ئیسماعیل حسێن پوور

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-29-15:15:00 - کۆدی بابەت: 8426
ئیسماعیل حسێن پوور

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئیسماعیل حسێن پوور(بە فارسی: اسماعیل حسین پور)، شاعیر و ڕۆشنبیری کوردی خۆراسانە، لە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٩٧٢، لە گوندی سەردارئابادی سەر بە شیرڤان لەدایکبووە و سەرەتای خوێندنی لە هەمان شوێن دەستپێکردووە، پاشان بۆ درێژەدان بە خوێندن هاتووەتە شیروان، لە ساڵی ١٩٩٣ بەشی وێژەیی و ئەدەبی فارسی لە قوتابخانەی مامۆستایانی شاری مەشهەد تەواوکردووە، بە دوای ئەودا بڕوانامەی لە ئەدەبی فارسیدا لە زانستگای ئازادی شیروان وەرگرتووە، لە ساڵی ٢٠٠٢ لە زانستگای سەبزەوار دەرچووە و دوای دوو  ساڵ بە داکۆکی لە بڕوانامەکەی لەسەر شیکردنەوەی بابەتی گۆرانی کوردی خۆراسان بڕوانامەی لە زمان و ئەدەبی فارسی لە هەمان زانستگا وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٩١ یەکەم بەرهەمی شیعری خۆی بڵاوکردۆتەوە کە مەسنەوییەکی درێژە بە ناوی وەلاتێ من و لە مێژووی زێدی لەدایکبوونی دەدوێ، لە ساڵی ١٩٩٥ـەوە لە بواری شیعری کوردیدا هەوڵیداوە و تا ئێستا بە ئامادە‌کردنی چوار کتێب لەم بوارەدا بەردەوامە، ماوەی بیست ساڵە لەسەر فەرهەنگ و کەلەپووری باکووری خۆراسان دەکۆڵێتەوە و ژمارەیەک وتاری بە سوودی لە گۆڤارەکاندا بڵاوکردووەتەوە.


سەرچاوەکان



238 بینین