: کۆمەڵە ھەڵبەستێکی کوردی کرماشانییە، پەخشانگەی یاری دانش‏‫، ٢٠١٧.


سەرچاوەکان



777 بینین