بنشێوەزاری جافی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-27-15:50:00 - کۆدی بابەت: 8406
بنشێوەزاری جافی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جافی یەکێک لە بنشێوەزارەکانی کوردیی ناوەندییە کە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاخێوەری ھەیە.

زمانناسی

بنشێوەزاری جافی لە ڕووی زمانناسییەوە یەکێکە لە بنشێوەزارە سەرەکییەکانی شێوەزاری کوردیی ناوەندی و بە ھەڵەوە ھەندێک جار وەک سۆرانی ناوی لێ دەبرێت. جافی خۆی دابەش دەبێتە سەر چەند شێوەزاری تری جیاواز و ھەندێک جیاوازی لە نێوان شێوەکانیدا ھەیە بەڵام بنچینەی ھەموویان یەکێکە.

کوردیی جافی زمانی سەرەکی عێلی جافە و لە پارێزگاکانی کرماشان، سنە، سلێمانی، دیالە زۆرترین ئاخێوەری هەیە. جافی لەگەڵ شێوەزارەکانی (گەڕووسی، کولیایی) نزیکییەکی زۆری هەیە.

جوگرافیای ئاخێوەران

ڕۆژهەڵاتی کوردستان

جوانڕۆ وەکوو زێدی جاف و بنشێوەزاری جافی ناس دەکرێت. ھەروەھا پاوە، سەلاسی باوەجانی، شارستانی سەرپێڵی زەھاو و بەشێک لە شاری کرماشان و حەشیمەتێکی کێم لە سەقز و پارێزگای سنە.

باشووری کوردستان

ھەڵەبجە، شارەزوور، کەلار، کفری، کەرکووک

کەسایەتییە ناودارەکان

دەسەڵاتدار و سیاسەتوان

  • زاھیر بەگی جاف
  • محەمەد پاشای جاف
  • مەحموو پاشای جاف
  • حەبیبوڵلا خانی باوەجانی
  • مستەفاخانی باوەجانی
  • کەریم بەگی جاف
  • داوود بەگی فەتاح بەگی جاف
  • سەردار بەگی جاف
  • داوود بەگی سەردار بەگی جاف
  • حسێن بەگی وەکیڵ
  • فەرەیدوون جوانڕۆیی
  • حەمە ئەمین جاف
  • سالار بەگی جاف
  • عادیلە خانم
  • مستەفا بەگی جاف
  • هانا جاف
  • عارف باوەجانی

شاعیر و گۆرانیبێژ

کەسایەتیی ئایینی

  • مەلا مەجید موەحید
  • مەولانا خالیدی نەقشبەندی
  • عوسمان شارەزووری
  • مەلا محەمەد شارەزووری

زانایان

  • شەمسەدینی شارەزووری


سەرچاوەکان



223 بینین