لۆکە زاهیر

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-14-22:40:00 - کۆدی بابەت: 8251
لۆکە زاهیر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لۆکە زاهیر یان شاناز زاهیر (بە ئینگلیزی: Loka Zahir)، له شاری هەولێر لەدایکبووه و لە ساڵی ٢٠٠٠ هاتووە‌تە‌ دونیای هونە‌رەوە، لەسە‌ر دە‌ستی هونە‌رمە‌ند هەڵکەوت زاهیر هاتۆتە ناو دنیای هونە‌ر و بە یە‌کێک لە چالاکترین هونەرمەندە ژنەکانی کورد دادە‌نرێت، لە منداڵییە‌وە خولیای گۆرانی وتنی هەبووە‌، لە ساڵی ٢٠٠٨ دە‌ستی بە‌ یەکەمین کاری کردووە، یە‌کە‌مین بە‌رهە‌می خۆی وە‌ک کلیپ بڵاو کردووەتەوە بە‌ناوی (ترس) کە یە‌کێکە لە گۆرانییەکانی ناو ئەلبوومی (sms) و لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە و پێشوازییە‌کی زۆری لێکرا، لە‌ ساڵی ٢٠١٠دا بە باشترین لاوی ساڵ هە‌ڵبژێردراوە، لە‌ هە‌مان ساڵدا دوو ئەلبوومی بڵاوکردەوە و خاوە‌نی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧ گۆرانییە، لە‌چە‌ندین سروودی نیشتمانی بە‌شدار بووە وە‌ک سروودی (بۆ کوردستان) بە هاوبە‌شی چە‌ند هونە‌رمە‌ندێک وە‌ک پە‌یوە‌ند جاف، عە‌بدول قە‌هار زاخۆیی، مۆنیکا و میرا، هە‌روە‌ها لە سروودی سە‌ربە‌خۆبوون بەشداربووە کە پە‌یامێکی گرنگ بوو و بانگە‌وازی بۆ یە‌کڕیزی ناو گە‌ل و سە‌ربە‌خۆبوونی کوردستان دەکرد، هە‌روە‌ها بەشداری لە سروودی نوێ بوونە‌وە ‌و سروودی (هە‌ماوە‌ند) کردووە.

بەرهەمەکانی

  • ئێس-ئێم-ئێس (٢٠٠٩)
  • هەبوو نەبوو (٢٠١٠)
  • کەس وەک تۆ خۆشی نەویستووم (٢٠١١)
  • ئەلبوومی سپێدە (٢٠١٢)
  • گوناهت کرد (٢٠١٢)
  • (٢٠١٦) Loka Live Music
  • چی چی (کەڤەری گۆرانی فارسی)
  • لایلایە (٢٠١٣)
  • شکرن شکرن (٢٠١٤- زمانی عەرەبی)
  • شیرین گیان (٢٠١٥)
  • هەر ئەمنم ئەو کەسەی (٢٠١٥)
  • گۆرانی ترس (٢٠٠٨)
  • من و تۆ (٢٠١٦)


سەرچاوەکان



459 بینین