قادر دیلان 

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-04-14-21:54:00 - کۆدی بابەت: 8248
قادر دیلان 

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

قادر دیلان لە ساڵی ١٩٢٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنێکی کوردبووە، لە ساڵی ١٩٤٨ تیپێکی مۆسیقیی کوردی دامەزراندووە. گۆرانییەکانی (فریشتە) و (جوانی بێناو) ناسراوترین گۆرانییەکانی قادر دیلانن کە شیعری شاعیری کورد (عەبدوڵڵا گۆران)ـن. قادر دیلان کەمانچەژەن بووە و لەگەڵ ئەوەشدا ئامێری مۆسیقی دیکەشی ژەنیوە. قادر دیلان یەکێک بووە لە کەسە چالاکەکانی گرووپی مۆسیقای مەولەوی لە سلێمانی.

لە ساڵی ١٩٦٢ دەچێتە دەرەوەی وڵات و لەوێ چوار ساڵ بابەتی مۆسیقا لە شاری پڕاگ کە پایتەختی چیکۆسلۆڤاکیا بوو دەخوێنێت. ھەر لەو وڵاتە لە یەکێک لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان وەک مۆسیقاژەن کاری کردووە. 

ژیانی سەرەتایی

قادر دیلان لەدایکبووی بنەماڵەیەکی ناسراوە لە شاری سلێمانی، کوڕی مەلا ئەحمەدی دیلانە. بەھرەی گۆرانی وتن لەلایەن قادر دیلانەوە ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە سەری هەڵداوە. دیلان خوێندنی سەرەتاییی تا دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە. دواتر  دوای ئەوەی لە کۆلێژی ئابووری لە زانکۆی بەغدا وەردەگیرێت بۆ خوێندن چووەتە بەغداد.

بەرهەم

  • کەی تۆم دیوە
  • فریشتە
  • جوانی بێناو
  • کڵپەی دەروون

کۆچی دوایی

لە ١٨ی ئازاری ١٩٩٩ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


سەرچاوەکان



1057 بینین