گوندی جەلیلە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-16-05:09:00 - کۆدی بابەت: 8270
گوندی جەلیلە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جەلیلە (بە ئینگلیزی: Jalila) گوندێکی ناحیەی سیروانە لە پارێزگای هەڵەبجەی هەرێمی کوردستان. لەنێو خەڵکیدا بە جێڵە ناسراوە. لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی عەنەب، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی عەبابەیلێ، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندی دەرەشیشی سەروو لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شاری هەڵەبجە هاوسنوورە. خەڵکەکەی بە شێوەزاری سۆرانی قسە دەکەن و گوندەکە خاوەنی قوتابخانەیەکە بەناوی قوتابخانەی جەلیلە و تاوەکوو پۆلی شەشی سەرەتایی تێدایە.

مێژوو

مێژووی دروستبوونی گوندی جەلیلە هیچ پەڕاوێکی نییە و ئەوەی بوونی هەیە تەنیا گێڕانەوەی دەماودەمە. مێژووی گوند وەک شوێنەوار لە بەرزایییەکی بەرزدا خاوەنی قەڵایەکە و لەوێ میرێک بەناوی جەلیل فەرمانڕەوایی کردووە و بۆیە ناوی گوندەکە بە ناوی جەلیلە ناسراوە. دەسەڵاتی میرەکە تاوەکوو نزیکی تەپەکوڕە ڕۆشتووە.

جەلیلە بەدرێژایی مێژوو بۆ چوار شوێن ئاڵوگۆر پێکراوە یەکەم شوێنی نیشتەجێبوونیان لە باکووری جەلیلە بووە بەناوی دێکۆن کە ئێستاش کۆمەڵێک باخ لەخۆی دەگرێت. دواتر بۆ باشووری جەلیلە بۆ دەشتی بەردەگەوران. دوای ئەویش بۆ دەشتی خەرمانەقوڵ و چوارەهەمینیان سەنتەری جەلیلەی ئێستایە. لە ساڵی ١٩٧٩ قوتابخانەیی جەلیلە دامەزراوە و ساڵی ١٩٧٦ کارەبای حکوومی بۆ ڕاکێشراوە.

هەروەها گوندەکە خاوەنی مزگەوتێکە و لە ساڵی ١٩٥٩ بۆ یەکەمجار نوێ کراوەتەوە، لەدوای ئەویش چەند جارێکی تر نوێکردنەوەی بەخۆیەوە بینیووە.


سەرچاوەکان



985 بینین