چۆن خاکێک بەهێزبکرێت پێش چاندن؟

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2024-06-01-16:52:00 - کۆدی بابەت: 13086
چۆن خاکێک بەهێزبکرێت پێش چاندن؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن خاکێک بەپیتبکرێت پێش چاندن؟ (بە ئینگلیزی: How to improve soil before planting، بە عەرەبی: کیف تحسن التراب قبل الزراعة)، ڕێگای ئاسان بۆ بەهێزکردنی خاک پێکدێت لە سێ هەنگاوی سەرەکی کە بریتین لە هەڵکەندن، شیکردنەوە لەگەڵ بەپیتکردن، هەڵەکەندن و شیکردنەوە پێکەوە هۆکارن بۆ ئەوەی کە هەر پێکهاتەیەکی سفت و پتەو لە خاکەکەدابێت نەمێنێت، لەگەڵیدا دەبنە هۆی دابینکردنی هەلێکی نایاب بۆ زیادکردنی ماددەی ئەندامی کە لە دواتردا دەبێت ئەنجامبدرێت.

مەرج نییە هەموو کارەکان لە یەک جاردا ئەنجام بدرێت، بە تایبەتی ئەگەر خۆڵی مەودایەکی فراوانبێت، چونکە ئەو کارانەی کە پێویستە ئەنجامبدرێت دەبنە هۆی کەشەنگبوونی ماسولکەکان و ئازار دەگەیەنن، تەنانەت ئەگەر کەسێکیش بیکات کە وەرزشی و لەشجوانبێت، بۆیە پێویستی بە ئەوەیە کە سەرەتا کەمێک وەرزشبکات و جەستەی گەرمبکات وەک ئامادەکارییەک بۆ کارەکە.

گرنگی بەهێزکردنی خاک

هەر جۆرە ڕووەکێک کاتێک دەچێنرێت پێویستی بە خاکێکە کە هەلومەرجی باشی گەشەکردنی تێدابێت، ئەمەش بۆ ئەوەی ئەو ڕووەکەی دەچێنرێت ئەنجامی باشی هەبێت، کاتێک خاکێک بەپیتدەکرێت بە ماددەی وەک سەماد، ئەوا یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی تێپەڕبوونی ئاو و هەواگۆڕکێ باشترببێت، لەهەمان کاتدا شێ دەپارێزێت لە خاکی تەنک و کەمدا.

هەنگاوەکانی بەهێزکردنی خاک

  • هەڵکەندنی تەواوی خاکەکە بە بەکارهێنانی خاکەنازێک یاخود بێڵ، باشتر وایە خاکەنازێکی نوێ و خاوێن بەکاربێت.
  • زیادکردنی ماددەی ئەندامی وەک سەمادی باخچەی ماڵەوە، پەینی ڕزیوو و کۆن یان سەمادی دروستکراو بەڵام لە جۆری ئەندامی، چونکە جۆرە ئەندامییەکان بەسوودترن بۆ بەکتریای خاک بەبەراورد بە جۆرە نائەندامییەکان، جگە لە ئەمانەش باشتر وایە پێش هەڵکۆڵین ماددەکان بڕژێنرێت بەسەر خاکەکەدا.
  • دواتر ماددە ئەندامییە بەپیتکەرەکە و خاکەکە تێکەڵبکرێت بە دووبارە هەڵکۆڵینەوە یان بڵاوکردنەوەی بەناو خۆڵەکەدا.
  • ئەگەر خۆڵی سفت و پتەوی تێدابێت ئەوا پێویستە شی بکرێتەوە.
  • جێگەکە بکوترێتەوە بە بەکارهێنانی پێ و قاچەکان.
  • لابردنی گژوگیای زیانبەخش و بەرد بۆ یەکسانبوونەوەی ئاستی خۆڵەکە و ئاسانکاری بۆ گەشەی ڕووەک و تۆوەکان و ڕەگدانانیان.



373 بینین