کوردیی ناوەندی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-02-22:12:00 - کۆدی بابەت: 8114
کوردیی ناوەندی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کوردیی ناوەندی یان سۆرانی (بە ئینگلیزی: Central Kurdish، بە عەرەبی: الكردية المركزية) یەکێک لە شێوەزارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە و لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان قسەی پێ دەکرێت. زمانی یەکەمین و فەرمی هەرێمی کوردستانە لە باشووری کوردستان، هەروەها یەکێکە لە زمانە فەرمییەکانی کۆماری عێراقی فیدراڵ. لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ١٠ ملیۆن قسەکەری هەبووە.

شوێنی قسەکەران

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، باشووری پارێزگای ورمێ (ناوچەی ھەوشار و موکریان) لە شارەکانی شنۆ، نەغەدە، پیرانشار، مەھاباد، بۆکان، سەردەشت، ساینقەڵا، تیکاب و بەشی ھەرە زۆری پارێزگای سنە، شارەکانی سنە، سەقز، بانە، مەریوان، دیواندەرە، دێولان، قوروە، بیجار و ناوچەکانی جوانرۆ و ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانی دەشتی زەھاو و بەشێک لە شاری کرماشان و ناوچەیەک لە کولیایی لە پارێزگای کرماشان بەم زارە قسە دەکەن. لە باشووری کوردستان لە پارێزگاکانی کەرکووک، پارێزگای سلێمانی و ھەولێر بە ئەم شێوەزارە دەدوێن. شێوەزاری فەرمیی شانشینی کوردستان و کۆماری کوردستان بووە و ئێستا زمانی فەرمیی ھەرێمی کوردستان و کۆماری عێراقە. زۆر جار بە ھەڵە بەم زارە دەڵێن سۆرانی بەڵام سۆرانی خۆی شێوەزارێکی کوردیی ناوەندییە. سلێمانی، ھەولێر، کەرکووک، سنە، بۆکان، مەھاباد، سەقز، پیرانشار و سەردەشت لە ئەو شارە گەورانەن کە خەڵکەکەی بە ئەم شێوەزارە دەدوێن.

بۆچی پێی دەوترێت سۆرانی؟

دەستەواژەی کوردیی سۆرانی مەبەست لێی میرنشینی سۆرانە و ئاماژەیە بۆ شێوەیەکی یەکگرتوو و هاوبەشی نووسینی کوردیی ناوەندی بە شێوەی ئارامی کە لە زمانی عەرەبییەوە لە بیستەکانی سەدەی پێشوو لەلایەن سەعید سدقی کابان و تۆفیق وەهبییەوە دانراوە.

بەکارهێنان و نووسین

شێوازی نووسینی کوردیی سۆرانی و زمانی عەرەبی زۆر نزیکن، بەڵام چەند پیتێکی وەک (گ، ڵ، ۆ، ێ، چ، پ، ڤ، ڕ) لە کوردیی سۆرانیدا هەن کە لە عەرەبیدا بوونیان نییە. هەندێک لە پیتەکان شێوازێکی خوێندنەوەیان هەیە و تەنیا بە "سەروبۆر" دەگۆڕێت وەک (ر - ڕ)، (و - ۆ)، (ی - ێ)، (ل - ڵ) و (ف - ڤ).

وڵاتی عێراق یەکەمین وڵاتە کە گەلی کورد تێیدا بتوانن بە ئازادی بە کوردی بنووسن و بخوێننەوە و بەرهەمیان هەبێت، ئەمەش بەتایبەت لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی ١٩٩١ـەوە سەری هەڵدا کە حکوومەتی کوردی دامەزراوە. لە ڕیزبەندی ١٠ پڕبینەرترین کەناڵە ئاسمانییەکان لە هەرێمی کوردستان، حەوت کەناڵیان بە کوردی دەدوێن. ئازادیی لە بەکارهێنانی زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان وایکردووە زۆرێک لە تازەپێگەیشتووانی دوای ڕاپەڕین نەتوانن بە عەرەبی قسەبکەن وەک چۆن لە دەیەکانی پێشووتر پێویستیان بوو بیزانن و قسەیان پێ دەکرد بەهۆی نەبوونی زمانی کوردی بە شێوەیەکی فەرمی لە شوێنە پێویستەکان.

ئەدەبیات

لە شاعیرانی گەورەی ئەم شێوەزارە:

گۆرانیبێژانی ئەم شێوەزارە:

فەرهەنگ

کۆنترین فەرهەنگی ئەم شێوەزارە، فەرهەنگی خاڵ ـە کە لەلایەن شێخ محەمەد خاڵەوە لە شەستەکانی سەدەی بیست نووسراوەتەوە. 


سەرچاوەکان



918 بینین