ناوهڕۆك
ناساندن
ئەحمەد بەحری، لەدایکبووی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی تەپەڕەش سەر بە شاری مەهاباد لەدایکبووە. نووسەر، زمانەوان و خاوەنی گۆڤاری مەهابادە. لە بواری فەرهەنگنووسی و بابەتی فۆلکلۆریشدا خاوەنی چەند بەرهەمێکی بەپێزە، وەک فەرهەنگی باڵندە و گەنجی سەربەمۆر.
لە دامەزرێنەرانی سەرەکیی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد بووە کە ساڵی ١٩٨٨ دامەزراوە، و ماوەی ١٠ ساڵ ئەو ئەنجومەنەی بەڕێوەبردووە، ساڵی ٢٠٠١ گۆڤاری مانگانەی مهابادی دەرکردووە کە ١٧ ساڵە نەپساوەتەوە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی
- پاییزە - ساڵی ١٩٩٤
- فەرهەنگی باڵندە - ساڵی ٢٠٠١
- گەنجی سەربەمۆر (بەرگی١) - ساڵی ٢٠١٣
گەنجی سەربەمۆر پرۆژەیەکی ١٢ بەرگییە لەسەر نووسینەوەی بەیتەکان. ساڵی ٢٠١٣ بەرگی یەکەمی بڵاوکرایەوە، سێ بەرگی دیکەی ئامادەی چاپن و بەرگی پێنجەمیش خەریکە ڕێک دەخرێ.
سەرچاوەکان
686 بینین