ناوهڕۆك
ناساندن
ئەحمەد مەولانی (بە ئینگلیزی: Ahmad Mawlani) شاعیر و وەرگێڕی کوردە لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە شاری بۆکان دەژی. ئەحمەد مەولانی پاش تێپەڕاندنی قۆناغە دوابەدوای یەکەکانی خوێندن لە بۆکان و شارانی تر، هەتا کاتی خانەنشین بوونی، بە بڕوانامەی باڵای زمان و ئەدەبیاتی فارسییەوە لە قوتابخانە و زانستگەکانی بۆکان سەرقاڵی وانە وتنەوە و ڕاهێنانی حەز و هەستی خوێندکارانی کورد بوو. چەند بەرهەمێکی لە فارسییەوە کردووەتە کوردی و بڵاوبوونەتەوە. وتار و هۆنراوەی لە گۆڤارەکاندا چاپ کردووە.
بەرهەمەکان
- هیوا کوڕە شوان (وەرگێڕانی ڕۆمان)
- تەڕلان (وەرگێڕانی کۆمەڵە چیرۆک لە نووسەرانی بیانییەوە) ١٩٩٢
- کڵاولار و قەرەچی (وەرگێڕانی ڕۆمانی کجکلاە و کولی، لە نووسینی نووسەر و وەرگێڕی فارسینووسی کورد ئیبراهیم یونسییەوە) ٢٠٠٦
سەرچاوەکان
639 بینین