ئێمە هەموومان مردووین (2022)

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-04-26-13:40:00 - کۆدی بابەت: 8392
ئێمە هەموومان مردووین (2022)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئێمە هەموومان مردووین (بە ئینگلیزی: All of us are dead) (بە کۆری: 지금 우리 학교 는) زنجیرەیەکی کۆریای باشوورە کە لە 28ـی مانگی یەکی 2022 لە تۆڕی نێتفڵیکس بڵاوکرایەوە، لە جۆری ترسناک، ئەکشن، زۆمبییە، نمرەی 7.5/10 وەرگرتووە لە سایتی IMdb تایبەت بە هەڵسەنگاندنی فیلم و زنجیرەکان، دوو وەرزە و ژمارەی ئەڵقەکانی وەرزی یەکەم 12 ئەڵقەیە، زنجیرەکە لە دەرهێنانی (لی جێ گیو) و (کیم نام سوو)، نووسینی (چۆن سۆنگ ئیلـ)ە هەریەکە لەم نواندنکارانە بەشداریان تێدا کردووە:

- پارک جی هوو لە رۆڵی نام ئۆن جوو
- یۆن چان یۆنگ لە ڕۆڵی لی چونگ سان
- چۆ یی هیون لە ڕۆڵی چۆی نام را
- پارک سۆلۆمۆن لە ڕۆڵی لی سوو هیۆک
- یوو ئین سوو لە ڕۆڵی یۆن گی نام
- لی یوو می لە ڕۆڵی لی نام ئون 

چیرۆک

چیرۆکی زنجیرەکە باس لە ئامادەییەک دەکات لە کۆریای باشوور، کە دەبێتە شوێنێک بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی زۆمبی، قوتابییەکان لە قوتابخانەکە گیریان خواردووە و دەبێت شەڕ بکەن بۆ چوونە دەرەوە یان ببن بە زۆمبی.

هۆکاری وەستاندنی دروستکردنی

وێنەگرتنی ئەم زنجیرەیە لە مانگی هەشتی 2020 دەستی پێکرد بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ماوەیەک ڕاگیرا، لە کۆتاییدا دوای دوو ساڵ لە مانگی یەکی 2022 گەیشت بە قۆناغی بڵاوکردنەوە.

دەربارەی زنجیرەکە

ـ یەکێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم زنجیرەیە ئەوەیە کە نواندنکارە تازەکان توانیویانە بەباشترین شێوە ڕۆڵی خۆیان ببینن سەرەڕای تەمەن و ئەزموونی کەمیان بە بەراورد بە ئەکتەرەکانی تر، هەروەها خاڵی دەستپێک بوو بۆ پیشەی نواندنی لای ئەم گەنجانە، پێشبینی دەکرێت داهاتوویەکی گەشیان هەبێت.

ـ سەرەتای چیرۆکەکە پرۆسەیەکی نادیار و هێمنی هەیە بەڵام بە ململانێی کەسایەتییەکان، نووسەر هەوڵدەدات کەسایەتییەکان و تایبەتمەندییەکانیمان نیشان بدات، ئەم تایبەتمەندییانە لە لای کاراکتەرەکان  تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

ـ هەر کەسایەتییەک یەکێک لە هەستەکانی ناخی مرۆڤ نیشان دەدات، ئەم زنجیرەیە لە درێژبوونەوەیدا پڕ دەبێت لە ململانی کە ئەندامەکان یەکدەگرنەوە و جیا دەبنەوە.

- متمانە، یەکگرتویی، ڕق و توندوتیژی زیاتر لە چیرۆکە خەیاڵییەکەی کراونەتە ئامانج، تراژیدیایەکە کە پرۆسەیەکی خەیاڵی و زانیاری و فەلسەفی وەرگرتووە.

ـ لەم زنجیرەیەدا ئەو کەسانەی کە ڕقێکیان هەبوو، لەدوای بوون بە زۆمبی هیچ گۆڕانێکیان بەسەردا نەهات چیرۆکەکە لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی دەست پێدەکات مامۆستای زانستی ئامادەییەکە، دوای ئەوەی کوڕەکەی دووچاری گێچەڵ و توندوتیژی دەبێتەوە، ئەویش ماددەیەک دروست دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت کارێک بۆ کوڕەکەی بکات و لە بەرانبەر توندوتیژیدا بەهێزتر و کێویتر بکات، بەڵام ماددەکە دۆگۆرێت بۆ ڤایرۆس و لە قوتابخانەکە بڵاو دەبێتەوە.
ـ لەم زنجیرەیەدا، ڤایرۆسەکە بە واتای توندوتیژی نیشان دراوە
ـ لە ئەنجامدا دەبێت هەموو تاکێک ژیانی خۆیان ڕزگار بکات و بگاتە پەناگە، بەڵام ڤایرۆسەکە بە هەموو قوتابخانەکە بڵاو دەبێتەوە، هیچ هێزێک یارمەتی قوتابخانە نادات و دەبێت خۆیان خۆیان ڕزگار بکەن.


سەرچاوەکان



757 بینین